• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 156
  • سێ شەممه 28/2/1395
  • رۆژژمێر :

مۆسیقای خۆماڵیی ئیلام

 

کەڵک وەرگرتن لە مۆسیقای خۆماڵی لە رێورەسم و شاییەکان دا گەشەیەکی فرەی کردووە لە ئیلام دا. لە مۆسیقای ئیلامی دا لە ئامێرگەلێکی مۆسیقایی وەکوو؛ دووزەلە، جەفتان، سوڕنا، شەیپوور، زەرب، دەهۆڵ، شمشاڵ، نەی و کەمانچە کەڵک وەردەگیرێت و لە رێوڕەسمانێکی وەکوو شایی، شەڕ و شین دا بەکاری دەبەن و ئەنجامی دەدەن. هەندێک لە ئامێرە مۆسیقارییەکانی ئەم ناوچەیە وەکوو دووزەلە نەوا و ئاهەنگانیکی هەیە کە لە کۆی مۆسیقای ئێرانی جیای دەکاتەوە و شوناسێکی تایبەت و سەربەخۆی دەداتێ. دووزەلە یان جفتان بە پێچەوانەی هەموو ساز و ئامێرە مۆسیقاییەکانی ئێران، دوو دەنگییە و دەتوانێت لەگەڵ ئامێرە مۆسیقاییە چەند دەنگەکان دا هاوڕیی و هاوئاهەنگی بکات.

چۆپی ئامیرێکی مۆسیقاییە بۆ هەڵپەڕکیی ئیلامی کە بە شێوەی تاکەکەسی یان کۆیی بەڕێوە دەچێت. ئەم مۆسیقایە لە رابردوو دا سەرەڕای لایەنی هونەری و ناسکی، وەکوو شێوازێک بۆ ئامادە سازی جەنگی و جەستەییش کەڵکی لێ وەرگیراوە. فەتاپاشایی، لەرزانە، سوارسوار، سی سەماع، قەڵایی، سەعەر و گریانە لە نەوا و ریتمی ئەم جۆرە هەڵپەڕکییەن کە لە ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەتی ئەو شوێنانەی لوڕی تێدایە برەوی هەیە و گەشەی کردووە.

 

"هۆرە"ش هەروەها مۆسیقای ئاوازیی خەڵکی رۆژئاوای ئێران، بەتایبەتی خەڵکی ئیلامە، هۆرە کە لە ئاوازگەل و پەرستشکارییە ئەساتیریی و کەونینەییەکانی ئێرانە، لە هەزارەکانی پێش لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح تاکوو ئێستا رۆحی مۆسیقاژەن و مۆسیقار و لایەنگران و هۆگرانی مۆسیقای تێراو کردووە.

 

ئەم مۆسیقایە بە شێوەی ریتمی ئازاد لە ستران و شکاندنی بەیت و نیوە بەیتەکان کەڵک وەردەگرێت و تاق دەربڕاویشە(تک سیلابی)، هەر بەم هۆیەوە لە مۆسیقای رەدیفی ئێران کە پێڕەو و هەڵپێکراوی شیعری کلاسیکە جوی دەبێتەوە.

مۆسیقای رێوڕەسمە شینگێڕییەکان، چەشنێکیترە لە مۆسیقای پارێزگای ئیلام کە بە شیوەی دیار و تایبەتی لە ئایینی چەمەری دا بە سوڕنا و دەهۆڵ بەڕێوە دەچێت و لەم رێوڕەسمە دا خەڵکی خێل و گوندەکان لە شوێنێک بە ناوی "چەمەرجا" کۆ دەبنەوە و هاوڕی لەگەڵ نەوای ساز، دەهۆڵ و ئاوازی هاوبێژان(همسرایان) چەشنێک هەڵپەڕکێ دەخەنە روو و پێشکەشی دەکەن. دەڵێن نمایشی "تەعزیە" یان تازییە کە ئێستا لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت و لە سەردەمی عاشووراش دا زۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت، هەڵقوڵاو و هەڵخێزراوی نەریت و دابی چەمەرییە لە رۆژئاوای ئێران .

 

جام کوردی