• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 133
  • سێ شەممه 21/2/1395
  • رۆژژمێر :

پێشوازی بێ وێنه خەڵکی پاڕێزگای کوردستان لە ڕێبەری لە ساڵ1388

پێشوازی بێ وێنه خەڵکی پاڕێزگای کوردستان لە ڕێبەری

 

کوردستان قەڵای پتەوی«ئیسلام،شۆڕش و ئێران»22 ی گولان،  له پێشوازی له ڕێبەری فەرزانەی شۆڕش،حەزرەتی ئایەتولڵآ خامنەیی،به یەکگر توویی تێکەڵاوی شادمانی و جۆش و خرۆش بوون و خەڵکی به بڕوا،بەشەرەف،بەڕەوشت وسۆزداری ئەم نیشتمانه،له حەماسەیێک که له مێژووی کوردستاندا بێ وێنه بوو،یەکێتی به بەرەکەتی نێوان شیعه وسونییان له بەرگری له بنەماکانی شۆڕشگێڕانه و نەتەوەیانه،به جوانترین شێوه پیشان دا.


ڕێوڕەسمی پێشوازی له ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی،کاتژمێر 11 سەر له بەیانی به هاتنی ئۆتۆمبیلی هەڵگردی ئەوان له رێگای پارکی گشتی له شەقامی پاسدارانی سنه دەستی پێکرد وپیاوانی دلیر،ئافرەتانی نەبەزە تازەلاوان  و گەنجان شادمان و بە جۆشی،کوردستان پاش چاوەڕوانیەکی زۆر،به هەرا و شادمانی و هاواری«الله اکبر»چوونه  پێشوازی ڕێبەری خۆیانەوه و به ڕێوڕەسم و نەریتی تایبەت به خۆیان ،ڕێگەی پێشوازییان وەکو ئوقیانووسێک تژی کرد له میهرەبانی و خۆشەویستی بۆ پێشوازی لەبیر نەکراو و بەشکۆی خەڵکی کوردستان له ئایەتولڵا خامنەیی،له حاڵێکدا بەرانبەری پارکی گشتی «میللەت» و شەقامی پاسداران بۆ پێشوازی دیاری کرابوو،گەلێک تاقم  و گرووپی تر له ڕێگەی فڕۆکەخانەوه تا سەرەتای شوێنی پێشوازی له گەلێک گۆڕەپان و شوێن وەکو مەیدانی جیهاد و بەرانبەری زانکۆی کوردستان به چڕی کۆ ببونەوه و کاتی تێپەڕینی ڕێبەری مەزن قووڵترین هەستی خۆیانیان پێشکەش به ڕێبەر دەکرد.


حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی له کۆتایی شوێنی پێشوازی شکۆمەندی خەڵک  ،چووه نێو کۆبوونەوەی مەزنی دەیان هەزار کەس له خەڵکی به ئیمان و شۆڕشگێڕی کوردستان که له چەندین کاتژمێری پێشترەوه چاوەڕوانی هاتن ودیتنی ڕێبەریان بوون..