• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 107
  • دوو شەممه 9/1/1395
  • رۆژژمێر :

پەیامی نەورۆزی ئایەتوڵڵا خامنەیی

 ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکی نەورۆزیدا ڕوو لە گەلی ئێران، وێرای پیرۆزبایی وتن بۆ هاتنی سەرساڵی نوێ، ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی بە ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە، داپەڕ و کردە"ناولێ نا.
 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 1ی خاکەلێوە، لە خولەکە سەرەتاییەکانی سەری ساڵی نوێدا، لە پەیامی نەورۆزی خۆیان وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی ئێران و هەموو تاکێکی ئێرانی لە جیهاندا، یادی شەهیدان و بنەماڵەی بەرزی گیانفیدایانی وڵاتی کردەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەکەیاندا هیوایان خواستووە کە بە بۆنەی هاوکاتبوونی ساڵی نوێ و لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمە (دخ)، ساڵی 1395 ساڵێکی پیرۆز و پڕ لە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام بۆ گەلی ئێران بێت و  وتیان: ساڵی ٩٤ وەکوو زۆربەی ساڵەکانی دیکە ئاوێتەیەک بوو لە تاڵی و سوێریی وەک ڕووداوی تاڵی مێنا و و ڕووداوە شیرینەکانی "خۆپیشاندانی ٢٢ی رێبەندان و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە و ئەزموونی بەرجام" و لە ئێستادا بە پێی دەرفەت، هیوا و هەڕەشەکانی بەردەم گەلی ئێران دەبێ لە ساڵی ٩٥دا کارێک بکەن کە خۆیان لە بەرانبەر هەڕەشەکانی دوژمنان و دوژمنییەکان بپارێزن، بە شێوەیەک کە هیچ خەسارێکیان پێ نەگات.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان: بەڕای من بابەتی ئابووری لە یەکمایەتیدایە و گەر نەتەوە، دەوڵەت و تەواو بەرپرسان بتوانن لە پرسی ئابووریدا کارگەلی دروست و بەجێ و ژیرانە ئەنجام بدەن، هیوای ئەوە هەیە کە ئەم کارانە کاریگەرییان بێت لە سەر "کێشە و خەسارەکانی کۆمەڵایەتی" و "کێشەگەلی ئەخلاقی و فەرهەنگی".
بەڕێزیان "بەرهەم هێنانی ناوخۆیی"، "ڕەخساندنی هەلی کار و سڕینەوەی بێکاری"، "وەگەڕخستن و گەشەی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی رکوود"یان وەک پرسە سەرەکییەکانی ئابووری هەڵسەنگاند و وتیشیان: ئەم بابەتانە بەشێک لە مژارەکانی جەماوەرین و خەڵکی هەستی پێدەکەن و داواکارین و ئامار و لێدوانی بەرپرسانیش نیشان دەدا کە ئەم داواکارییانە بە جێ و پێویستیان بە ئاوردانەوەیە.
جەختیشان کردووە کە ڕێگا چارەی سەرجەم ئەم بابەت و پرسانە ئابووری خۆڕاگرانەیە و دەبێ هەوڵ و کاری جیدی و شێلگیرانەی بۆ بکرێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی "ئابووری خۆڕاگرانە، داپەڕ و کردە"یان وەکوو رێگایەکی ڕاستەوخۆ و ڕووناک بەرەو چارەسەریی پێداویستییەکانی وڵات زانی و وێرای سپاس وتن بە تەواو چالاکانی ئەو بوارە، زیادیشیان کرد: هەڵبەت چاوەروانیی ئەوە ناکرێت کە ئەم داپەڕ و کردەیە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام گەر داپەڕ و کردەکان بە پلانداڕشتنەوە بن، بە دڵنیاییەوە لە کۆتایی ساڵدا شوێنەوار و نیشانەکانی بەرچاو دەبن.

کوردپرێس