ئۆتیزم یا ئاوتیزم یا تەوەحد چییه؟
نەخۆشییەکە لە لایەنی جیاجیاوە سەیری دەکریت، جاران ئەم نەخۆشی کەم ناسراو بوو وە بە تەمومژ ناو دەبرا، کە کەسەکە لە مێشک‌دا تەمی هەیە و روون بیر ناکاتەوە، ئەمەش کاریگەری هەیە لە سەر رفتاردا. لە سالانی ٢٠٠٥ دا ئەم نەخۆشی وەرجەرخانێکی بە خۆیەوە بینی، ناوی جیاجیا بۆ دۆزرایەوە و ئاستەکانی دیاریکران و جارەسەری جیاجیا خرانە روو .
له لایه‌ن شاره‌زایان ئۆتیزم به نه‌خۆشی یه‌کی ده‌ماری و ده‌روونی داده‌ندرێت، ئه‌مه‌ش له بنه‌ره‌ت دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆرانکاری له مێشکی که سه‌که، که ده‌بیته هۆی کۆمه‌له شیواندنێک له گه‌شه دا له لای مندالی گچکه دا، ئه‌مه ش 3 گرفتی سه‌ره‌کی ده‌گڕیته‌وه که :
• ناسروشتی له توانا کۆمه‌لایه‌تی یه‌کان
• گرفتی قسه‌کردن و په‌یوه‌ندی { زمان و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر }
• شێوان له ره‌فتار و هه‌لسوکه‌وت
ئۆتیزم ناسراوه به شیوان له گه‌شه کردن، ئه‌م شیوانه ئاستی جیا جیای هه‌یه وه له مندالێک بۆ مندالێک جیایه .
بوون و به‌ر بلاوی ئه‌م نه‌خۆشی یه : پێوه‌ره‌کان مه‌زه‌نده‌ی ده‌که‌ن که نزیکه 20 ئۆتیزم هه‌یه بۆ 10000 منداڵی بچووك،وه زۆر که‌س نێشانه‌و هێمای ئۆتیزمی لا ده‌رده‌که‌وێت، به‌لام دوایی لێکۆلینه‌وه‌ی قوڵ و پوخته ده‌رکه‌وتووه که ئۆتیزم نین .
له‌م سالانه‌ی دوای له وولاتانی رۆژئاوا ئۆتیزم له زیاد بوونه، ئه‌مه‌ش هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ریته‌وه که شاره‌زاییان باشتر بوون له ده‌ست نێشان کردنی ئه‌م نه‌خۆشی یه .
ئۆتیزم له ناو کوران زیاتره وە ئالۆزترە وه ك له‌ناو کچان دا .
هۆیه‌کانی تووشبوون به ئۆتیزم : به گویره‌ی شاره‌زاییان و زانایان ئه‌و ته‌نها یه‌ك هۆ نی یه که ده‌بیته هۆی ئۆتیزم، به‌لکو ئۆتیزم له مندالێک بۆ مندالیک جیاوازه، وه زانایا ن ئه‌مرۆ روونی ده‌که‌نه‌وه که هۆی سه‌ره‌کی ئۆتیزم گۆرانه له مێشک دا .به‌شه جیا جیاکنی له ده‌ماغ دا که له رێشاڵ{ الیاف} ده‌مار پیکهاتوون بره‌که‌یان که‌متره لەلای ئۆتیزم بە بەراورد لەگەل کەسی ئاسایی .، که ئه‌م شوێنانه‌ی ده‌ماغ باش ئیش ناکه‌ن لە ئاستی پیویست دا نین که بە عەرەبی ناسراوه به { الجهاز الحوفی} که ده‌بێته هۆی ئه‌م گۆرانگاری یانه له ده‌ماغ دا. له لایه‌ن که‌سانی ئاسایی ئه‌وا جهازی الحوفی رۆله‌کی گرنگی هه‌یه له هه‌لسوکه‌وتی کۆمه‌لایه‌تی یه‌کان و ئاخاوتن و زمان دا، ئه لایەنانە تووشبووانی به ئۆتیزم تیایدا سه‌رکه‌وتوو نین .
هه‌تائیستا نه زانراوه بۆ جی ئه‌م گۆرانکاری یانه رووده‌دات له ده‌ماغ دا، بۆماوه‌یی کاری هه‌یه، ئۆتیزم ده‌بینرێت زۆر له نیوان جمکه‌ی یه‌ك هێلکه، ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر هۆکاره بۆ ئۆتیزم .
ماوه‌یه‌کی زوو قسه و باس هه بوو که کوتان دژه مێکوته ده بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی ئۆتیزم، به‌لام دوای لیکۆلینه‌وی زۆر ده‌رکه‌وت که ئه‌م کوتانه نابیته هۆی تووشبوون به ئۆتیزم .
هه‌ست پیکردن و ده‌رکه‌وتنی ئۆتیزم : له‌و کاته‌ی که دایك و باوك هه‌ست ده‌که‌ن که منداله‌که‌یان له گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندن له پاشه، یا خوکشانه‌وه‌ی منداله‌که له گه‌ڵ کات دا و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له که‌سانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌م نێشانانه ده‌ر ده‌که‌ون له منداڵ کاتیک که ته‌مه‌نی له نیوان ساڵ و 3 مانگ بۆ نزیکه دوو ساڵی یه .وه پشکنین ده‌کریت له ته‌مه‌نی 2-3 سالی .
چۆن دکتۆر پشکنین ده‌کات : ئه‌م نه‌خۆشی یه زۆر زه‌حمه‌ته ده‌سنیشان کردنی له‌به‌ر به‌ر فراوانی و جیاوازی ئاسته‌که‌ی له مندالێک بۆ مندالێک دا. کاتێک که نێشانه‌کان سووکن ئه‌توانریت چاوی لی بپۆشریت، وه ئالۆز ده‌بیت ئه‌گه‌ر منداله‌که نه‌خۆشی تری هه بیت .
