• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 215
  • یەكشەممه 19/2/1395
  • رۆژژمێر :

غوڵامرەزاخان ئەرکەوازی

غوڵامرەزاخان ئەرکەوازی

 غوڵامرەزاخان ئەرکەوازی (١٧٧٠ - ١٨٣٩)، شاعیر و خواناسی بەناوبانگی کوردی ئیلامە. ئەو بە ھۆی وتنی موناجاتنامە و ھەڵبەستەکانی دیکە لە نێوی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناسراوە. ھەڵبەستی «باوەیاڵ» کە بۆ کۆچی دواییی کوڕەکەی خۆ وتووە لە شاکارەکانی وێژەی کوردیە. غوڵامرەزاخان بە ھۆی شەڕ لەگەڵ والیی ناوچەی پێشتکوو کەوتە بەندیخانە. بەدوای ڕزگاربوون چوو بە شاری کرێن و لەو شارە نیشتەجێ بوو. غوڵامرەزاخان لە شاری کرێن کۆچی دوایی کرد، بەڵام جەستەی بە شاری نەجەف گواسترا و لەورەدا بەرەف کرا.

 

باوان نامە


بە پایەی ڕەوایەتی کۆنەساڵان و خزمەکانی شاعیر، لە تایفەی میەسم٬ غوڵامرەزاخان کوڕی حەسەنبەگ٬ حەسەنبەگ کوڕی میەسم٬ میەسم کوڕی میرزابەیگ٬ میرزابەیگ کوڕی ئەحمەدقولی و ئەو کوڕی بیاخە. لە لایەنێکی دیکە بەرەو ئێستاوە٬ غوڵامرەزاخان دوو دانە کوڕی بە ناوەکانی موحەممەدرەزا و ئەحمەدخان بووە کە ئەحمەدخان لە گەنجیدا مردووە. موحەممەدرەزا باوکی دوو کوڕ بە ناوەکانی سووفی و سلێمانبەگ بووە و ئەم دووانە باوانی بنەماڵەکانی ھانووکەییی ناسرمەنەش٬ سالیحی٬ پەیمان و داودپەنا بە ئەژمار دێن.

 

شوێنە لە دایک بوون


شوێنی لە داایک بوونی غوڵامرەزاخان گوندێک بە ناو سەرچەفتە لە نێوی ناوچەیەک بە ناوی بان ویزە یە و ئێستاش گوندێک بەم ناوە لەو ناوچەدا ھەیە. بان ویزە ئێستا لە نێوی بەشی چوار لە شارستانی ئیلامە. ھەینەی ئەم گوندە تا ناوەندی پارێزگە شاری ئیلام ٣٠ کیلومترە.

 

ژیان


ساڵی لە دایک بوونی غوڵامرەزاخان بەڕوونی ئاشکرا نیە. بەڵام بە ھۆی بەڵگەیەک لە حەسەنخانی والی وادەزانرێت لەنیوان ساڵەکانی ١١٨٩ و ١١٨٤ی کۆچیی مانگی لە دیک بووە. غوڵامرەزاخان لە نێوی بنەماڵەیەک کۆچەر و تا ڕادەیەک دەوڵەمەند ژیاوە و باوکی حەسەنبەگ مەلا و کەسێکی خوێندەوەر بووە. وادەزانرێت فێربوونەکانی سەرەتایی لە لای باوکی خۆ و مەلاکانی دیکەی دەوروبەری تێپەڕاندووە. ھەروەھا وادەزانرێت وانەخوێندنی بەردەوام کردووە. غوڵامرەزاخان لەگەڵ کچێک کە گەھا ئامۆزایی بووە ھاوسەرگیریی کردووە و لانیکەم دوو دنە منداڵی کوڕی بووە بە ناوەکانی موحەممەدرەزاخان و ئەحمەدخان. ھەروەھا سەرۆکی ئێڵی خۆ بووە و بە ھۆی ئەم جێگەی لەگەڵ دەرباری والیەکانی پێشتکوو و ئەشرافی ئەو سەردەمە لە پەیوەندی بووە.

 

ویکی پدیا