• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 551
  • شەممه 1/3/1395
  • رۆژژمێر :

پەیمانی ئاشتی حودەیبییه


دوای عوسمان بێ ئەنجام له لای قورەیش گەڕایەوه،سوهەیل کوڕی عمرو به نوێنەری قورەیش هاتەلای پێغەمبەر بۆگفتوگو.حەج نەکردنی ئەو ساڵه پێش مەرجەکان بڕیاردرا،پێغەمبەر(ص) قەبوڵی کرد،ئینجا وتوۆیژەکەیان گەیشه پەیمانه به ناوبگەی«ئاشتی حودەیبییه» که ناوەرۆکی بریتی یه لەم خاڵانەی خوارەوه:
1-هەردولا لەشەڕ واز بهێنن بۆماوەی ده ساڵ،وەهەروەها لەو ماوەیەدا ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵک بێ ونابێ کەس به گژی یەکتردا بچێ.
2-موحەممەد و موسڵمانەکان لەو ساڵەدا نابێ بێنه ناو مەککه ،بەڵام له ساڵی داهاتوو،له هەمان کاتدا قورەیش بۆ ماوەی سێ رۆژ مەککه بۆ موسڵمانەکان چۆڵ بکات تا حەجی عومره ئەنجام بدەن،بەمەرجێک جگەله چەکی موسافیر چەکی تریان پێ نەبێ (لەو سەردەمەدا موسافیر تەنیا شمشێرێک له گەڵ خۆی هەڵئەگرت).
3- ئەگەر کەسێک له قورەیش بێ ئیجازەی خاوەنەکەیبچێتەلای موحەممەد،ئەبێ بیگەرێنێنەوه بۆ مەککه،بەڵام ئەگەر کەسێک له موسڵمانەکان هاتنه لای قورەیش،قورەیش نایگەرێنێتەوه.
4-هۆزەکان ئازادان ئەگەر بیانەوی هاو پەیمانی قورەیش یان هاو پەیمانی موحەممەد بن،«لێرەدا هۆزی خوزاعه هاو پەیمانی خۆیان بۆ موسڵمانەکان دەربڕی»و هۆزی بەنی بەکر بوون بەهاو پەیمانی قورەیش.
5- نابێ هەردو لایەن خیانەت به یەکتر بکەن، وەهاوکاری دوژمنی یەکتر نەکەن وه هەتا دۆژمنایەتی خۆیان نیشان  نەدەن.
6-پەیڕەوی کردن له ئیسلام له مەککەدا ئازاده، کەس لەبەر خاتری ئایینی تایبەتی لۆمه ناکری وئازار نادرێ.
7-هەر کەسێک له یارانی (محمد) بۆ حەج یان عومره یان بازرگانی بێنە مەککە ماڵ وگیانیان پارێزراوه، هەروەها هەرکەس له قورەیش له رێگای سەفەری بازرگانی بۆ شام به مەدینەدا بڕوات ماڵ و گیان پارێزراوه.
پێشبینی پێغەمبەر
دوای ئەوه له سەر بەندەکانی پەیمانی ئاشتی رێکەوتن، کاتی عەلی (ع) به ئیملای پێغەمبەر دەقی پەیمانەکەی ئەنوسی،نوێنەرانی قورەیش به نوسینی «بسم الله الرحمن الرحیم» له سەرەوەی پەیماننامەکەوه هەروەها به نوسینی «رسول الله»له خوارەوەی نارازی بوو به هیچ جۆرێک قەبوڵیان نەئەکرد گفتوگو درێژەی کێشا،پێغەمبەر له بەر هەندێ بەرژەوەندی به عەلی فەرمووی:«رسول الله» له خوارەوەی پەیماننامەکه مەنوسه،عەلی که زۆر پێ ی ناخۆش بوو جەختی له سەر ئەوه ئەکرد که ئەوەی بینوسێ، پێغەمبەر(ص) پێ ی فەرمو:ئەم بارودۆخەش بۆ تۆ پێش دێ و ناچاری کە قەبوڵی بکەی» پێشبینی پێغەمبەر له بارەی عەلی یەوه هاتەدی:«ئەوه بوو که له روداوی حەکەمییەت له شەڕی سەففین کەلەنێوان ئەبوموسای ئەشعەزی و عەمری عاس بەسترا، ئیمام عەلی ناچار بوو به جەختی مەعائیه که ناوی «امیرالمومنین» له خوارەوەی پەیماننامەکه نه نوسرێت.