دکتۆر هه‌ل ده‌ستیت به جاودێری کردنی منداله‌که، به پشت به‌ستی به‌و زانیارییانه‌ی که باوان ده‌یده‌ن به دکتۆر سه‌باره‌ت به منداله‌که و هه‌لسو که‌وتی و تێکه‌لاوی کۆمه‌لایه‌تی، توانا زمانه‌وانی و ره‌فتار له گه‌ل به سه‌رچوونی کات دا . وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست نێشان کردنه که راست و دروست بیت ئه‌وا منداله‌که ده‌بیت پشکنینی بۆ بکریت له لایه‌ن دکتۆری ده‌روونیش، وه ده‌ست ده‌کریت به لیکۆلینه‌وه له زمان و تواناکانی منداله‌که له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی بۆی .
جۆره نه‌خۆشی یه‌که که نێشانه‌کانی له ئۆتیزم ده‌چیت، وه ده‌رده‌که‌وێت له‌منداڵ دا، بۆیه ده‌ست نێشان کردنی Aspergers syndrom
ئۆتیزم ده‌بێت زۆر به ووردی بیت وه ماوه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت وه ده بیت ته‌واو دلنیا بێت له بوونی ئۆتیزم .حاله‌تی تر هه‌یه که منداڵ له گه‌شه‌کردن دا دوا ده‌که‌وێت به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای چوونه مه‌کته‌ب دا ئه‌وا ده‌گه‌ریته‌وه بۆ بوونی نه‌خۆشی تر .
چاره‌سه‌ر کردن :
هه‌تا ئیستا داووده‌رمانی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشی یه نی یه، چاره‌سه‌ری ده‌رمانی ته‌نها بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک نێشانه‌یه که له منداڵ ده‌رده‌که‌ون بۆ نموونه ده‌رمان بۆ هێمن کردنه‌وه‌ی ئه‌م مندالانه‌ی که هێمن نین یان ده‌رمانی خه‌مۆکی بۆ ئه‌و مندالانه‌ی که حاله‌تی خه‌مۆکی یان هه‌یە، وه ده‌رمان بۆ هاندانی ترکیز کردن .. هتد، جاره‌سه‌ری ده‌رمانی بۆ که‌سه‌که ده‌گۆریت وه به گوێره توند وتیژی حاله‌ته‌که ده‌بیت وه نیشانه‌کان دیاری ده‌که‌ن که چ ده‌رمانیک به کار بێنیت .
ئامانجی چاره‌سه‌ر کردن :
هاندانی منداله بۆ پێشخستنی توانا کانی فێر بوون و گفتوگۆ کردن و رێگه گرتنه له سه‌رهه‌لدانی ره‌فتاری ناخوازراو .
خاله به هێزه‌کانی منداله بدۆزریته‌وه وه کاریان له سه‌ر بکریت وه پاریزگاری له به‌هیزی ئه‌م خالانه بکرێت وه په‌ره‌یان پی بدرێت .
رێگه گرتن له له ده‌ست دانی توانا وه په‌ره پیدانی تواناکانی و که تاراده‌یه‌ك مندال سه‌ر به‌خۆ بێت له کردنی هه‌ندێک شت ( بە مانای کارکردن لە سەر کەسایەتی و پێشخستنی) .
ئه‌گه‌ر منداله‌که نه خۆشی تری هه‌بوو ئه‌وا پیویسته جاره‌سه‌ر بکریت وه‌ك خوداری .
هه‌ول بدرێت باوان هه‌رده‌م رینمای و ئامۆژگاری بکرین وه پالپشتیان بکریت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌شه‌ی منداله‌که له گه‌ڵ پالپشتی ئابووری .
ده‌بیت چاودێری منداله‌کانی تریش بکرێت که له ناو هه‌مان خێزانن .
وه‌هه‌روه ها چاره‌سه‌رکردن لایه‌نی ترێش ده‌گریته‌وه :
شاره‌زایان ده‌روونی یان دکتۆری ده‌روونی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که گفتوگۆکەرو رینمایکەریکی باش بیت بۆ باوان که چۆن مامه‌له له‌گه‌ل ئۆتیزم بکەن وه هه‌ر منداله‌ش ده‌بێت به گوێره‌ی پیداویستی خۆی وه که‌م کوری یه‌کانی بۆ پر بکریته‌وه به گوێره‌ی توانا .
رینمای کردنی خوشک و براکانی که چۆن پالپشتی ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تی دابین بکه‌ن بۆ ئۆتیزم له خیزان وه له ده‌وروبه‌ریش دا .
هه‌ر که‌م و کوری یه‌کی تر هه بوو له لایه‌ن ئۆتیزم ئه‌وا پیویسته په‌نا ببردریت بۆ شاره‌زا له‌م بواره بۆ پرکردنه‌وه‌ی که‌مو کوری یه‌که و چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشی یه‌که، بۆ نمونه کزی بینین که چاویلکه‌ی بۆ دابین بکرێت یا کزی گوێ که جهازی گوی بۆ دابنریت ..هتد
رینمای کردن و ئامۆژگاری کردنی خێزان فێر کردنیان که چۆن مامه‌له بکه‌ن له‌گه‌ل ئۆتیزم وه چۆن بتوانن تواناکانی ئۆتیزم پێشبخه‌ن .
هه‌ر جه‌ند زوو ده‌ست پی بکریت به جاره‌سه‌ر ئه‌وه‌نده یاشتره بۆ ئۆتیزم .
سایتی سپی میدیا