پیرۆزبایی بێعه‌سه‌تی په‌یامبه‌ری ئیسلام (دخ)
1445 ساڵ پێش له‌وه‌هاڕۆژێ دا،27 ی ره‌جه‌بی ساڵی13 ی به‌رله کۆچ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام ،حه‌زره‌تی محه‌مه‌د(د.خ)،له‌لایه‌ن خو‌دای به‌رزوبێ هاوتابۆپێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.له‌وه‌به‌دواوه‌ئه‌رکی قوورسی ئه‌وحه‌زره‌ته‌له‌پله‌ی دوایین نێردراوی ئیلاهی ده‌سپێکراتادینی ئیسلام وه‌کوودوایین وتۆکمه‌ترین ئایینی ئاسمانی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی جیهان بکات.
پاش بێعسه‌ت ،پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام،ده‌ستی دایه‌به‌ربه‌ره‌کانێ دژی نه‌زانی،کو‌فروسته‌م وپاش سێزده‌ساڵ ته‌بلیغ وبره‌ودان به‌دینی پیرۆزی ئیسلام له‌شاری مه‌ککه،بۆمه‌دینه‌کۆچی کرد.به‌رێزی له‌وسه‌رزه‌وینه‌داده‌ستی دایه‌بره‌ودان به‌ریساله‌تی ئیلاهی خۆی وحکومه‌تێکی له‌سه‌ربناغه‌ی بایه‌خ وبه‌هاپیرۆزه‌کانی ئیسلام چێکرد.
" ئه‌بولقاسم موحه‌ممه‌د بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولموته‌للیب" ساڵی 52ی به‌ر له کۆچ هاته‌سه‌ر دونیا و له‌به‌ر مردنی باوکی به‌ر له به‌دونیا هاتنی ، که‌وته به‌ر سه‌رپه‌رستی باپیره‌ی واته عه‌بدولموته‌للیب و له هه‌شت ساڵیه‌وه که‌وته ژێر سه‌رپه‌رستی ئه‌بوتالیبی باوکی و به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتووی گه‌یشت.
حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (د.خ) به‌ینابه‌ین ماوه‌یه‌ک له ئه‌شکه‌وتی حه‌را له چیای نوور له ده‌وروبه‌ری مه‌ککه خه‌ریکی بیرکردنه‌وه و خواپه‌رستی ده‌بوو تا ئه‌وه‌ی که له 27ی ره‌جه‌ب و له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا له لایه‌ن خواوه بۆ په‌یامبه‌ری هه‌ڵبژێردرا و یه‌که‌م ئایاتی قوڕئانی پیرۆز بۆ به‌ڕێزیان نازڵ بوو .
خه‌ڵکی ئێران له27 ڕه‌جه‌ب به‌به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت وکۆری جێژن شادی وبڵاوکردنی نوقل و شیرینی،مه‌بعه‌سی پێغه‌مبری نازداری ئیسلام(ص) ده‌که‌ن به‌جێژن. له‌شه‌وی مه‌بعه‌سی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص) باره‌گای مه‌له‌کوتی حه‌زره‌تی علی ابن موسی الره‌زا،ئیمامی هه‌شته‌م له‌مه‌شهه‌دی پیرۆز،باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران،نوقمی شادی ونوره.هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی بێعسه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص)،شاری پیرۆزی قۆم له‌باشووری تاران،یش نوقمی چه‌ژن وشادییه. جێژنی مه‌بعه‌س ڕۆژێکه که‌پێغه‌مبه‌ری نازداری ئیسلام(ص) له‌لایه‌ن خو‌دای به‌رزاوبێ هاوتا بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردرا. بێعسه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص) ده‌سپێکی ڕێگه‌یه‌ک بوو تا مرۆڤ له خودانه‌ناسی ،نادادگه‌ری ،هه‌لاواردن،نه‌زانی وگه‌نده‌ڵی ڕزگاربێت و به‌ره‌و تاکانه‌په‌ره‌ستی مه‌عنه‌ویه‌ت دادگه‌ری و مه‌زنایه‌تی بروات .
سایتی سەحەر- بەشی کوردی