• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 81
  • پێنج شەممه 13/3/1395
  • رۆژژمێر :

گریانی منداڵ ئەم سودەی هەیە


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە گریانی منداڵ سوودی بۆ تەندروستی منداڵەكە هەیە.

توێژینەوەكە لە ئوستورالیا ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە گریانی منداڵ دەبێتە هۆی فراوانبوونی سیەكانی بەتایبەت بۆ منداڵی تازە لەدایك بوو، ئەمەش سودی بۆ تەندروستی منداڵەكە هەیە.

 

بەڕای پسپۆڕەكان كاتیك منداڵ پێش كاتی خەوتن بۆ ماوەی 5 تا 15 خولەك هاوار دەكات و دەگری، پێوسیتە دایكان و باوكان لێدووربكەوە تاوەكو خۆی هێمن دەبێتەوە، چونكە دوای ئەوە خەوێكی ئارامی دەبێت.

 

توێژینەوەكە لەسەر 326 منداڵیان ئەنجام دراوە كە كێشەی كەم خەویان هەبووە بەتایبەت لە تەمەنی 7 مانگی بۆ 6 ساڵیدا، ئەو دایكانەی كە منداڵەكانیان لە كاتی گریاندا لێیان دووركەتوونەتەوە تا خۆیان خەویان لێكەتووە بەشێوەیەكی بەشێوەیەكی هێمنتر و ئارامتر خەوتوون، لەو منداڵانەی كە دایكەكانیان لە كاتی گریاندا بەدەم منداڵەكانەوە چوون و هێوریان كردوونەتەوە.

 

سپی میدیا