سوودەکانی خواردنی کونجی
کونجی یەکێکە لەو خۆراکانەی بۆ تەندروستی پێست و گه‌شه‌كردنی موو زۆر بەسوودە و یارمەتی مژینی ئاسن و كالسيۆم دەدات لەلەشدا.
كونجى دەبێتە هۆی دابينكردنی كالسيۆم و ئاسنى له‌ش، بۆ ئەوانەی ماددەی ئاسن و کالیسیۆمیان کەمە زۆر بەسوودە.
تێکەڵکردنی كونجی له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كانی تر ده‌بێته هۆى زياتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان. ئه‌و منداڵانانه‌ى كه به‌دخۆراكن دايكه‌كان پێوسته له ناو ژه‌مه‌كانياندا كونجی زیادبکەن، كونجی رێژهيهكی زۆری ئۆمێگا٣ ی تێدایە كه ده‌توانێت چه‌ورييه بەسوودەکانی له‌ش دابين بكات و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه پێستێكی تەندروستمان هه‌بێت، جگە لەوەش کونجی دەتوانێت گه‌شه‌كردنی قژ خێراتر بکات.
كونجى لەگەڵ ئەوەی چەورە، بەڵام نابێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى چه‌ورى خوێن، به‌لكو ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنی چه‌ورى زيانبهخشی خوێن.
سایتی NRT