• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 138
  • چوار شەممه 25/1/1395
  • رۆژژمێر :

کەمی ئەم ڤیتامینە دڵت نەخۆش دەخات


لەتوێژینەوەیەکی بەریتانیدا دەرکەوتووە کەمی یەکێک لە ڤیتامینە سەرەکییەکان دەتوانێت نەخۆشی دڵ درووست بکات.

 

لەو توێژینەوەیەدا کە لە نەخۆشخانەی لیدزی بەریتانی ئەنجامدراوە ١٦٣ کەسی تەمەن سەروو ٧٠ ساڵ بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە خواردنی ١٠٠ مایکرۆگرام ڤیتامین دی لە رۆژێکدا توانای ھەیە ئەگەری تووشبوون بە تێکچوونی ترپەی دڵ کەمبکاتەوە و ئەو کەسانە دڵیان باشتر لێیداوە بەراورد بە کەسانی ھەمان تەمەن.

 

ھاوکات توێژەران باسیان لەوە کردووە کە لە پیریدا پێست ناتوانێت وەک کەسێکی ئاسایی ڤیتامین دی بەرھەم بھێنێت و تەنانەت لە ھاوینیشدا ڤیتامینەکە کەمدەبێت، ھەربۆیە پێویستە بە حەب بیخۆن و ڤیتامینەکە تەندرووستی دڵ زۆر باش دەکات و وادەکات خوێن باشتر بنێرێت و کەمی ڤیتامینەکە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی ترپە زیاددەکات.

SNN