• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 114
  • شەممه 15/3/1395
  • رۆژژمێر :

فەرمایشەکانی ڕێبەری لە ڕێ و ڕەسمی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە)

 

ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران فەرموویان : دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی دانوستانی ناڤۆکی واتە سەلماندنی پێویستیی بێ متمانەیی بە ئەمریکا بەئاراستەی پێشکەوتن و گەشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەنگاوی بەردەوام هەڵبگرین .

حەزرەتی ئایەتوڵڵاخامنەیی ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ  لە کۆبوونەوەی مەزن و بەشکۆی چینە جیاجیاکانی خەڵک لە ڕێ و ڕەسمی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە گڵکۆی پاکی بەڕێزیان ، ئیمامی کۆچکردووی بە "کەسایەتییەکێ باوەڕداری خوداپەرەستی شۆڕشگێڕ" ناوبرد و پێداگرییان کرد لەسەر بەردەوام کردنی ڕێبازی "ئیمامی ئینقلابیی نەتەوە" ، وەکوو تەنیا ڕێگای پێشکەوتن و وەدیهێنانی ئارمانجەکانی گەل و نیزام .

ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە چوونەدەری ئێران لە کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتان و بوونی نیزامی ئیسلامی بە سەمبولی ئیلهام بەخشی گەلان ، فەرموویان : بابەتی سەرەکی ئەمەیە کە ئیمامی ئینقلابی ، وڵاتی لە زۆرێک لە کێشەکان لەوان "کێشەی بەستراوەیی و گەندەڵی ڕامیاری و داڕمانی ئیخلاقی و دواکەوتوویی زانستی و ئابووری و تێکنۆلۆژی ڕزگار کرد و ڕێبازی هەنگاو هەڵگرتنی وڵات و نەتەوەی بەرەو باشی گۆڕی .

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە ئیمام خومەینی (رە) ، ئاراستەی هەنگاو هەڵگرتنی وڵاتی بەرەو ئارمانجی گەورەی وەک "دەسەڵاتداریەتیی ئایینی خودا" گۆڕی ، فەرموویان : دەسەڵاتداریەتیی ئایینی خودا بریتییە لە وەدیهاتنی دادگەریی کۆمەڵایەتیی ڕاستەقینە و بنەبڕ کردنی هەژاری و نەزانین و لەنێو بردنی زەبری کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی زانستیی وڵات و دابینی سەربەرزی و شوناسی نیشتمانی و دەسڕۆیشتوویی نێودەوڵەتی و چالاک کردنی بارستاکانی وڵاتە.

بەڕێزیان ئینقلابی ئیسلامیان بە سەرمایەی مەزن و بێ وێنەی گەل و وڵات زانی و پێداگرییان کرد لەسەر ئەمەی بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئینقلاب تێچووی قورسی هەبووە ، بەڵام لەتەنیشت ئەو تێچووانە بەرژەوەندیی زۆریشی هەبووە .

ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە پتەوبوونی ئینقلابی ئیسلامی لەدوای تێپەڕینی 37 ساڵ بەسەر سەرکەوتنەکەی دا فەرموویان : ئەمڕۆکە هەلومەرجی نەتەوەی ئێران ، ڕوونتر و هاسانتر لە ڕابردووە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی هەروەها ئابووریی خۆڕاگرانەی بە تەنیا ڕێگای وەدیهێنانی سەربەخۆیی ئابووری ڕاگەیاند و فەرموویان : بەختەوەرانە دەوڵەت بە پێی ڕاپۆرتێک کە پێشکەشی کردووە ، لە ساڵی "ئابووریی خۆڕاگرانە ، هەنگاو و کردەوە" ، کاری زۆری دەسپێکردووە ، کە ئەگەر هەر بەم هێزەوە بەرەوپێش بڕوات ، بە دڵنیاییەوە خەڵک ئاسەوارە پۆزێتێڤەکانی دەبینن .

بەڕێزیان وەبیریان هێنایەوە کە لە سەرجەم بڕیار گرتنە گەورە و بە گشتی هەموو کارەکان ، لەوان مۆرکردنی گڕێبەست لەگەڵ وڵاتانی دیکە" دەبێ ئابووریی خۆڕاگرانە بە شێوەیەکی جیددی لەبەرچاو بگیرێت .

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی لە درێژە دا ، یارمەتیدانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بە وڵاتی هێرشبەر بۆسەر خەڵکی یەمەنی ، بە "بەشداریکردن لە بوردومان و کوشت و بڕی خەڵکی بێ تاوان ناوبرد و فەرموویان : بە پێی ئامۆژگارییەکانی ئیسلام ، ناکرێ لەبەرامبەر ئەو دڕندەکارییانەدا بێ دەنگە بکرێت .

ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕژێمی نەگریسی زایۆنیستیشی ، هەروەک ئەمریکا و بەریتانیا ، لە دوژمنانی دیکەی نەتەوەی ئێران ناوبرد و فەرموویان : دەبێ لەبەرامبەر دوژمناندا هەستیار و لەبەرامبەر پێشنیارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەوان وریا بین ، کە ئەگەر ئەو هەستیارییە ببێت ، بە هیچ شێوەیەک گوێ بە قسەکانیان نادرێت ، کە ئەمە هەمان جیهادی کەبیرە .

 

یایتی سه حه ر