ئاماده‌یی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان
وه‌زیری ناوخۆی ئێران وتی: هه‌موو ئاسانکارییه پێویستییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دابین کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێرانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی که‌ناڵی خه‌به‌ر، ڕه‌حمانی فه‌زڵی ڕایگه‌یاند: قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له 21 پارێزگا، 55 بازگه و زیاتر له 15 هه‌زار ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران زیادی کرد: 136 کاندید بۆ 68 کورسی دیکه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران پێکه‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن و 17 میلیۆن که‌س هه‌لومه‌رجی پێویستیان بۆ ده‌نگدان له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: له قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ی که له بازگه‌یه‌ک ده‌نگیان داوه له بازگه‌یه‌کی دیکه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌نگی نه‌داوه له هه‌ر بازگه‌یه‌ک ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بخاته ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو له بازگه‌یه‌ک بۆ بازگه‌یه‌کی دیکه ده‌نگ بدرێت، نایاساییه.
شیاوی ئاماژه‌یه قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی هه‌ینی 10ی مانگی گوڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.