هێماكانی مرۆڤی ژیر‌و عاقڵ
مرۆڤی ژیر‌و خاوه‌ن عه‌قڵ به‌رده‌وام بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك جێگای رێز‌و ستایشهو زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌سانی عاقڵ بكه‌نه وێنه‌و نموونه‌و ئامانج بۆ خۆیان. با بزانین مرۆڤی ژیر‌و عاقڵ چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه‌و چلۆن ئه‌توانین كه‌سانی عاقڵ‌و ژیر بناسینه‌وه.
مرۆڤی ژیر‌و خاوه‌ن عه‌قڵ به‌رده‌وام بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك جێگای رێز‌و ستایشهو زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌سانی عاقڵ بكه‌نه وێنه‌و نموونه‌و ئامانج بۆ خۆیان. با بزانین مرۆڤی ژیر‌و عاقڵ چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه‌و چلۆن ئه‌توانین كه‌سانی عاقڵ‌و ژیر بناسینه‌وه.
له‌ناو فه‌رهه‌نگ و ئایینهجیاوازهكاندا هێمای زۆریان داناوه‌بۆ ناسینه‌وه‌ی مرۆڤی ژیر و عاقڵ. له‌فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا به‌پێی قورئان‌و گێرِانهوهی مه‌عسوومین پێناسه‌و هێمای زۆر دانراوه بۆ ناسینه‌وه‌ی ژیرمهندانو عاقڵان.
یه‌كێك له‌هێماكانی مرۆڤی عاقڵ‌و ژیرمه‌ند له‌فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا، ئه‌وه‌یه كه‌ژیانی قیامهتو دونیایتر، له‌دونیاو ژیانی ئێستا زیاتر خۆش ئه‌وێ. له‌وانه‌یه ئه‌م شته‌تان پێسه‌یر بێت. به‌ڵام بهوردبوونهوهو تێڕامان له‌فه‌لسه‌فه‌و بوون‌و خولقاندنی مرۆڤدا، تێ ئه‌گه‌ن كه‌بۆچی مرۆڤی ژیر دونیایتری زیاتر له‌م دونیایه خۆشئه‌وێ.
خودا له‌سووره‌ی (انعام) ئایه‌تی 32دا ئه‌فه‌رمێ:( و ما الحیوةُ الدُّنیا إلاّ لعبٌ و لهوٌ و لَلدّارُ الآخرةُ خیرٌ للّذین یتَّقون أَفلا تعقلونَ) ژیانی ئه‌م دونیایه وه‌ك یاری منداڵان‌و عه‌یاشی بێئهقڵهكانهو شوێنی باشتر هه‌یه بۆ پارێزكارانو كرده‌وه چاكه‌كان. ئایا له‌م وته‌یه بیرناكه‌نه‌وه؟
كه‌وایه مرۆڤی عاقڵ‌و ژیر، ده‌ست له‌ژیانی هه‌تایی ئه‌و دونیایه به‌رنادات بۆ ژیانی كورت خایه‌نی ئه‌م جیهانه. عاقڵه‌كان چاك ئه‌زانن كهدونیاو نێعمهتهكانی دونیا و له‌ش ساغی‌و جوانی هه‌موو شتێك له‌ناو ئهچێتو نامێنێ. قورئانی كه‌ریم لهشوێنیكیتردا ئه‌فه‌رمی: (وَ مَن نُعَمّره نُنکّسهُ فی الخلق أفلا یعقلون) ئه‌و كهسانهوا ته‌مه‌نی درێژیان پێئه‌ده‌ین له‌پیریدا لهخولقهتیان كهمئهكهینهوه، ئایا له‌م شته بیرناكه‌نه‌وه(ی‌س/68)
یهكێكتر له‌هێماكانی مرۆڤی ژیر‌و عاقڵ ئه‌وه‌یه كهلهوپهرِی وردبوونه‌وه‌و تێرامانی ژیرانه‌دا چاو له‌دونیای ته‌نیشتی خۆیان ئهكهنو دهرسو ئه‌زمونی لێوه‌رئه‌گرن و هاتو چوونی رۆژو شه‌وو سه‌وزایی زه‌وین‌و گیانداران‌و هه‌ورو باران‌و هه‌موو شتێكی‌تر بۆ مرۆڤی ژیر دهرسو مانای تێدایه.
