لەم کاتەدا منداڵەکەت دەتوانێت بەڕۆژوو ببێت
مانگی ڕه‌مه‌زان و داب و نه‌ریته‌کانی بۆ منداڵان گه‌لێک سه‌رنج راکێشه و زۆربه‌ی منداڵان پێان خۆشه هه‌ر وه‌ک باوک و دایکیان به‌ڕۆژوو بن، زۆر جار دایک و باب ئه‌و ئیزنه به منداڵیان ناده‌ن و ده‌ڵێن برسێتی و تینوێتی بۆی باش نییه، له‌هه‌مبه‌ردا زۆر بنه‌ماڵه‌یش هه‌ن که کاریان به سه‌ر منداڵه‌که‌یانه‌وه نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه خۆی پێی خۆش بێ ده‌توانێ ڕۆژوو بگرێ، به‌ڵام با بزانین ڕێگای درووستی کامه‌یه؟
پزیشکەکان ڕێنموی دایکان و باوکان دەکەن کە پێویستە منداڵ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە مانگی ڕەمەزاندا هەفتەی دوو ڕۆژ و ڕۆژی سێ کاتژێر بەڕۆژوو ببن و ئەگەر منداڵ کێشەی تەندروستی هەبێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نابێ بەڕۆژوو بێت .
لەتەمەنی 9 ساڵیدا منداڵ دەتوانێت چەند ڕۆژێک لە هەفتە دا بەڕۆژوو ببێت بەم شێوەیە منداڵ لە تەمەنی 10 ساڵیدا دەتوانێ تەواوی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت .
پێویستە کاتێک بەڕۆژوو دەبن ئەوە ئەو کاتەی ڕۆژوو دەشکێنن بڕی پێویست ئاو و خۆراک بخۆن بۆ ئەوەی توشی کێشەی تەندروستی نەبن .
سایتی رادیۆی سۆرانی