ده‌رکه‌وتنی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) دادگه‌ری جیهان
باوه‌ڕ به مه‌هده‌وییه‌ت به هۆکاری هۆگری خه‌ڵکی جیهان به ئیسلام ده‌زانێ و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه: "هۆگریی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ئیسلام، که کۆمه‌ڵ ناسان و توێژه‌رانی ئایینه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهانی واق وڕماو کردووه، ئه‌نجامی بڕوا به ده‌رکه‌وتنی ڕزگاریده‌ره. له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆری ئیسلام له جیهاندا، هه‌وڵ دان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایینه زۆر بووه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌رکه‌وتنی مه‌هدی(عج) وه‌ک خۆرێک هه‌موو گێتی ڕوون ده‌کاته‌وه".
هاوکات له‌گه‌ڵ شۆڕشی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) و گۆڕانی چاره‌نووسی مرۆڤ به‌جیهانی بوونی ئایینی ئیسلامیش ڕوو ئه‌دا.
ده‌رکه‌وتنی مه‌هدی(عج) و په‌ره‌ی ئیسلام له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕاستییه‌کی ئاشکرایه که به ته‌واوی ڕوو ئه‌دات.
پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام(د.خ) به‌جیهانی بوونی شۆڕشه‌که‌ی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) ی پێش بینی کردووه‌و ده‌فه‌رموێ:" مزگێنیتان ئه‌ده‌م به مه‌هدی. ئه‌و له‌نێو ئۆممه‌تی من ده‌رده‌که‌وێ. که‌واته زه‌وی پڕ ده‌کات له دادوه‌ریی هه‌ر وه‌ک چۆن پڕبووه له سته‌مکاری و دانیشتووانی زه‌وی و ئاسمان له‌و ڕازی ده‌بن. ئه‌و، ماڵ و سامانه‌کان به‌دروستی دابه‌ش ده‌کات".
په‌یامی حه‌زره‌تی مه‌هدی، جیهانییه. به ده‌رکه‌وتنی ئه‌و، کۆمه‌ڵی مرۆڤ له کۆت و به‌ندای یه‌خسیریی ئازاد ده‌بێ و له خێر و به‌ره‌کاتی سوود ده‌بینێ. به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی له چنگ نادادوه‌ریی و په‌ره‌ی زوڵم و هه‌ڵاواردن دڵیان هێشاوه.
ده‌رکه‌وتنی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) وه‌ک دادوه‌رو دادگه‌ری جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی کۆمه‌ڵگای مرۆڤ. به وته‌ی زانای هه‌ڵکه‌وته شه‌هید"ئایه‌توڵڵا محه‌ممه‌د باقر سه‌در"؛ "ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌لایه‌ن خواوه بۆ مه‌هدی(عج) دیاری کراوه، گۆڕینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گێتی یه. که‌واته شۆڕشی مه‌هدیش(عج) وه‌ک هه‌ر گۆڕانێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو هه‌یه تا هه‌موو که‌س له تاریکییه‌کانی سته‌م و نادادوه‌ری به ڕووناکی دادوه‌ری بگه‌ن".
ناوازه‌ترین نازناوه‌کانی ڕزگاریده‌ری جیهان، مه‌هدی به‌مانای هیدایه‌ت کراو و قائیم به‌مانای ڕاپه‌ڕیوه. ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سکه‌ری که ده‌یزانی به ده‌ستی کوڕه پاکه‌که‌ی، داد‌و عه‌دڵ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رپا ده‌بێ، فه‌رمووی: "شوکر بۆ خوا که منی له‌م جیهانه نه‌برده ده‌ر تا ئه‌وه‌ی که جێگری دوای خۆم ببینم، ئه‌و که له باری که‌سایه‌تی و ڕووخسار له هه‌موو که‌س زیاتر له ڕه‌سوولی خوا ده‌چێ. خواوه‌ند له سه‌رده‌می دیارنه‌بوونیدا پاسه‌وانی لێ ده‌کات و له‌پاشان ده‌ری ده‌خات و دونیا وه‌ک چۆن پڕ ده‌بێ له غه‌درو سته‌م، له عه‌دڵ و داد پڕی ده‌کات".
حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د(د.خ) له باسی ناساندنی که‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی ئیمام مه‌هدی(عج) دا ده‌فه‌رموێ: " به‌قییه‌توڵڵا (مه‌هدی) له کاتی ده‌رکه‌وتنی دا، له‌سه‌ر مینبه‌رێک داده‌نیشێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا په‌یمان ده‌به‌ستێ که وه‌ک سیره‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌وان دا هه‌ڵسوکه‌وت بکات".
