جوانترین ئاوات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشمان ده‌وێن
ئه‌و دوعا و ئاواتانه‌ی که گه‌وره‌کان له حه‌قی خۆشه‌ویستان و که‌س و کاریان ده‌یکه‌ن جێی سه‌رنجه. له‌م به‌شه‌ی به‌رنامه چه‌ن هیوا و ئاواتێک ببیسن له زمانی گه‌وره‌کانه‌وه
ئاواتی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازم به‌سوود بی نه‌ک زۆر پێویست، تا له‌کاتی سهخهتیدا که ئیتر هیچ نه‌ماوه هه‌ر ئه‌و به‌سوود بوونه به‌س بێ بۆ ڕاگرتن و پاراستنت
ئاواتی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازم سه‌بوور بی ، نه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵه‌ی بچووک ده‌که‌ن چوونکوو ئه‌وه کارێکی ساده وساکاره ؛ به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵه‌ی گه‌وره و قه‌ره‌بوو نه‌کراوه ده‌که‌ن و تا له درووست و به‌جێ به‌کارهێنانی سه‌بووریت ببێ به سه‌رچه‌شنی خه‌ڵک
هیوادارم ئه‌گه‌ر لاوی زوو نه‌بیته نێوانساڵ و ئه‌گه‌ر پێی گه‌یشتی و بوویته نێوانساڵ هه‌وڵ نه‌ده‌ی خۆت به لاو نیشان بده‌ی و ئه‌گه‌ریش پیری خۆت نه‌ده‌ی به ده‌ستی ناهومێدییه‌وه. چوونکوو هه‌ر ته‌مه‌نێک خۆشی و ناخۆیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ده‌بێ بێڵین ئه‌و خۆشی و ناخۆشییانه له ده‌روونی ئێمه‌دا تێپه‌ڕن.
هیوادارم بتوانی له‌تکه نانێک بده‌ی به سه‌گێک، گه‌نم و جۆ بڕژێنیته به‌رده‌م پهلهورێک؛ چوونکه له‌م ڕێگاوه هه‌ست به جوانی ده‌که‌ی ئه‌ویش به به به‌لاش.
هیوادارم تۆمێک له نێو دڵی خاک بچێنی هه‌رچه‌ن بچووک و بێ بایه‌خ بێ تا ڕووانی به چاوی خۆت ببینی و بۆت ده‌رکه‌وێ که چه‌نده ژیان له ده‌روونی گژ و گیا و دار و درهختیشدا بوونی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاواتی ئه‌وه‌ت بۆده‌خوازم دراوت هه‌بێ چوونکوو له ژیاندا پێویستت پێی ده‌بێ و بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێ جارێ دراوه‌که‌ت له پێش چاوت دانێی و بڵێی ئه‌مه هی منه. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا به‌و مه‌به‌ستی ده‌رکه‌وێ بۆت کامه‌تان سه‌رۆک و ئه‌ربابی ئه‌وی دیکه‌ین.
و له ئاکامدا ئه‌گه‌ر پیاوی ئاواتی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازم ژنێکی باشت هه‌بێ و ئه‌گه‌ر ژنی مێردێکی باشت هه‌بێ که ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ساد و به‌خته‌وه‌ر بوون و ڕۆژێکی دی وه‌ڕه‌ز؛ دیسان بتوانن هه‌ر باسی خۆشه‌ویستی بکه‌ن و له نوێوه ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه.
ژێده‌ر : سایتی رادیۆی سۆرانی