• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 66
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

سێ بنەماى سەرەکى بۆ سەرکەوتنى پەیوەندى هاوسەرگیرى

گومانیش لەوەدا نییە هەموو هاوسەرگیرییەکى سەرکەوتوو لەسەر هەندێک بنەماى تایبەت وەستاوە کە هەموو هاوسەرەکان پێویستە ئاگاداریان ببن و ئەم بنەمایانە بزانە.

ژیانى هەر یەک لە هاوسەرەکان جیایە، بۆیە ئاسایشە نهێنى سەرکەوتنى پەیوەندییەکان جیاوازبن، لەوانەیە ئەوەى لە خێزانێکدا پەیوەندییەکان بەهێز دەکات لە خێزانێکى تردا ئەو کاریگەریەى نەبێت.

سەرەڕاى جیاوازییەکانیش، بەڵام سێ بنەما هەن کە سەرەکین لاى هەموو هاوسەرەکان و پێویستە بیانزانن تا پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکەتان سەرکەوتووبێت.

بابەتە داراییەکان

دەبێت لە پێش هاوسەرگیرى و ماوەى سەرەتادا زۆر ئاگادارى بابەتە داراییەکان ببن، دەبێت هەر دوو لا بە پێى ئەوەى هەیانە خەرجى بکەن و لە یەکتر تێبگەن لەم لایەنەدا، چونکە هاوسەرگیریکردن بۆ پارە لە یەکەم مانگەوە کێشەى گەورەتان بۆ درووست دەکات.

هەروەها پێش هاوسەرگیرى دەبێت لاى هەر دوو لایەن ڕوونبێت کە چۆن کار دەکەن و چى دەکەن، چونکە ئەو پارەیەى هەر دوو لا وەریدەگرن لە دواى هاوسەرگیرى دەبێتە خەرجى ماڵەکە نەک بە تەنها بۆ خۆت.

 هەست و سۆز

سەکەوتوورین هاوسەرگرییەکان ئەوانەن کە هەست و سۆزێکى زۆریان تێدایە و لەسەر بنەماى خۆشەویستى وەستێنراون، چونکە هاوسەرگرى تەنها پەیوەندى بە داراییەوە نییە، بەڵکو نهێنیە ڕاستەقینەکە هەستکردنە بە هەستى بەرامبەرەکەت و سەقامگیرى.

زۆر گرنگە لە هاوسەرگیریدا دووربکەورتەوە لە ئاکت کردن و خۆتبیت و هەستەکانت بۆ لایەنى بەرامبەر دەرببڕیت، هەوڵبدەن دیارى بۆ یەکتر بکڕن و قسەى خۆش لەگەڵ یەکتردا بکەن.

 ڕێزگرتن

ڕێزگرتن بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى هاوسەرگیرییەکى سەرکەوتوو دادەنرێت، هەموو خێزانێک کێشەى تێدا دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە کاتى گفتوگۆکاندا ڕێزى یەکتر بگرن و دان بە هەڵەدا بنێن.

لە کاتى قەیرانەکانیشدا گرنگترین شت ئەوەیە پێکەوەبن و ڕێزى جیاوازیەکانیش بگرن، هەوڵ مەدەن زۆر لایەنى ژیانتان بگۆڕن، چونکە گرنگترین خاڵ ئەوەیە ڕێزى ئەو لایەنانەى کەسایەتى و ژیانیشتان بگرن.