غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید یاسمی شاعیر گەورەی کرماشان
غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید یاسمی شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کوردی کرماشانی غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید یاسمی ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٢٧٥ی هه‌تاوی، ڕێکه‌وتی ٢٠ی نوامبری ١٨٩٦ له "گاواره"ی سه‌ر به "داڵه‌هۆ"ی کرماشان له‌دایک بوو.
خه‌ڵکی گاواره له عه‌شیره‌تی "گۆران" و سه‌ر به ڕێبازگه‌ی"یارسان"ن، که له ئایینه کۆنه‌کانی کوردستانه و کتێبه پیرۆزه‌کانیان به زمانی کوردییه. "محه‌مه‌د وه‌لی‌خانی گۆران"ی باوکی، وێنه‌گه‌ر و خۆشنووس بوو. یاسمی، خوێندنی سه‌ره‌تایی له کرماشان و خوێندنی ناوه‌ندی له‌خوێندنگه‌ی "سێن لوویی"ی تاران دوایی پێ‌هێنا و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دابوو که ده‌ستی دایه هۆندنه‌وه‌ی شێعر. که خوێندنه‌که‌ی ته‌واو کرد، "مه‌کۆی زانیاران"ی دامه‌زراند که پاشان به هاوڕێیه‌تیی "محه‌مه‌د ته‌قی به‌هار" ناسراو به "ملک الشعرا" گۆڕا به "ئه‌نجومه‌نی زانکۆ". هاوکات له‌گه‌ڵ نووسین و لێکۆڵینه‌وه، خۆی فێری زمانی "عه‌ره‌بی، ئینگلیسی و فه‌ڕه‌نسی" کرد و هه‌روه‌ها له لای مێژووناسی به‌ناوبانگی ئاڵمانی "هرتسفلد ١٨٧٩-١٩٤٨"زمانی په‌هله‌وی فێر بوو. ساڵی ١٩٣٣ بوو به مامۆستای "فێرگه‌ی باڵا" و"زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی زانستگای تاران" و به دوای ئه‌وه‌دا بوو به ئه‌ندامی"کۆڕی زانیاریی ئێران". ساڵی ١٩٤٣ سه‌فه‌ری هیندی کرد و له ١٩٤٥ ڕۆیشته فه‌ڕه‌نسه و دوو ساڵ له‌وێ مایه‌وه. یاسمی تا دوایی ته‌مه‌ن هه‌ر به مامۆستایه‌تیی زانستگای تاران مایه‌وه.
هۆنراوه‌کانی ڕه‌شیدی یاسمی له‌نێوان شێوازی کۆن و نوێ‌دا به‌یناوبه‌ینن و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب له ڕێزه‌ی "مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار" و "ئیره‌ج میرزا" و "په‌روین ئیعتیسامی"ی داده‌نێن.
دیوانی هۆنراوه‌کانی ڕه‌شیدی یاسمی به زمانی فارسییه. له دیوانه‌که‌دا پارچه‌یه‌کی موسته‌زاد هه‌یه به ناوی"پروانه و گل"، که مێژووی ١٢٩٥ی به ژێره‌وه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی بیست ساڵانه‌ی یاسه‌می، واته ٩٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، و ئاوا ده‌ست پێده‌کا:
به گل گفت پروانه‌ای در چمن / که‌با من بگوی
که داده ترا و نداده به من / چنین رنگ و بوی
نووسینەکان
احوال ابن یمین، ۱۳۰۴
اندرزنامه اسدی طوسی (ڕاستکردنه‌وه)،۱۳۰۴
