دلۆڤانی له نێوان هاوسه‌ران‌دا چی به دیاری دێنێ؟
ئیمام ڕه‌زا دروود و سڵاوی خوای لێ بێت له حه‌دیسێک دا ده‌فه‌رمێ: ( باش‌ترین که‌سی ئێوه له دین‌داری‌دا ئه‌وانه‌ن وا له گه‌ڵ هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌یان‌دا م‌یهره‌بان و دلۆڤانن. من له هه‌مووتان میهره‌بان‌ترم له به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌م‌دا).
له قورئانی پیرۆزدا زیاتر له 30 جار ئاماژه به وشه‌ی (معروف) کراوه. زیاتر له 15 جار مه‌به‌ست له‌م وشه‌یه ڕه‌فتاری باش و هه‌ڵس‌وکه‌وتی جاک له گه‌ڵ ژن و هاوسه‌ردایه.
به گشتی له ناو بابه‌ت و ده‌قه دینه و ئایینی‌یه‌کانی ئیسلام‌دا ئه‌م وشه‌یه زۆر جار دووپات کراوه‌ته‌وه.دیاره واتاکه‌ی ته‌واوی کار و کرده‌وه‌ی باش و ڕه‌وشتی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه.
له ڕاستی‌دا هه‌ر کردار‌و خوویه‌کی به‌رز و پاک وا مرۆڤ له خوای ته‌عالا نزیک بکاته‌وه به له‌فز و په‌یڤی (معروف) ناوی لێ ده‌برێت.
حه‌زره‌تی ئیمام سادق دروود و سڵاوی خوای له سه‌ر بێت فه‌رمووی: خوا ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سه درێژ ده‌کاته‌وه که له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و خێزانی خۆی‌دا به باشی و میهره‌بانی هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات.
دیاره ماف و چاوه‌ڕوانی ژن و پیاو له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا حاڵه‌تێکی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه. واتا هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پیاو هه‌وڵ ئه‌دات هه‌ل و مه‌رجی باشی ژیان و دۆخی گونجاو بۆ ژن و بنه‌ماڵه دابین بکات، ژنیش ئه‌رکی ئه‌وه‌ی هه‌یه به جوانی پارێزه‌ری مێرده‌که‌ی بێت و خزمه‌تی پێ بکات.
پێغه‌مبه‌رتی گه‌وره‌ی ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: مێردداری یان جوان خزمه‌ت‌کردن به شوو بۆ ئافه‌رت وه‌کوو جیهاده له ڕێگای خوادا.
دیاره میهره‌بانی و دلۆڤانی له نێوان هاوسه‌ران‌دا خه‌یر و به‌ره‌که‌ت بۆ ماڵ و بنه‌ماڵه دێنێ و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵانی باش و کۆمه‌ڵگای باش په‌روه‌رده ببێت.