"ئه‌و پیاوێکه له ڕه‌چه‌ڵه‌کی من. به‌پێی نه‌ریتی من خه‌بات ده‌کات، به‌جۆرێک که به‌گوێره‌ی وه‌حی خه‌باتم کرد". "ئه‌و، پێ ده‌نێته سه‌ر شوێن پێی من و هه‌رگیز لێی لا نادات". "مه‌هدی(عج) له ڕۆڵه‌کانی من، هاوناو و هاوکونییه‌ی منه". " ئه‌و له ئافران و ڕه‌وشت دا، وێچووترین که‌سه له‌من".
ڕه‌وشت و خووخده‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی ئیسلامی به‌پێی خۆشه‌ویستی و مێهرو ڤیانی بوو. له ڕۆژی گیرانه‌وه‌ی مه‌ککه‌دا کاتێ سپای ئیسلام گه‌یشته شاری مه‌ککه، "سه‌عد بن عیباده" ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌نسار به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد: ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌ڕو لێکدانه. کاتێ ئه‌م دروشمه به گوێی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گه‌یشت، فه‌رمووی: "وانییه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی لێبوردن و ڕه‌حمه‌ت و به‌خشینه".
ئیمام مه‌هدی(عج) وه‌ک جه‌ددی خۆی واته ڕه‌سوڵی خوا(د.خ) له هه‌مبه‌ر ئینسانه‌کان دا گه‌لێک مێهره‌بانه. ئه‌و گه‌نجینه‌ی به‌نرخی ڕه‌حمه‌ت و که‌رامه‌ته. حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) پاکترین ئافراوی خوا، کانگه‌ی که‌ره‌م و سه‌فاو ئاڵاهه‌ڵگری دادخوازییه. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به تاووسی به‌هه‌شتییانی ناو ده‌بات. مه‌هدی(عج) که‌سایه‌تییه‌کی ته‌واو ڕه‌وشت جوان، سه‌نگین و دادخوازه. ئه‌و، حه‌قییه‌ت و ڕاستی بۆ هه‌مووان ئاشکرا ده‌کات و به مه‌شخه‌ڵانی هه‌ڵگیرساوی هیدایه‌ت، جیهان به‌ره‌و به‌ختیاری ده‌بات.
بیرمه‌ندان سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) یان به ده‌سپێکێکی نوێ له ژیانی مرۆڤ دا زانیوه. چوونکه ژیانی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ و به‌ختیاریی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه‌دا مسۆگه‌ر ده‌بێت و زه‌وی ، به‌ره‌کات و نێعمه‌ته زۆره‌کانی به دڵ فراوانی ده‌خاته به‌رده‌ست مرۆڤ. له حکومه‌تی دادوه‌رانه‌ی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) دا جیهانی شێواو و نائارام، هاوسه‌نگیی و ئارامیی خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه‌و چاخی گه‌شه‌و خه‌مڵین ده‌ست پێ ده‌بێ.
جیهان به زیوه‌ری داد‌و مێهر ده‌ڕازێته‌وه. وه‌ک بڵێی جیهان بۆ گه‌یشتن به‌م کۆتاییه خۆشه، به‌رده‌وام بووه.
ئیمام مه‌هدی(عج) کۆمه‌ڵێکی نوێ به پێوه‌ندی دادوه‌رانه‌و به‌دوور له هه‌رچه‌شنه نایه‌کسانی و هه‌ڵاواردن، داده‌مه‌زرێنێ. دادوه‌ریی مه‌هدی(عج) دنیا داگره‌و هه‌موو به‌شه‌کانی جیهان ده‌گرێته‌وه. ئیمامی سادق(ع) ده‌فه‌رموێ: "سوێندم به‌خوا، دادوه‌ریی مه‌هدی تا دوایین سوچ و گۆشه‌کانی ماڵی خه‌ڵک ده‌چێ. وه‌ک چۆن گه‌رماو سه‌رما دێته نێو ماڵه‌کانمانه‌وه". به‌مجۆره، هه‌موو ئینسانه‌کان تامی شیرین و خۆشی دادوه‌ری ده‌چێژن.
گه‌رچی مرۆڤ ئێستا یه‌ک به‌دوای یه‌ک لوتکه‌کانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی گرتۆته‌وه، به‌ڵام سوود وه‌رگرتنی ئه‌و له‌م جیهانه ، زیان گه‌یاندن به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و تێکدانی به‌دواوه بووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، تائێستا هیچ کام له قوتابخانه مرۆییه‌کان، نه‌یانتوانیوه تامه‌زرۆیی دادخوازی و ئاشتی خوازی مرۆڤ دامه‌رکێنێ. به‌ڵام له سه‌رده‌می ظهور و ده‌رکه‌وتن دا به‌پێچه‌وانه‌ی پێشکه‌وتنی زۆری مرۆڤ له زانست و ته‌کنۆلۆی دا سرووشت و ژینگه ده‌پارێزرێ. هه‌روه‌ها ئاڵای ئاشتی و دادوه‌ری له هه‌موو شوێنه‌کانی جیهان هه‌ڵئه‌درێ و ده‌شه‌کێته‌وه.