سلامان و ابسال جامی (ڕاستکردنه‌وه)،۱۳۰۶
نصایح فردوسی، ۱۳۰۶
مقدمه بر دوبیتی‌های باباطاهر عریان،١٣٠٦
قانون اخلاق، ۱۳۰۷
دیوان هاتف اصفهانی (ڕاستکردنه‌وه)،۱۳۰۷
تاریخ ملل و نحل، ۱۳۱۵
آیین نگارش، ۱۳۱۶
کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او
ادبیات معاصر (ذیل بر ترجمهٔ جلد چهارم تاریخ ادبی ایران ادوارد براون)، ۱۳۱۶
دیوان مسعود سعد سلمان (ڕاستکردنه‌وه)،۱۳۱۸
اشعار گزیده فرخی سیستانی، ١٣١٩
تاریخ مختصر ایران
دیوان اشعار، ۱۳۳۶
وەرگێڕەکان
هه‌روه‌ها ئه‌م کتێبانه‌شی له ئینگلیسی و فه‌ڕه‌نسی و په‌هله‌وییه‌وه کرده فارسی:
تاریخ قرن هیجدهم، انقلاب کبیر فرانسه وامپراتوری ناپلئون، آلبر ماله و ژول ایزاک، ۱۳۱۰[له فه‌ره‌نسییه‌وه]
تاریخ ادبیات ایران، ادوارد براون، جلدچهارم از صفویه تا عصر حاضر ۱۳۱۶[له ئینگلیسییه‌وه]
ایران در زمان ساسانیان، کریستن‌سن، ۱۳۱۷[له‌فه‌ره‌نسییه‌وه]
آثار ایران[له فه‌ره‌نسییه‌وه]
از قصرشیرین به طوس[له فه‌ره‌نسییه‌وه]
چنگیز خان، هارولد لمب، ۱۳۱۳
تاریخچهٔ نادرشاه، مینورسکی، ۱۳۱۳[له‌ئینگلیسییه‌وه]
رمان شاگرد (دیسیپل) از پل بورژه[له فه‌ره‌نسییه‌وه]
رمان کنت دو مونتگمری[له فه‌ره‌نسییه‌وه]
فلیسی، کنتس دو سگور
کتاب دوستی، امیل فاگه
مقام ایران در تاریخ اسلام[له‌ئینگلیسییه‌وه]
آیین دوستیابی، دیل کارنگی، ۱۳۲۰
نصایح اپیکتتوس حکیم[له فه‌ره‌نسییه‌وه]
تئاتر انوش (به هۆنراوه)
اندرز اوشنرداناک [له په‌هله‌وییه‌وه]
اندرز آذربادمهراسپندان [له‌په‌هله‌وییه‌وه]
ارداویراف‌نامه [له په‌هله‌وییه‌وه]
جگه له‌مانه، کۆمه‌ڵێک وتاری گران و سه‌نگینی له بواره‌کانی: وێژه‌یی، دیرۆکی، فه‌لسه‌فی و ڕه‌خنه‌یی هه‌یه که له‌په‌خش و بلاڤۆکه‌کانی وه‌ک: "نوبهار"، "ارمغان"، "آینده"،"تعلیم و تربیت"، "یغما"، "مهر" و گۆڤاره‌کانی تردا چاپ کراون.
دیوانی هۆنراوه‌کانی "محه‌مه‌دباقر میرزا خوسره‌وی کرماشانی"ی باپیری دایکی، هه‌ر له سه‌ر ئه‌رک و تێکۆشانی یاسه‌می ئاماده و چاپ کراوه. به ماوه‌ی ٣ ساڵ، له ١٣٢٢-١٣٢٤ [١٩٤٣-١٩٤٥] گۆڤارێکی به ناوی "نامه‌ی فرهنگستان" بڵاو کرده‌وه.
کۆچی دوایی
غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید یاسمی، ڕۆژی یازده‌ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٢٧ی هه‌تاوی، ڕێکه‌وتی ٢ی مارسی ١٩٤٩ له زانستگای تاران، له کاتی وتارداندا تووشی "سه‌کته‌ی دڵ" بوو، به‌ڵام چاره‌ی کرا و سێ ساڵ پاشان، له ١٨ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٣٠ی هه‌تاوی، ڕێکه‌وتی ٩ی مه‌ی ١٩٥١ له تاران کۆچی‌دوایی کرد و له گۆڕستانی "زه‌هیرودده‌وله"ی ته‌جریش نێژرا.
سەرچاوەکان
ویکی پدیا