(إنّ فی خلق السموات و الأرض و اختلاف اللّیل و النّهار و الفلک الّتی تجری فی البحر بما ینفعُ النّاسَ و ما أنزلَ الله مِنَ السَّماءِ مِن مّاءٍ فأحیا به الأرض بعدَ موتها و بثَّ فیها مِن کُلِّ دابَّةٍ و تصریفِ الرّیاحِ و السّحابِ المُسَخَّرِ بین السّماء و الأرض لَایاتٍ لِقَومٍ یعقلون) به‌راستی له‌ئافراندنی ئاسمانه‌كان و زه‌وین و هاتو چوونی شه‌و ورۆژ و چوونی كه‌شتی له‌سه‌رئاو و بارانبارین بۆ زیندووكردنه‌وه‌و سه‌وزكردنی زه‌وین و گیانداران و هاژه‌ی باو هه‌ور و ته‌واوی ئه‌م شتانه، هێمای ئاشكرای زانست‌و هێزی خودای تێدایه‌بۆ مرۆڤی ژیر(بقره/164).
له ڕاستیدا تێگه‌یشتن له‌یاساكانی فیزیا‌و كیمیا‌و تێگه‌یشتن له ڕه‌گه‌زه‌كانی ژینگه،به‌ته‌نیا هێمای عه‌قڵ نییه،به‌ڵكوو عاقڵ‌و ژیری راسته‌قینه ئه‌و كهسهیهكه هێمای ڕێكخستن‌و حێكمهتی خودا له‌م شتانه‌دا ئه‌بینێ. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شتهیهوا له‌زانستی كه‌لامدا به‌ناوی بورهانی نهزمو رێكخستن ناوی لێئهبهینو له‌كتێبه دینییهكانی فێرگه‌دا ئه‌م شتهفێر ئهبینو ئه‌زانین كهنهزمو رێكخستن ناوكهونو جیهانو سروشت، هێمای بوونی خودایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار لهناوژیانی رۆژانه‌دا ئه‌م شتانه فه‌رامۆش ئه‌كه‌ین و غافڵ ئه‌بین.
یهكێكتر له‌هێماكانی مرۆڤی ژیر‌و عاقڵ ئه‌وه‌یه كهدهرسو بیری دواڕۆژو ئه‌زموون ده‌رئه‌خات له‌ڕووداوه‌كان و شتی ده‌وروبه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ش خۆی له‌مه‌ترسییه‌كان ئه‌پارێزێ. لهقورئاندا زۆرجار ئاماژه كراوه به‌م شته‌و بانگه‌واز كراوهبۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه ئه‌زموون وه‌ربگرین لهئهنجامو ئاكامی كه‌سانیتر: (افلم یهد له‌م کم أهلکنا قبلهم مِن القُرونِ یَمشونَ فی مَساکِنهم إنّ فی ذلک لایاتٍ لاُولِی النُهِی؛) ئایا قورهیشهكان له‌دیتنی حاڵ‌و رۆژی زێدهكانی رابردوویان كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه له‌ناوبران و له‌ناو خانووه‌كانیان له‌كاتی پیاسه‌دا له‌ناوچوون، ئهزموونو عیبره‌تیان وهرنهگرتو هیدایه‌ت نه‌بوون به‌ئه‌رێ. عاقڵ‌و ژیرنین. ده‌نا زانینی حاڵی رابردووان، بۆ مرۆڤی ژیر عیبرهتو هیدایه‌تی تێدایه. (طه/128)
لهفهرههنگو هزری ئیسلامی‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی هزری رۆژئاوا هێمای عه‌قڵ و ژیری مرۆڤ، تاعه‌تی مرۆڤه له فه‌رمانی خودای مه‌زن. ره‌نگه له‌وێ مرۆڤی عابیدو چاك‌و پارێزكار بهساویلكه بزانن به‌ڵام له‌هزری ئیسلامی‌دا مرۆڤی عاقڵ ئه‌وكه‌سه‌یه وا بۆ ڕه‌زای خودا له‌سه‌ر رێگای پاكی‌و چاك ئه‌ڕوات: (فاتّقوا لله یا اولی الالباب الذین امنوا قد أنزل الله إلیکم ذکراً) ئه‌ی ئه‌و ژیرانه كهئیمانتان هێناوه! له‌خودا بترسن‌و له‌سه‌ر رێگای تاعه‌ت بن چونكوو خودا قورئانی بۆ هیدایه‌تی ئێوه ناردووه. (طلاق/10)
له‌روانگه‌ی قورئانه‌وه، ئه‌وكه‌سانه كهكتێبی مه‌زن وه‌كوو قورئان بهدهسكردی مرۆڤ ئه‌زانن، به‌كه‌سی نه‌زان ئه‌ناسرێت. (لقد انزلنا إلیکم کتاباً فیه ذکرُکم افلا تعقلون) به‌راستی كتێبێكمان بۆ ناردن كه‌هۆی شهرافهتو سه‌ربه‌رزی ئێوه‌یه. بیری لێ ناكه‌نه‌وه؟ (انبیا/10)
لهفهرههنگو هزری ئیسلامی‌دا، مرۆڤی عاقڵ‌و ژیر جێگا‌و نرخی جیاوازیان هه‌یه‌و خودا پشتیوانیان لێئه‌كات.
رووناک