• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 193
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر زیرەکی قوتابیان

زیرەکی قوتابیان


کەسایەتی قوتابیان کاریگەری باشی لەسەر ئاستی زیرەکیان هەیە، ئەو قوتابیانەی کەسایەتیەکی باشیان هەیە دەرکەوتوە کە تاڕادەییەکی باش ئاستی زیرەکیان لە قوتابخانەدا باشە و هۆکارێک بوە بۆ سەرکەوتوییان لە پڕۆسەکانی خوێندندا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بی‌بی‌سی لایەنی پەروەردە و، خوێندن دەتوانن کاربکەن لەسەر کەسایەتی تاوەکو بتوانن ئاستی زانستی و، توانای داهێنان و بەرهەمی قوتابیانبەرزبکەنەوە.


بەشێک لە سیفەتەکانی کەسایەتی باش ئەو کەسایتەیانەن کە درۆ ناکەن و، خۆپەرس نین و، ڕاستگۆ و، متمانەپێکراون و هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەن، وە سیفەتەکانی کەسایەتی خراپیش بە پێچەوانەی کەسایەتیە باشەکانەوەن.


بەپێی هەڵسەنگاندن و توێژینەوەکان لە بەریتانیا کارکردن لەسەر کەسایەتی قوتابیان هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان و، دواتریش سەردەکێشێت بۆ دروستکردنی توانای بنیاتنان و، کەسانێکی بەرهەمهێن دەردەچن لە وڵاتدا.


نیکی مۆرگان وەزیری پەرەوەردەی بەریتانیا دەیەوێت قوتابخانەکان ڕۆڵبگێرن لە پەرەپێدانی ئاستی کەسایەتی قوتابیان و نەوەی نوێی وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی نەوەیەکی بەرهەمهێن بن و، بیرێکی مەدەنیانەیان هەبێت ئەوەش بە دروستکردنی کەسایەتی باش لە نێوان قوتابیەکاندا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەیش ٥ملیۆن پاوەندی تەرخان کردووە کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامێکی پەرەپێدانی کەسایەتیدا سیفەتەکانی نەرمی و، متمانەبەخۆبوون و ڕێزگرتن لە قوتابخانەکاندا پەرە پێ دەدەن.


هەڵبەتە ئەوە لەبەرئەوە نیە کە قوتابیان و، گەنجانی وڵاتی بەریتانیا کەسایەتیان باش نیە، بەڵكو بۆ ئەوەیە تاوەکو بتوانن چۆن نەوەیەکی نوێی بەرهەمهێن و، ئایندە ڕۆشن و، بنیاتنەر دروستبکەن و کە لە دواڕۆژدا بتوانن کۆمەڵگایان پێبسپێرن.


گرنگی قوتابخانە و، ژینگەکانی تری پەرەپێدان:
مامۆستایان و، خانەوادەی قوتابیان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە دروستکردنی کەسایەتی منداڵاندا و پێشەنگی ئەو کارەن، بەپێی ڕاپۆرتەکەی بی‌بی‌سی ڕێکارەکانی وانە وتنەوەی مامۆستایان و چۆنیەتی هەڵسوکەتکردنیان لەناو پۆلەکانی خوێندندا بەقەدەر ئەو زانستە گرنگە کە فێری قوتابیانی دەکەن.


پێویستە قوتابخانەکان و، لایەنی پەروەردە لە دەرەوەی پۆلەکانی خوێندنیش لە چوارچێوەی پرۆگرامی پەروەردەدا قوتابیان بەشداری پێبکەن لە چالاکیە وەرزشیەکان و، هونەر و مۆسیقا و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکاندا، لەو شوێنانەدا قوتابیان ڕووبەڕووی خۆدۆزینەوەی خۆیان دەبن و، بە جیهانی نەرمی و نیانی و، ڕۆحی یەکتری قبوڵکردن ئاشنا دەبن و، لەوێ فێردەبن چۆن لەناو گروپێکدا کاربکەن و، لەیەکترییەوە فێردەبن و خۆیان هاندەدەن تاوەکو هەڵپە بۆ سەرکەتن بکەن.


بەڕێوەبەرایەتیە پەروەردەییەکانی بەریتانیا زۆر گرنگی بەو چالاکیانە دەدەن و بەبەشێک لە پەرەپیدانی کەسایەتی قوتابیانیان دەزانن لە چوارچێوەی خوێندندا، بۆ ئەو مەبەستە خەڵاتی کەسایەتی ساڵیان لە قوتابخانەکان داناوە تاوەکو هانی قوتابیان بدەن بۆ ئەوەی لە یەکێک لە چالاکیەکان و بەگشتی لە قوتابخانەدا کەسایەتیەکی گرنگ بێت تا بتوانێت خەڵاتی کەسایەتی ساڵ بەدەست بهێنێت.


شیاوی باسکردنە، ڕاپۆرتەکەی بی‌بی‌سی ئاماژەی بە پرۆگرامی نوێی پەروەردە داوە کە خوێندن دەبێت پەروەردەیشی لەگەڵدا بێت و، لەڕێگەی پەروەردەشەوە پەرە بە کەسایەتی قوتابیان بدرێت، پێویستە قوتابخانەکان هەڵبدەن بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و زانیاری دروست لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی کەسایەتی نەوەی نوێ و، قوتابیان.


هەڵبەتە ئەوە پڕۆگرامێکی ڕاهێنان و دروستکردنی کەسایەتی مامۆستایانیشی پێویستە تاوەکو بتوانرێت لەسەرەوەڕا ئەو سیفەتانە بۆ خوارەوە شۆڕببنەوە بۆ ناو قوتابیەکان.


ئەگەرچی ئیدارەدان و، بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆگرامانە لەوانەیە قورس بێت بەڵام ناکرێت بەو هۆیەوە پشتگوێشبخرێت، کەسایەتی دروستکردن سەردەکێشێت بۆ توانای زانستی باش و سەرکەوتوویی لە خوێندندا.

سایتی هەولێر