• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 131
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

مزگەوتی مەشیری شاری شیراز

 

مزگەوتی مەشیر لە گەڕەکی بەردەڕەشی شیراز دا هەڵکەوتووە و لە بینا مێژووییە گرینگەکانی ئەم پارێزگایە هەژمار دەکرێت. ئەم مزگەوتە لەلایەن حاجی میرزا ئەبولحەسەن خانی موشیرە لمولک درووست کراوە.

لە باکووری مزگەوتەکە دا شەبستانێکی بچووک هەیە کە بە کاشیگەلێکی نیگار کراو رازاوەتەوە و بن میچی دۆ گۆشەی باکووریی بە شێوەیەکی جوان لە رێگەی کاشیگەلێکی جوانەوە موقەڕنەس کاریی کراوە.

 

لەنێوچەوان و سەری شەبستانەکە دا تاقنوێنێکی بەرز هەیە کە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بە خەتی بەرجەستەی سولسی عالی لەسەری نووسراوە و بە سەر و بەرزایی ئەم شەبستانەوە دوو گوڵدەستەی کاشی کاری درووست کراون.

لە گۆشەی خۆرهەڵاتیی مزگەوتەکە تاقنوێنێکی بەرز دەبینرێت کە بە شێوەیەکی جوان بە کاشی موقەڕنەسکاریی کراوە و کەتیبەیەک بە خەتی سولسیش هەیە کە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی لە سەر نووسراوە. پشتی تاقنوێنەکە داڵان و دەری گەورەی مزگەوتی لییە کە بەرەو بازاڕچەی ئەرمەنییەکان دەکرێتەوە.

ئەم مزگەوتە هەروەها لەخۆگری میحرابێکی کاشی کاری کراوی زۆر جوانە سوڕەتی تەوحید بە خەتێکی نەسخی باش لەسەری نووسراوە. لە ناوەڕاستی مزگەوتەکە دا حەوزێک هەیە کە ٢٥ مەتر درێژیی و ١٠ میتر پانایی هەیە. ئەم حەوزە لە بەردی یەکپارچەیە و پێشتر بە ئاوی خەیرات پڕیان دەکرد.

سەرچاوه: سایتی جام بەشی کوردی