• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 421
  • پێنج شەممه 20/12/1394
  • رۆژژمێر :

ڕۆڵی گرینگی ڕێبەری لە شۆڕش دا

ڕێبەری


ڕۆڵ و کەسایەتی ڕێبەر بە تایبەت ئەو کاتە ڕۆشنتر و بەرچاوتر دەبێت ڕەوتی ئیدۆلۆژیکی گرووپە شۆڕشگێڕەکان پرژ و بڵاو و پەڕتەوازە بن لەم کاتەدا ڕۆڵ و گرینگیی ڕێبەر لە پرۆسەی شۆڕش دا بە درێژایی کات پەرەدەسێنێت. لە لاییکی دیکەوە ڕۆڵی ڕێبەران لە شۆڕش دا لە سێ ڕوانگەوە جێی باسە کە بریتین لە ڕێبەر وەکوو ئیدێئۆلۆگی شۆڕش، ڕێبەر وەکوو فەرماندەر و پێشڕەو و لە ئاخردا ڕێبەر وەکوو نژیاروانی شۆڕش دوای سەرکەوتنی شۆڕش.

لە پێداچوون و ھاوسەنگاندنی گشتی ڕۆڵی ڕێبەرەکان ڕۆڵی ڕێبەر لە سێ شۆڕش دا دەخەینە بەر شرۆڤە کە لەم ستوونە لە ستوونەکانی شۆڕش ڕۆڵی خەڵک لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرچاو و گرینگە کە لە شۆڕشەکانی دیکە وەکوو شۆڕشی فەڕنسە و ڕووسیە کەمتر دەبینرێت.
1. لە شۆڕشەکانی فەڕانسە و ڕووسیە ڕێبەرەکان لە تاقمی ناومامەند و دەوڵەمەندی کۆمەڵگابوون لە حاڵێکدا لە شۆڕشی ئیسلامی ئیران ڕێبەرەکان لە دڵی خەڵکەوە دەرھاتبوون و لە تاقمی ژێردەست و فەقیری کۆمەڵگابوون.
2. لە شۆڕشەکانی فەڕانسە و ڕووسیە بە تایبەت شۆڕشی ڕووسیە ڕێبەرەکان لایەنگری و نوینەری تاقمێک بوون کە خۆیان لەو دەستە و تاقمە نەبوون لە حاڵێکدا لە شۆڕشی ئیسلامی ڕێبەرەکانی شۆڕش پارێزەری ئەو دەستە و تاقمەبوون کە خۆیان لە نێوانیان دا سەریان ھەڵدابوو

3. لە شۆڕشەکانی فەڕانسە و ڕووسیە تاقمی ڕووناکبیر و خوێندەوار ڕێبەری شۆڕشەکەیان بەدەستەوە بوو ودەوڵەمەند و زانایانی ئایینی ڕۆڵی دژە شۆڕشیان بوو لە حاڵێکدا کە لە شۆڕشی ئیسلامی ڕێبەری دژە شۆڕش بە دەستی ڕووناکبیرانی بەستراو بە چەپ و ڕاست بوو


4. لە شۆڕشی فەڕانسە و ڕووسیە ئێمە کەسایەتییێکی تایبەت نابینین کە ھەموو تایبەتمەندییەکانی ڕێبەرێکی تەواوی ببێت و لە ڕەھەندی ئیدۆلۆژی، سەرۆکایەتی شۆڕش و چاکسازی دوای شۆڕش، لێھاتوویی و دەسەڵاتێک وەکوو دەسەڵاتی ڕێبەری ئێرانی ببێت نابینین. لە شۆڕشی فەرانسە کەسانێک وەکوو: لافایت، ڕۆبسپێر، دووک د. ئۆرلێئان بەرچاون کە ھیچکام وەکوو ڕێبەری شۆڕشی ئێران لە ھەموو قۆناغەکانی شۆڕش دا ڕێبەری تەواویان بەدەستەوە نەبوو
لە شۆڕشی ڕووسیە کەسایەتی لێنین لە کەسایەتییە بەرچاو و بەرزەکانی ئەم شۆڕشەیە لە ڕاستی دا ئەو خاوەن ھەندێک سەرپشکی و لێھاتوویی تایبەت بوو کە ڕۆڵی تایبەتی ئەو لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبری 1917 گرینگ و سەرەکییە.
لە حاڵێکدا کە لە، لەناوبردنی ڕژیمی ڕۆمانۆفەکان لە فێڤرییەی ئەو ساڵەدا ڕووی دا ھیچ ڕۆڵێکی نەبوو کەسایەتی گەلێک وەکوو : زینوویێف، کامێنێف، ئێستالین، ترووتێسکی و کێرنێسکیش کەسانێکی ناوداربوون لە شۆڕش دا بەڵام دەستیان لە ڕووخانی ڕێژیم دا نەبوو و ئەم کارە کارێکی سەربەخۆ و لە لایەن خەڵکەوە بوو.
پوختەی خوێندنەوەکان ئەوە پیشان دەدات نە لە شۆڕشی فەڕانسە و نە لە شۆڕشی ڕووسیە کەسایەتییێک بە تایبەتمەندی ئیدئۆلۆگ و سەرۆکی شۆڕش نابینین ئەوانەی کە ناومان لێیان برد نە ئیدئۆلۆگی شۆڕش بوون نە ڕێبەر بەڵکوو سازێنەر و درووستکەری حکوومەتەکانی دوای شۆڕش بوون. ئەوان کەسانێک بوون کە سواری ئەسپی سەربزێوی دوای شۆڕش بوون و شوێن پەنجەی خۆیان لە سەر ڕووداوەکانی دوای شۆڕش بە جێ ھێشت. لە حاڵێکدا کە لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێبەری شۆڕش حەزرەتی ئیمام خومەینی (رح) شوێن و جێگە و پێگەیێکی خەڵکی و ئایینی بوو و بە توانایی و تایبەتمەندی گەلێکی تایبەت کە بووی ڕۆڵی ئیدئۆلۆگ و ڕێبەر و دامەزرێنەری شۆڕشی بە شێوەیێکی باش و شیاو بە جێ ھێنا و لە ماوەی تەمەنی پڕ خێر و بەرەکەتی خۆی ئەم ئەرکەی بە جوانی بەڕێوەبرد