سەردەشت بهههشتی کوردستان
سەردەشت شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستانە. نێوان سنووری ئێران و عێراق کە ئەوترێ شوێنی لەدایک بوونی زەردەشتە. لە ساڵی ١٩٨٧ زایینی لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێن کیمیاباران کراوە. شاری سەردەشت یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە کە کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەێکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە رۆژھەڵاتی ڕانیە، کۆیە و قەڵادزێ و پارێزگای ھەولێر و لە کۆتاییدا سلێمانی لە باشووری سەردەشت ھەڵکەوتووە.
یەکێک لە ناوچە هەرە خۆشەکانی سەردەشت ، شاری میراوەیه کە دەکەوێته نێوان سەردەشت و خانێ، کە گەورەترئن شاری سەر بەم شارستانەیه
بە پێی ئاماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٠١دا شاری سەردەشت ٥٠،٠٠٠ کەس دانیشتوی بوو بەڵام بەسەرجەم شاروچکە و گوندەکانەوە دەگاتە نزیک ١٣٠،٠٠٠ کەس کە ھەمویان کوردن.
کیمیابارانی سەردەشت
لە ٧ پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ھەتاوی بەرانبەر بە ٢٨/٦/١٩٨٧ زائینی ، کاتژمێری ٤،٣٠ سەر لە ئێوارە ھێزە ئاسمانیەکانی رژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەوسوپایە ، بە گازی کیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە ھەرمێیان[١] بۆمباران کرد.
لەو بۆمبارانەی شارە ١٢٠٠٠ کەسەکەی سەردەشت ، ٨٠٢٤ کەس کیمیاوی کران و ١٣٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەھید کران.[٢] [٣]
پاش ئەم ڕووداوە ئێران شاری سەردەشتی بە ھەوەڵین شار لە جیھان کە بە گازی کیمیاوی بۆمباران کراوە ناساند.