• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 75
  • یەكشەممه 5/2/1395
  • رۆژژمێر :

پێشڕەوی سووپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حومس

پێشڕەوی سووپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حومس

هێزی ئاسمانی سوپای عێراق، شوێنی گردبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حومس تێکڕماند.

بە گوێڕەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا ، سانا،  شەممە هێزی ئاسمانی سوپای سوریا بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی "ئەلموستەودەعات" لە باکوری شاری تەدموڕ(رۆژهەڵاتی حومس" تێکڕماند.

لەو هەڵمەتە دا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و چەند تڕۆمبێلی زرێ پۆشی تیرۆریستانیش تێکشکان.

لە هەواڵێکی دیکە دا لە سوریا، سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە، شوێنی گردبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش و کەلوپەلەکانیان لە ناوچەکانی "سەناعە" و "عومال" لە دەوروبەری دەیرۆزور تێکشکاند.

هەر لەو پەیوەندییە دا هێزەکانی سوریا چەندین تڕۆمبێلی تەیار بە تیرباری قورسی گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیان لە چیاکانی دەوروبەری سوەیدا تێکشکاند.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە سوپای سوریا پەلاماری گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە و گروپی تیرۆریستی ناسراو بە "جوندولئەقسا"ی لە باکوری حوما لە ڕۆژئاوای سوریا بەرپەرچ دایەوە.

لەو هەڵمەتە دا لانیکەم 28 تیرۆریست کوژران.

سایتی سەحەر -بەشی کوردی