چۆن ژیانی هاوبه‌شمان تازه و شیرین بکه‌ینه‌وه؟
ژیانێکی ئاسایی و یه‌کڕه‌وت و به دوور له گۆڕانکاری و سۆز و خرۆش ده‌بێته به‌ڵای گیانی خۆشه‌ویستی.
به‌ڵام فره‌چه‌شنی له ژیان داری ژیانی ئاودێری ده‌کات و گڕی ئاگری ژیان هه‌ڵده‌گیرسێنێ. به‌داخه‌وه ژمارێک له هاوسه‌ره‌کان له‌و نهێنییه بێ گان و یان نازانن چۆن له ژیانیاندا گۆڕانکاری و فره‌چه‌شنی به‌دی بێنن. هه‌ندێ که‌سیش پێیان خۆشه فره‌چه‌شنی و گۆڕانکاری له ژیانیاندا هه‌بێ به‌ڵام له‌وه‌ی ده‌ترسن که خه‌رجێکی قورس له سه‌ر ده‌ستیان دانێ، ئه‌وه زۆر ئاساییه که گۆڕانکاڕی خه‌رجی هه‌بێ به‌ڵام ده‌کرێ زۆر به هاسانی خه‌رجه‌کان کۆنترۆڵ که‌ن و به شێواز و ڕێگای زۆر ساده و ساکار له ژیانتاندا گۆڕانکاری و فره‌چه‌شنی به‌دی بێنن. بۆ ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا ئه‌وه به‌سه ژن و مێرد بزانن هاوسه‌ره‌که‌یان چ هۆگرییه‌کی هه‌یه، چی پێ خۆشه، حه‌ز له چی ده‌کات .کارێکی دژوار نییه به‌س ده‌بێ تۆزێ به وردی بجوڵێنه‌وه. ئێمه چه‌ن ڕێگایه‌کتان پێ پێشنیار ده‌ده‌ین.
جێی سه‌رنجی پیاوان: چه‌ن لق گوڵ بکرن بۆ هاوسه‌ره‌که‌تان ئافره‌تان زۆر دڵناسک و ڕۆمانسین. دڵنیان بن له‌وه‌ی که هیچ ژنێک نییه به بینینی چه‌ن لقی گوڵ سۆز و خرۆش تێیدا نه‌بزوێ و دڵی گه‌ش نه‌بێته‌وه. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی باشه که خودا له ده‌روونی ژناندا دایناوه. بزانن هاوسه‌ره‌که‌تان چ گوڵێکی پێ جوانه و له مانگدا چه‌ن شه‌و که ده‌چنه‌وه بۆ ماڵ گوڵ بکڕن بۆ هاسه‌ره‌که‌تان. ئه‌و هه‌ستی تازه‌یی و جوانی و ته‌ڕ و ته‌رچکییه‌ی گوڵ ده‌یدا به دڵ و ده‌روون و هه‌روه‌ها ماڵه‌که‌تان، به له‌ونێ هه‌ستی تازه‌یی و شادیش ده‌به‌خشی به پێوه‌ندی و ژیانی هاوبه‌شتان.
خه‌ڵاتی به بێ بۆنه بکڕن کات دانێن بۆ هاوسه‌ره‌که‌تان و شتی دڵخوازی وه‌ک جل و به‌رگ و یان حه‌گاڵی بۆ بکڕن. به فرۆشیاریش بڵێن که هاتوو خێزانتان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به دڵ نه‌بوو بتوانێ بیهێنێته‌وه و بیگۆڕێ. کاتێک گه‌یشتنه ماڵ خه‌ڵاته‌که پێشکه‌شی هاوسه‌رتان بکه‌ن و پێێ بڵێن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆشتان ده‌وێ و پێتان وایه ئه‌و شته که کڕیوتانه زۆری لێ دێته‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌تان بۆ کڕیوه! بۆ ئه‌بێ حه‌تم بۆنه و یان ڕۆژێکی تایبه‌ت بۆ خه‌ڵات دان هه‌بێ تا خه‌ڵات بده‌ین به یه‌کتری؟
سایتی رادیۆی سۆرانی