• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 285
  • شەممه 1/3/1395
  • رۆژژمێر :

قورئان و نهێنیەکانى بەختەوەرى مرۆڤ

چەند جوانە ئاینى ئیسلام مان هەموو کاتێ: کە فەرمانێکى پێکردبێت بەشێک، پاشان زانست هاتووە پشتگیرى لەسودو قازانجى ئەو فەرمان پێکراوە کردووە، لەم وتارەدا باسى چەند سودێکى لێبوردن ئەکەین لەڕووى زانستى و پزیشکى یەوە:

چەندین ئایەت هەیە کە پێویستە لەسەرى بوەستین و بە قوڵى بیر بکەینەوە، کاتێک خواى گەورە فەرمانمان پێدەکات بە لێبوردنى ئەوکەسانەى خراپەیان کردووە دەربارەمان ئەگەر نزیکترین کەسیش بن لێمانەوە ئەوە چییە؟ بۆ چى بە بەردەوامى داواى لێبوردنمان لێ دەکات؟

ئەگەر خێزان و مناڵیشمان بێت؟ خواى گەورە دەفەرموێت: [ێااَیُهَا اڵذینَ آمَنُوا إِنَ مِنْ ازْۆاجِکُمْ ۆاوْڵادِکُمْ عَدُوًا ڵکُمْ فَاحْذرُوهُمْ ۆإِنْ تَعْفُوا ۆتَصفَحُوا ۆتَغْفِرُوا فَإِنَ الڵهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ] (التغابن: 14).

بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک موسڵمان بڕوامان وایە کە ئەوەى خواى گەورە فەرمانى پێبکات بەجێبەجێکردنى سودو چاکەیەى تێدایە بۆمان و، ئەوەى کە قەدەغەى دەکات لێمان خراپەو زیانى تێدایە بۆما، بەڵام ئەى سودەکانى لێبوردنى چییە؟ ئەى زانیان و گرنگیدەران بە بەختەوەرى مرۆڤ لەئێستادا چ ڕاستیەکى زانستیان دەست کەوتووە دەربارەى سودى لێبوردن؟.

رۆژ بەرۆژ جەخت دەکەنەوە لەشتێکى نوى لەهەوڵدانیان و گەران بەدواى چارەسەرى نەخۆشى یە سەختەکاندا، دوایین دۆزینەوەیان کە لێکۆڵەرەوان دەستیان کەوتووە لەنهێنى یەکانى سودى لێبوردن بریتى یە  لەڕازى بوون لەخود و لەژیان، وە گرنگى ئەم ڕازى بوونە لەوەدایە پەیوەندى یەکى بەهێزى هەیە لەگەل چارەسەر کردنى زۆرێک لەتێکچونە دەرونى یەکان، گۆڤارى (دراسات السعادە) لێکۆڵینەوەیەکى بڵاوکردەوە ڕوونى کردووەتەوە کە پەیوەندى یەکى بەهێ. هەیە لەنێوان لێبوردن و چاوپۆشى کردن لەلایەک و، وە لەنێوان بەختەوەرى و ڕازى بوون لەلایەکى ترەوە.

لەو لێکۆڵینەوەدا چەند کەسێکیان هێناوە و لێکۆڵینەوەیەکى وردیان لەسەر کردون لەڕووى کۆمەڵایەتى و بارى ماددى و مەعنەوى یەوەو چەند پرسیارێکیان ئاراستە کردوون، کە کۆى ئەو پرسیارانەوە چەند زانیارى یەکانیان دەست کەوتووە لەسەر بەختەوەرى مرۆڤ لەژیاندا.

ئەوەى جێگەى سەڕسوڕمان بوو، پاش ئەو لێکۆڵینەوە بڕیاریان دا تاقى کردنەوەى تر بکەن بۆ دەرخستنى پەیوەندى نێوان لێبوردن و نەخۆشیەکانى دل، بەهەمان شێوە ئەوەى کە چاوەڕان نەکراو بوو، بۆیان دەردەکەوت ئەوکەسانەى ڕاهاتوون لەسەر چاو پۆشى کردن و لێبوردن ئەوانە کەمترین هەڵچون توشیان دەبێت.

