• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 91
  • یەكشەممه 19/2/1395
  • رۆژژمێر :

خۆپیشاندان دژی رژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین

 بەحرەین

ناڕازیانی بەحرەینی ئه مرو له دوای بەڕیوەبردنی نوێژی هه ینی لە ناوچەی "ئەلدوراز"ی ئه و ولاته لە ڕۆژئاوای شاری مەنامە خۆپیشاندانی دژی حکوومەتیان بەڕێوە برد

ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە ئامانج لە بەڕێوە بردنی ئەو خۆپیشاندانەیان ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ بەندییانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕەژیمی ئالی خەلیفە بە تایبەتی شیخ عەلی سەلمان ، سکرتێری کۆمەڵەی ئەلویفاق ڕاگەیاندووە . ناڕازیان لە حالێک کە ئاڵای بەحرەین و وینە و ڕەسمی شیخ عەلی سەلمان یان لە دەست دابوو دروشمگەلی دژی ئالی خەلیفەیان بەرزکردەوە .

شیخ سەلمان ، لە بەرواری ٧ بەفرانباری ١٣٩٣ بە تاوانی هەوڵدان بۆ سەرنخوونی ڕەژێمی مەنامە و هاوکاری لەگەڵ دەستەڵاتەکانی بیانی قۆڵبەست کراوە . ئەو ، ئەم تاوانەی ڕەت کردووە و وتوویەتی کە تەنیا بە دوای چاکسازییەکان لەو وڵاتەیە لە ڕێگای ئاشتیانە وە . شیخ عەلی سەلمان یەکساڵ و نیو دوای ئەوە بە تاوانی سووکایەتی کردن بە وەزارەتی نێو خۆی بەحرەین و دنە دانی کەسانی تر بە یاساشکێنی لە لایەن دادگەیەکی بەحرەینی بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرا بەڵام تاوانی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕەژیمی ئەو وڵاتە لە لایەن ئەوەوە ، لە سەر ئەو لابراوە . بەر لەوە چاوەدیری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی موحاکمەی شیخ سەلمانی بە بێ کەش و پێوانەکانی نێو دەوڵەتی زانیوە و قۆڵبەست کرانی ئەوی بە نایاسایی ڕاگەیاندووە . بەحرەین لە نیزیک پێنج ساڵ لەمەو بەرەوە شانۆی ،شۆرشی جەماوەری دژی ڕەژیمی ئالی خەلیفەیە . خەڵک خوازیاری ئازادی ، دامەزراندنی دادگەری و نەهیشتنەوەی هەڵاواردن و هەروەها هاتنە سەر کاری نزامێکی هەڵبژاردە لە وڵاتی خۆیان دان بەڵام ئەم داوایەی ئەوان بەرەو ڕووی سەرکووتی ڕەژێمی ئالی خەلیفە بۆتەوە .

 سه حه ر به شی کوردی