6 نیشانەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە
دەتوانیت بەم نیشانە پێشوەختانە بزانیت کە توشی نەخۆشی شەکرە بویت و دەستبەجێ سەردانی پزیشکی تایبەتی بکەیت تا پشکنینی تەواوەتیت بۆ بکات و چارەسەری بکەیت.
- دابەزینی کێش بە بێ ڕێجیمکردن:
دابەزینی کێش بە بەردەوامی و بە بێ ڕیجێمکردن دەگەرێتەوە بۆ ناتەواوی لە ڕیژەی شەکری گلوکۆزدا، بەمەش کێش دادەبەزێت و توانای کەسەکە کەم دەبیتەوە.
- میزکردنێکی زۆر:
ئەمە بە نیشانەیەکی دیاری ئەو نەخۆشییە دادەنرێت و ئەوانەی بەردەوام میز دەکەن باشتر وایە پشکنینی ئەم نەخۆشییە بکەن.
- هەست کردن بە تینویەتی:
بەهۆی ئەوەی میزێکی زۆر دەکات کەسەکە هەمیشە هەست بە تینویەتی دەکات و ئاوێکی زۆر دەخواتەوە.
- ماندوویەتی و زوو هیلاکبوون:
هەستکردن بە ماندوویەتی و زوو هیلاکبون بە نیشانەیەکی دیکەی ئەم نەخۆشییە دادەنرێت.
- برسێتی:
ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشییە دەبن زیاتر لەوانی دیکە هەست بە برسییەتی دەکەن و نانێکی زیاتر دەخۆن وەک لە کەسانی ئاسایی.
- دەرکەوتنی خاڵ لەسەر پێست:
دەرکەوتنی چەند خالێکی ڕەش لەسەر پێست زۆرجار نیشانەی توشبوونە بەم نەخۆشییە .
وێستگە