• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • یەكشەممه 2/3/1395
  • رۆژژمێر :

فەریاد شیری
 
فەریاد شیری


فەریاد شیری، (لە دایکبووی ساڵی ١٩٧١) ھۆنراوەنووس، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. شیری لە دایکبووی ساڵی ١٩٧١ لە شاری سەحنەی کرماشانە. ئەو چەن دەفتەری شێعری بە زمانی کوردی و فارسی بڵاو کردوەتەوە، وەرگێڕانی شێعری کوردی بۆ فارسیی کردوە، لە سەر شێعری نوێی کوردی کتێبی نووسیوە و چەن خەڵاتی شێعریی بە دەس ھێناوە.

 

کتێبە شێعرەکان
ئەمە بازێک لە کتێبە ھۆنراوەکانی کە لە چاپ دراون:
ئەم نێوە واژۆیەکی تازەی پێویستە (کۆمەڵە شێعری فارسی)
لە مانگ تەنیاترم (کۆمەڵە شێعری کوردی)
وە لەش فرۆشی نییە (کۆمەڵە شێعری فارسی)
شێتە گۆرانییەکانی باران (کوردی)
قشقەڕەکان لە چۆلەکەکان تێناگەن (فارسی)
مرۆڤە ڕەشەکان، مرۆڤە سپییەکان (فارسی)
مانگ میوانی چاوانی تۆ بوو (فارسی)

 

وەرگێڕان
سیاچەمانە
عاشقانەکانی مەڵبەندی بەڕوو
شیری ھەندێک لە ھۆنراوەکانی فەرھاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

 

خەڵاتەکان

فەریاد شیری کۆمەڵێک خەڵاتی شێعریی وەرگرتوە کە بازێکیان بریتین لە:
خەڵاتی شێعری ئەمڕۆی ئێران
پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی سەرانسەریی ھۆنراوە و چیرۆک
پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی چیرۆکنووسیی ڕۆژئاوای ئێران

 

سەرچاوەکان:

ویکی پدیا
بنکەی ھەواڵی کتێبی ئێران
گۆڤاری ئەدەبیی وازنا