تۆپی مریشک بە شێوازی تایلەندی
خواردنی تایلەندی بەوە ناسراوە سوکە و بەهاراتی تایبەتی پێوەیە ، ئەمڕۆش چۆنیەتی ئامادەکردنی تۆپی مریشک بە شێوەی تایلەندی پێشکەش دەکەین.
کەرەستەکان:
-500 گرام مریشکی کوتراو
-کوپێک وردە سەمون
-چوار دانە پیازی سەوز
-کەوچکێکی بچوک کەرەوزی وشک
-کوپێک کەرەوزی سەوزی جنراو
-چارەکە کوپێک سۆسی شیرین و ترش
-دوو کەوچک ئاوی لیمۆ
-سێ کەوچکی گەورە زەیتی ڕووەکی
ئامادەکردن:
1-مریشکە کوتراوەکە لەگەڵ وردە سەمون و پیازی سەوز و کەرەوزی وشک و سەوز و سۆسی شیرین و ترش و ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە .
2-لەم هەویری مریشکە شێوەی تۆپی ورد ورد دروست بکە .
3-زەیتەکە لە تاوەیەکی قوڵدا گەرم بکە و تۆپەکانی تێدا سور بکەرەوە و بە گەرمی پێشکەشی بکە .
سایتی دواڕۆژ