• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 116
  • پێنج شەممه 30/2/1395
  • رۆژژمێر :

شاری مێژوویی سەیمەرە

 

ماداکتۆ  ، دەڕەشار یان شاری مێژوویی سەیمەرە،  ، یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. زۆربە دانیشتووانی ئه ام شاره و لەکی و لوڕی قسە دەکەن. ماداکتۆ یەکێک لە مێژوویی‌ترین شارەکانی کوردستانە و پێشینەیەکی دوور و درێژی ھەیە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە چەندین جارە وێران کراوە و دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە. لە ھێرشی عەرەب و ئاشوورییەکان دا ئەم شارە چەند جار خاپوور کراوە و سەر نوێ دامەزراوەتەوە. بەپێی بیروڕای شارەزایان، ئەو شارەی کە ئێستا لە ئێران بە دڕەشەھر ناسراوە لە سەر وێرانەکانی ماداکتۆ، پێتەختی ئیلامیەکان ئاودان کراوەتەوە. وا دیارە کە ماداکتۆ یەکەمین شاری ئیلامی بووە کە لە ھێرشی ئاشوور بانی پاڵ دا وێران کراوە. لە سەردەمی ئەخمینیەکان دا ئەم شارە یان بە وێرانەیی ماوەتەوە یان چیتر بایەخی و گرینگایەتی پێشووی نەبوو. بەڵام لە سەردەمی ئەشکانیەکان ئەم شارە دووبارە ژیاوەتەوە و نۆژەن کراوەتەوە وە لە سەردەمی ساسانیەکان دا بە تەواوی ئاوەدان کراوەتەوە و پەرەی سەندووە.
سکە و پارە ئاسنیە دۆزراوەکان لە کەلاوەکانی ماداکتۆ دەگەڕێتەوە بۆ خوسرەوی سێیەم و جێنشینەکانی. ئێستاکە ئەم شارە لە بناری کێو و لە داوێنەی کلاوەکانی شارەکەی سەردەمی ساسانی و لە سەر کەناری ڕووباری سەیمەرە دایە. ئەم شارە لە بواری کشت و کاڵ، سەرچاوە ئاوییەکان، لەوەڕگە و دارستانەوە زۆر پڕپیت و بەھێزە.

 

ھەڵکەوتەی جوگرافیایی


ماداکتۆ ١٢٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای ئیلام، واتە شاری ئیلام دوورە و لە ھەڵکەوتەی جوگرافیایی N٣٣ ٠٧ ٥٠،E٤٧ ٢١ ٥٥ دایە و ٧٢٠ میتر لە ئاستی دەریا بەرزە. ئەم شارە لە بناری کەویرکێو، لە زاگرۆسی ناوەندی دامەزراوە. ئەم ناوچەیە کە جوگرافیزانان، مێژووناسان و شوێنەوارناسان بە دەشتی سەیمرە ناوی دەبەن ١٥٠٠ کیلۆمتری دووجا یەکێک لە ناوچە مەزنە مێژووییەکانی کوردستانە.

 

شوێنە گەشتیارییەکان :


دۆڵی بارام
ڕووباری سەیمەرە
کلاوەکانی ماداکتۆ
ئاتەشگای دێی سوورئاوا
قەڵای شێخمەکان
ئیمامزادە باوە سەیفەدین
پردی کۆنی سەیمەرە (دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان)
قەڵای ھاشم‌ئاوا
بەرزاییەکانی کەویرکێو
قەڵای ھەزاردەر

سەرچاوه: ویکی پدیا-کورد پدیا