• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 163
  • یەكشەممه 2/3/1395
  • رۆژژمێر :

هۆكارەكانی سەرنەكەوتنی پەیوەندی هاوسەرگیری

هاوسەرگیری
 

ئەو دوو كەسەی دەیانەوێت بەیەكەوە ژیانێكی هاوبەش بەسەر ببەن پێویستە باش لەیەكتر تێگەیشتبێتن و ئامادەبن بۆ هەموو ئەو شتانەی ڕوبەڕویان دەبێتەوە لە ژیانیاندا ، خۆشەویستی و تێگەیشتن و ڕێزگرتن بنەما سەرەكیەكانی پێكهێنانانی خێزانێكی بەختەوەرن .

تێنەگەیشتن و یەكنەگرتنەوەی بیروڕاكانی هاوسەرەكان و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتن لەیەكتری  ڕێزنەگرتن و متمانە نەبون بەیەكتری ئەنجامەكەی جیابونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزان دەبێت .

 

پێویستە كاتێك دوو كەس هاوسەرگیری دەكەن  لەیەكتر تێبگەن و خۆشەویستی بكەنە بنەمای  ژیانیان و ئەگەر لەسەرەتای یەكتر ناسینەوە نەتوانن لەیەكتر بگەن و ڕێز گرتن نەبێت لە نێوانیاندا ئەوە جیابونەوە زۆر باشترە پێش ئەوەی هاوسەرگیری بكەن .

ئەگەر هەندێك هۆكاریش ببێتە مایەی كەمبونەوەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی نێوان دوو هاوسەر ئەوە پێویستە هەردوولا چاو بخشێننەوە بە پەیوەندیەكەی نێوانیان .

سەرچاوه:وێستگە ستایل