له‌و کۆمه‌ڵگا ئارمانجییه‌دا، دوڕویی و ڕیاکاری و هه‌ڵاواردن، نامێنێ. له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کان دا دادوه‌ری و برایه‌تی و ڕێز‌و حورمه‌ت، جێگه‌ی ده‌ستدرێژی و کینه ده‌گرێته‌وه. ئه‌ستێره‌ی به‌ختی قوتابخانه‌و ئایینه‌کان ئاوا ده‌بێت و که‌م و کوڕییه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێ. خۆری ئیسلام له ئاسمانی بێگه‌ردو ساماڵدا ئه‌دره‌وشێ و ڕاستییه‌کان ده‌رده‌که‌ون. له چاخی مونجی و ڕزگاریده‌ردا مرۆڤه‌کان له‌باری باوه‌ڕو ئه‌ندێشه‌کانه‌وه به یه‌کڕیزی و تاکانه‌ییه‌کی بێ وێنه ده‌گه‌ن. هه‌موو خوای تاکانه ده‌په‌رستن و هیچ به‌هاوتای ئه‌و دانانێن. به‌رامه‌ی خۆشی تاکانه په‌رستی هه‌موو جێیه‌ک ده‌گرێته‌وه‌و عه‌قڵ و هۆشی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر گه‌شه ده‌کات.
له کۆمه‌ڵگای پاکی مه‌هدی(ع) دا هیچ به‌ستێنێک نییه بۆ ئاژاوه‌گێڕی و نائارامیی و دڵه‌ڕاوکێ. خه‌ڵک، هه‌ست به ئاسایشی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن له نێو شار‌و ماڵ و شوێنی ژیانیاندا. له‌و کاته‌دا به بۆچوونی قورئان، هێمنیی جێی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌گرێته‌وه. خه‌ڵک له‌سای ڕێنوێنییه‌کانی ئیمام مه‌هدی(ع) ه‌وه له که‌ش و هه‌وایه‌کی تژی له ئاسایش و ئاشتی و دۆستایه‌تی دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و جیهان به‌مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، جوان و دڵڕفێن ده‌بێ.
ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به‌ده‌ست ئیمامی زه‌مان(عج) داده‌مه‌زرێ، له حکومه‌ته‌کانی دی ناچێ. له‌و کاته‌دا، هاوکێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سیسته‌می جیهاندا، گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ و کۆتایی دێ به سه‌رده‌می زاڵێتی ده‌سه‌ڵاته زۆربێژ و باتڵه‌کان به‌سه‌ر جیهاندا. له‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، شه‌ڕخوازان بۆیان نییه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌س و شه‌ڕو پێکدادان و به‌تاڵان بردن له‌جیهان دا نامێنێ. ئامانجی حکومه‌تی مه‌هدی(عج) ، دامه‌زراندنی عه‌داڵه‌تی ڕاستینه، پێوه‌ندیی نێوان هۆز و نه‌ته‌وه‌کان و هه‌ڵگیرانی شووره‌ی ئیمتیاز و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی درۆیینه له‌نێو مرۆڤه‌کانه.
مه‌هدی(عج) بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئامانجه درێژخایه‌نه‌کانی خۆی، دۆست گه‌لێکی نیازپاکی هه‌یه. مرۆڤ گه‌لێکی بوێر‌و ژیر‌و دادگه‌ریی خواز، له‌ده‌وری موباره‌کی کۆده‌بنه‌وه تاکوو به‌ڵێنی خودایی بێته‌دێ. به فه‌رمووده‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی(ع)؛ دۆستان و یارانی قائیم(عج) لاون. مه‌وعودیش له سیمای پیاوێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵان دا ده‌رده‌که‌وێ. یارانی مه‌هدی(عج) 313 که‌سن، هه‌روه‌ک ژوماری یارانی پێغه‌مبه‌ر له شه‌ڕی به‌در دا.
ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سکه‌ری(ع) له په‌سنی یارانی کوڕی خۆیدا ڕوو له به‌ڕێزیان ده‌فه‌رموێ: "ئه‌و ڕۆژه‌م به‌رچاو ده‌که‌وێ که ئاڵای زه‌ردو سپییه‌کان له‌ته‌نیشت کابه‌دا شه‌کاونه‌ته‌وه‌و ده‌سته‌کان بۆ په‌یمان به‌ستن، یه‌ک به‌دوای یه‌ک ڕیزیان به‌ستووه. دۆستانی به‌ئه‌مه‌گ کاره‌کانیان به‌ڕێک و پێکی ئه‌نجام داوه‌و هه‌روه‌ک ده‌نک گه‌لی مرواری به‌نرخ که له لزگه‌یه‌کدان، ده‌وری تۆیان داوه".
سایتی رادیۆ کوردی سۆرانی