لەئەنجامى ئەم لێکۆڵینەوانەدا، بۆیان دەرکەوت کەسانى لێبوردە تووشى پەستانى خوێن و، دڵیان بەڕێکوپێکى کار دەکات، تواناى داهێنانیان زۆرترە، هەروەها لێکۆڵینەوەى تر دەرى خستووە لێبوردن تەمەندرێژ دەکات و، بەتەمترین کەس ئەوانەن لێبوردنیان زیاترە، بۆچى؟

ئەم لێکۆڵینەوانە دەریان خستووە ئەو کەسەى کە خۆى ڕادەهێنى لەسەر لێبوردن بە تێپەڕبوونى کات واى لێدێت هەر ڕووداوێک ڕووى تێبکات تووشى دڵەڕاوکى و بەرز بوونەوەى پەستانى خوێنى ناکات، ئەمەش وا دەکات کە ماسولکەکانى دل بەئاسایى کارەکانى خۆیان جێبەجى بکەن، وە هەروەها کەسى لێبوردە دوور دەبێت لەخەونى ناخۆش و دڵەڕاوکى و دوو دڵى کە بەهۆى بیرکردنەوەى بەردەوام لەتۆڵەکردنەوە لەکەسى خراپە کار تووشى مرۆڤ دەبێت.

زانایان دەڵێن: لەبیرکردنى هەڵوێستێکى ناخۆش کە هاتبێتە ڕێت، زۆر باشترە لەبە فیڕۆدانى کات و بەکارهێنانى ووزەیەکى زۆرى مێشکت بۆ بیرکردنەوە لەتۆڵەسەندنەوە کەواتە لێبوردن لەماندووبوونى زۆر دەتپارێزێت، ئەگەر ئەتەوێت دوژمنەکەت دڵخۆش بێت بیر لەتۆڵەسەندن بکرەوە لێى، چونکە لەوکاتەدا تۆ تەنها زەرەرمەند دەبیت.

خۆشەویستان بەم شێوەیە تێدەگەین کە لەبەرچى خواى گەورە فەرمانمان لێدەکات لەلێبوردن و چاوپۆشى کردن، تا ڕادەیەکى وەها کە لێبوردنى داناوە بە بەخشینى پارە بەکەسانى تر لەپێناوى خوادا، کە دەفەرموێت:

[..ۆێسْالُونَکَ مَاذا یُنفِقُونَ قُلْ الْعَفْۆ کَذلِکَ یُبَیِنُ الڵهُ ڵکُمْ الْآێاتِ ڵعَڵکُمْ تَتَفَکَرُونَ] ( البقرە: 219)

هەروەها داوامان لێدەکات، بیر بکەینەوە لەسوودەکانى لێبوردن، لەبەر ئەوە کۆتاى ئایەتەکە بە فەرمایشتنى                   [..ڵعَڵکُمْ تَتَفَکَرُونَ] دەهێنێت.

هەر لەبەر گرنگى لێبوردنە خواى گەورە یەکێک لەناوەکانى (العفو)ە و، دەفەرموێت: [إِنْ تُبْدُوا خَیْرًا اوْ تُخْفُوهُ اوْ تَعْفُوا عَنْ سُوءٍ فَإِنَ الڵهَ کَانَ عَفُوًا قَدِیرًا] (النساء: 149).

هەندێک لەزانایانى (ئەندازەى دەروونىN.L .P..) واى بۆ دەچن کە باشترین بەرنامە بۆ پەروەردە کردنى منال بەشێوەیەکى ڕاست و دروست بریتى¬یە لەمامەڵە کردن لەگەڵیدا بە لێبوردن!! هەموو لێبوردنێک لەگەڵى جێى نامەیەکى ئەرێنى دەربارەى دەگرێتەو، بە چەندبارە کردنەوە لەگەڵیدا، ئەویش ڕادێت بە لێبوردەیى، پاشان دوور دەکەوێتەوە لەدیاردەى تۆڵەسەندنەوەى وێرانکەر کە زۆرێک لەگەنجانى ئەمڕۆ پێوەى دەناڵێنن.

لەبەرئەوەیە خواى گەورە فەرمانى کردووە بە پێغەمبەرەکەی و هەموو ئەو موسڵمانانەى کە ڕازین بە خوایەتى خواو پێغەمبەریەتى پێغەمبەرەکەى، کە لێبوردە بن و لێبوردن بکەنە رێبازیان، هەمووکات ئەنجامى بدەن لەگەل هاوڕى و خێزان و منال و گەورە و بچوک و هەموو ئەوکەسانەى کە خراپەى لەگەڵدا کردین بە هەر شێوەیەک، چونکە لێبوردن و چاوپۆشى دوورت دەخاتەوە لەنەفامان و کات و توانات بۆ دەگەڕێتەوە، ئەمەش داواکارى خواى گەورەیە .

 

 سایتی فیردوس