• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 293
  • شەممه 11/2/1395
  • رۆژژمێر :

هادی عامری: شه‌ڕی‌ نێوان کورد و شیعه‌ خه‌یاڵی‌ خاوی‌ دووژمنانه‌

هادی عامری


 سه‌رۆکی‌ رێکخراوی‌ به‌در، که‌ هاوکات یه‌کێکه‌ له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌ باره‌ی‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووی‌ نێوان هێزه‌کانی‌ پێشمه‌رگه‌ و چه‌کداره‌کانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت: "شه‌ڕی‌ نێوان کورد و شیعه‌ خه‌یاڵی‌ خاوی‌ دووژمنانه‌ و ئێمه‌و پێشمه‌رگه‌ بۆ یه‌ک ئامانج خه‌بات ده‌که‌ین".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی کوردی و فه‌رمانده‌کانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە خەندانی ڕایگەیاند: "شەڕی کورد و شیعە و تێکچوونی پەیوەندییه‌کانی‌ نێوان ئەم دوو پێکهاتە گرنگەی عیراق خەیاڵی خاوی دوژمنانە".
وتیشی: "لەبارودۆخێکی هه‌ستیاری‌ وه‌ک ئێستادا جاربه‌جار کێشە و گیروگرفت ڕوودەدەن، بەڵام ئەم کێشانە بە هیچ شێوەیەک نابنە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و شیعه‌".
عامری ئاماژەی بە مێژووی دەیان ساڵەی پەیوەندی نێوان کورد و شیعە کرد و وتی: "ئێمە و هەموو ئەو برادەرانەی ئەمڕۆ لەگەڵیان دانیشتم و هەموو سەرکردەکانی تریش دەیان ساڵە هاوڕێ و هاوخەباتی یەکترین و بۆ یەک ئامانج کە رووخانی رژێمه‌که‌ی‌ سەدام بوو خەباتمان کردووە".
سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر جه‌ختی‌ لە سەر برایەتی نێوان کورد و شیعە کردەوە و رایگەیاند: "هەر وەک پێشتریش  ئاماژه‌م پێکردووه‌، ئیمە و پێشمەرگە یەک گۆڕستانمان هەیە و چارەنووسی هەردوولامان پێکەوەیە و بۆ یەک ئامانجیش خەبات دەکەین".
هەر له کۆبونەوەکەدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێکهێنانی‌ هێزێکی‌ هاوبه‌ش بۆ کۆنترۆڵکردنی‌ باری‌ ئاسایشی‌ خورماتوو رێکه‌وتن و بڕیاردرا که‌ جگه‌ له‌ ئاسایش‌و پۆلیس، ته‌واوی‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی‌ تر له‌شاره‌که‌ ده‌ربچن.

 

کوردپرێس