• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 273
  • دوو شەممه 3/3/1395
  • رۆژژمێر :

مەلا مستەفا بێسارانی

 مستەفا بێسارانی


مستەفای بێسارانی کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین ساڵی ١٠٥٣ی کۆچی (١٦٤٣ یان ١٦٤٤) لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوادایە) لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە دەرسی مەلایەتیی خوێندووە. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و تا دوایی ھاتنی ژیانی لە ساڵی ١١١٣ی کۆچیدا (١٧٠١ یان ١٧٠٢) وەک مەلای گوندەکە لەوێ دەمێنێتەوە لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەھەژار لە نزیکەی سەوڵاوا بە خاکی ئەسپێرن.
 
شێعری بێسارانی لە سەر کێشی بڕگەیی و بە شێوەزاری ھەورامی نووسراوە. کاریگەرییەکی گرنگی لە شێعری کوردی و بە تایبەت ھەورامیدا بووە. پیرەمێرد بڕێک لە ھۆنراوەکانی وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی. مەولەوی لە شێعرەکانیدا ناوی بێسارانی دەبا دەبا و دەڵێ:
«بێسارانی»یەن نە تۆی فەرد من                خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن


نموونەی ھۆنراوە
چراغ قوربانەن، چراغ قوربانەن                        غەیری تۆ پەی کەس قوربان نیەنان
چراغم بە چین، چراغم بە چین                          ئەرچینی زوڵفت بدەو بە ماچین
چراغم شەندی، چراغم شەندی                    تو توخمی ھیجران وە بەختم شەندی
چراغم بێ تۆ گوڵانی وەھار                            مەیان وە دیدەم چون نەشتە ھەزار
چراغ یانێ چێش، چراغ یانێ چێش                  ئی چەم ئێشایتە پەی تۆ یانێ چێش
چراغم شەھید، چراغم شەھید                           وەختێ وەنیگات مەکەریم شەھید
و
ئارۆ شیان دیم، رەنگی خەزانان                              حاڵی شان نیەن، ئێمە نەزانان
دیم بە تەرزەوە خەزانێ بێ تەرز                             تەمام حاڵی وێش پەرێم کەردش عەرز
پەرسام یە چێشەن ئی زەردی خەزان                      وات: مەیۆم نە خاو تەناکی تەرزان
واتم: ئێمە و تۆ ھەر دوو جەستەمان                         ئیش مەکەران زام ماران گەستەمان
تو جیا جە تەرز، من جە باڵایێ                                  تەڕتەر جە نەرگس سەوڵی ئاڵایێ
داخی جیایی نەو تووڵ نەمامان                                  تۆ جە خاوت دی، من پەنەم ئامان
سەرچاوەکان
دیوانی بێسارانی، مەلا مستەفای بێسارانی ویکی پدیا