وته‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له دیداری مامۆستایان
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌دیداری هه‌زاران که‌س له مامۆستایان و ئه‌ومامۆستایانه‌ی تازه کاری وانه‌گوتنیان ده‌سپێکردووه، وێڕای ڕێز گرتن له هه‌وڵ و زه‌حمه‌تی مامۆستایان، په‌روه‌رده کردنی به‌ره‌یه‌ک به ماک و شووناسی سه‌ربه‌خۆ، به عیزه‌ت ، ئایینی و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی شاز، ی به ئه‌رکی سه‌ره‌کیی په‌روه‌رده‌و بارهێنان و مامۆستایان زانی.
به‌ڕێزیان پێی داگرت؛ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه سه‌ربگرێ، وره‌ی خۆڕاگریی له‌هه‌مبه‌ر زێده‌خوازییه‌کاندا مانا په‌یدا ده‌کات.
ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌مریکا، سه‌رمایه‌دارانی زایۆنی و بڕێک حکومه‌تی ملهوڕی به هێمای"سیسته‌می زاڵێتی خوازی نێوده‌وڵه‌تی" ناوبرد و فه‌رمووی: سیسته‌می زاڵێتی خواز ده‌یه‌وێ به‌ره‌ی داهاتووی وڵاتان، ئه‌ندێشه، فه‌رهه‌نگ، ڕوانین و ڕوانگه‌ی جێ سه‌رنجی ئه‌و سیسته‌مه له‌مه‌ڕ پرسه جیهانییه‌کان ڕه‌چاو بکا و نوخبه‌کان و سیاسه‌توانان هه‌ربه‌وجۆره‌ی بیر ده‌که‌نه‌وه‌و بجوڵێنه‌وه که به‌دڵیه‌تی.
به‌ڕێزی بڕێک ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی به نموونه‌ی ئاشکرای ئه‌و پلاندانانه‌ی ئیستکبار زانی.
ئاماژه‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش به‌و ڕاستیه‌یه که بناگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و پێشکه‌وتنی ئێران گرێدراوی فێرکاریی شیاو و به‌وردیی لاوان له کۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستییه‌کانی ئێستای جیهانه .
به‌ره‌ی تازه‌لاوی ئه‌مڕۆ، دواڕۆژی نیزامی به‌نرخی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆ ده‌نێ. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه گرینگه، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش ، شێلگیرانه پێی داگرت له‌سه‌ر هه‌وڵ و سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ی جیددی له‌و باره‌وه.
ئه‌مڕۆ، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کاندا، پێویست ناکا له ئامرازی سه‌ربازی و شه‌ڕ که‌ڵک وه‌ربگیردرێ.
بێتوو کۆمه‌ڵگایه‌ک له په‌روه‌رده کردن و بارهێنانی لاوه‌کانی، سست بجوڵێته‌وه. به‌و مانایه‌یه که بوار خۆش کراوه بۆ دزه کردنی دوژمنان له فکر و ئه‌ندێشه‌ی لاوان‌دا و به‌م چه‌شنه، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار خرابتر له هێرشی سه‌ربازی دوژمن ده‌بێ. ئه‌وه، ئه‌و ئامانجه‌یه که دوژمنان له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌رمدا، له وڵاتانی ئامانج له‌به‌رچاوی ده‌گرن.
ستراتژییه‌کی گرینگ که سیسته‌می زاڵێتی خواز به‌شێوازی نه‌رم سوودی لێ وه‌رده‌گرێ، سه‌پاندنی که‌لێن خستنه نێو سیسته‌می فکری، ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگیی لاوانه. یه‌کێک له نیشانه‌کانی ئاشکرای ئه‌و شێوازه، بره‌وپێدانی پووچی و به‌تاڵی، ناهێمنی روحی له‌نێو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکدا به‌تایبه‌ت له نێو لاوان دایه.
ئه‌و شێوازه، چه‌شنێک ئامرازی دزه کردنه بۆئامانجی سیاسی و ئابووری و پڕووپاگه‌نده‌یی جێ سه‌رنجی ڕۆژاوا که مه‌به‌سته‌که‌ی، سه‌پاندنی باڵاده‌ستی ڕۆژاوا به‌سه‌ر گشت وڵاتانی ناوچه‌یه.
ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌کان به‌درێژایی مێژوو، به‌م شێوازه زه‌بری قورسیان له جه‌سته‌ی وڵاتانی ئیسلامی داوه. بۆیه، وته‌کانی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ری له‌مه‌ڕ باسکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و له‌به‌رچاو گرتنی داهاتوو سه‌باره‌ت به ده‌وری لاوان له کۆمه‌ڵگاداو پێداگریی به‌ڕێزیان له‌سه‌ر پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رهه‌نگی به‌تایبه‌ت پاراستنی زمانی فارسی، گرینگایه‌تی ستراتژیکی هه‌یه.
به واتایه‌کی دیکه، فه‌رمایشه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلاب ڕوو له مامۆستایان، له هه‌ر بارێکه‌وه سه‌رنجی پێ بدرێ، چه‌شنێک پێداگری له‌سه‌ر پێویستی دووباره بیرکردنه‌وه له‌و پرس وبابه‌تانه‌یه که هاوپێوه‌نده به دواڕۆژ و چاره‌نووسی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
به‌و جۆره‌ی که ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش پێی داگرت؛ پێویسته وڵات له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کاندا، به‌هێز بێ به‌ڵام ده‌سه‌ڵات، ته‌نیا به‌وه نییه که وڵاتێک چه‌کی هه‌بێ به‌ڵکوو "زانست، ئیمان، که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، خۆڕاگری و شووناسی ئینقلابی" فه‌کته‌ری به‌رهه‌م هێنانی ده‌سه‌ڵاتن.
بێگومان، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه پێویسته‌کان بۆ په‌روه‌رده‌کردنی به‌ره‌ی داهاتووی وڵات، هه‌بوونی شووناسی سه‌ربه‌خۆیه.
سایتی سەحەر بەشی کوردی