حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج)؛موسلیحی گه‌وره‌ی جیهانیی
مه‌سه‌له‌ی 'مه‌وعود' له سه‌دان ساڵ به‌ر له هاتني ئیسلام له ئارادا بووه. له کتێبی پێغه‌مبه‌ران، نووسراوه‌و وبه‌رهه‌مه جیاجیاکانی به‌جێما له حه‌کیمان و زانایانی پێشوو، به‌و بابه‌ته، واته هاتني مونجی و رزگاریده‌ری گه‌وره‌ی جیهان له ئاخر زه‌ماندا، داننراوه و یاکوو ئاماژه کراوه.
باوه‌ر پێبوون به مه‌هدی'(موسلیحی گه‌وره‌ی جیهانیی) له ئایينه‌کانی زه‌رده‌شت، بودا، جوله‌که، مه‌سیحیی و ... وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیی و روون له ئارادابووه. پێغه‌مبه‌ره‌کان و رێبه‌رانی ئاینیی پێشوو مزگێنیی هاتنی ئاشتیخوازی گشتیی و پێکهێنه‌ری حکومه‌تی یه‌کگرتووی جیهانیيان به مه‌زلومان و زۆڵملێکراوان و موسته‌زعه‌فان و بێچاره‌کان و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕبوونی قوناغي تاڵان و بردن و قه‌ڵاچۆی و خوينمژيي زۆردارانی بێڕه‌حم و دڵره‌ق و هاتنی وه‌رزی پشکوتنی دادگه‌ری و جێبه‌جێکرانی یاسای پیرۆزی ئیلاهیيان له سه‌رانسه‌ری جیهان، به په‌یره‌وه‌کانیان داوه.
مامۆستا موته‌هه‌ری(ره)'مه‌هده‌ویه‌تی' وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جیهانیی ناساندووه و هۆیه‌که‌شی، جیهانیی بوونی ئاینیی ئیسلام و به تايبه‌تي شیعه ده‌زانێ. بیرۆکه‌ی سه‌رکه‌وتنی یه‌گجاريی حه‌ق به سه‌ر به‌تاڵ و دامه‌زراندنی به ته‌واوی و گشتداگری به‌ها مرۆییه‌کان و پێکهاتنی مه‌دینه‌ی فازله و کۆمه‌ڵگایه‌کی دڵخواز له لایه‌ن که‌سایه‌تێکی پیرۆز و پایه‌به‌رز، بیرۆکه‌یه‌که که به راي زۆرێک له بیرمه‌ندان و خاوه‌ن راکان بۆ وێنه مامۆستا موته‌هه‌ری، له نێو ته‌واوی ئایين و ئايینزاکاندا مسوگه‌ر بووه.
له په‌رتووکی ئه‌وێستا' و 'زند'ی زه‌رده‌شتییه‌کان، 'شاکمونی' و 'دێر'ی هیندییه‌کان، 'دداتک' و 'پاتیکل'ی برهماییه‌کان، کتێبی پیرۆزی بوداییه‌کان، 'مزامیر' و ' زه‌بور'ی حه‌زره‌تی داوود(ع)، کتێبی 'تۆرات'ی حه‌زره‌تی مو‌سا(ع) و وته‌کانی 'ئێنجیل'ی حه‌زره‌تی 'عیسا(ع) و ... باسي هاتني رزگاریده‌ری مرۆڤ و تێکده‌ری کۆشک و ته‌لاری زۆڵم و زۆر و پێکهێنه‌ری حکومه‌تی یه‌کگرتووی جیهانیی له سه‌ر بنه‌مای دادگه‌ری و یه‌کسانی كراوه. له هه‌رکام له ئايین،ئايينزاو قوتابخانه و وێنگه و هۆز و قه‌ومه‌کان به چه‌مکی جۆرواجۆرو گونجاو له‌گه‌ڵ که‌لتووری خۆیان باس له مه‌هدی کراوه.له ئاینیی زه‌رده‌شتدا به ناوی' سوشیانس' رزگاریده‌ری گه‌وره‌ی جیهان' باسكراوه له نێو جوله‌که‌کان به ناوی ' ماشیح' مه‌هدی گه‌وره، له ئاييني هيندي به ناوي "ئاواتارا" له ئایينی بودایی به ناوی 'بودای پینجه‌م' و له نێو بره‌هماییه‌کان به ناوی 'وشیئۆ' و له کتێبی 'شاکمونی' له کتێبه پیرۆزه‌کانی هیندیه‌کان به ناوی ' روڵه‌ی سه‌یدی ئافرێنه‌ره‌کانی هه‌ر دوو جیهان' له کتێبی پیرۆزی' دداتک'ی بره‌هماییه‌کان به ناوی'دوایین وه‌سی و جيگره‌وه‌ی ممتاتی " واته "محه‌ممه‌د" و له کتێبی پاتیکل' به ناوی 'رێنیشانده‌ر' و هادی و مه‌هدی پێناسه کراوه. دانیشوانی 'سيربێستان'یش چاوه‌روانی 'ماککۆکراسییویچ' دانیشتوانی ئینگلیس چاوه‌روانی' ئارتور' دانیشوانی ئێرانی کۆن چاوه‌روانی 'گرزاسیر'، یونانییه‌کان چاوه‌روانی 'کالویبرێگ' هۆزه‌کانی ئیسکاندیناوی چاوه‌روانی 'ئۆدین' و هۆزه‌کانی ئه‌وروپای ناوه‌ندی چاوه‌روانی 'بوخس' و هۆزه‌کانی ئه‌مریکای لاتین چاوه‌روانی 'کوتز لکوتل' و چینیه‌کان چاوره‌وانی' کرشنا' بوون.
که وایه هه‌ر به‌و جۆره‌ی مامۆستا موته‌هه‌ری(ره) فه‌رموویانه مه‌سه‌له‌ی باوه‌ر بوون به حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) وئاشتیخوازی راسته‌قینه و پێکهێنه‌ری حکومه‌تی یه‌کگرتووی جیهانیی، بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیی و قه‌بوڵکراو له نێو په‌یره‌وانی ته‌واوی دین و ئاینه‌کان بووه ، به‌ڵام ناکۆکییه‌که له سه‌ر شوبهاندن و يان به يه‌كيك زانيني 'مه‌هدی' له گه‌ل ئه‌م یان ئه‌ودايه. له‌م ناوه‌شدا له ئایه‌تی پیرۆزی (( وَ لَقَدْ کَتَبْنا فِی الزبور من بَعْدِ الذِّکْر انَّ الارضَ یَرِثُها عِبادِیَ الصَّالِحُونَ )) دا پێ له سه‌ر ئه‌وه داگيراوه كه: ' به‌راستی ئێمه پاش نووسینی زیکر، له زه‌بوریشدا نووسیومانه که به‌نده ساڵحه‌کانی من ده‌بنه میراتگرانی زه‌وی .
سایتی سەحەر