• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 231
  • یەكشەممه 16/12/1394
  • رۆژژمێر :

گرینگی ناسینی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

شۆڕشی ئیسلامی ئێران

لە سەدەیێک کە ئێمە تێیدا دەژین سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕووداوێکی گرینگ بوو بۆ جیھانی ئێمە کە دەیتوانی لە پەیوەندی لەگەڵ کێشە سیاسیەکانی دنیا و ناوچەکەدا ڕۆڵێکی تایبەت و گرینگی ببێت.
ئەم ڕووداوە گەورە لە لایێکەوە ھاوکێشە سیاسیەکانی ملھوڕەکانی جیھان بۆ پارچە پارچە کردن و بەس کردنی دنیا شێواند و لە لاییکی دیکەوە یەکێک لە ڕێژیمە دەسەڵات دارەکانی ناوچەکەی کە ھێزی خۆی لە وڵاتە زل ھێزەکانەوە وەردەگرتی لە ناو برد و لە وڵاتێک وەکوو ئێران کە لە ڕەھەندی ستراتێژیک و ئابووری گرینگییێکی تایبەتی بۆ دەسەڵاتەگەورەکان جیھان ھەبوو ئاڵوگۆڕێکی گەورەی سیاسی-خەڵکی درووست کرد.

گرینگتر لەم دووە ئەو ڕێگە بوو کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران گرتیە بەر و بەو ڕۆشناییەی کە خستیە دڵ و مێشکی نەتەوەکانی جیھان بە تایبەت نەتەوە موسڵمانەکان ڕێگای بۆ گۆڕانکارییێکی ڕیشەیی لە ڕوانین و بیرکردنەوە و جم و جۆڵە سیاسیەکان خۆش کرد.


ئەم ڕەوتە سیاسیە بۆ جارێکی دیکە ئیسلامی وەکوو دەسەڵاتێکی گەورە و خاوەن ھێز پیشان دا و باسی یەکگرتوویی لە جیھانی ئیسلامی ھاوردەوە پێش و وەستان بەرانبەر چەوسێنەر و زل ھێزەکانی کۆنە و نوێ و درووست بوونی قوتبی سیاسی تازە لە دنیادا و لە ناوچوونی دەسەڵاتە بەستراو و سەپێندراوەکانی لە وڵاتە ئیسلامییەکانی بە دواوە بوو و خەم و نەگبەتی لە چاوانی یەک میلیارد موسڵمان تاراند و ھیوا و ھەوایێکی تازە و نوێی ھاوردەوە ناو کۆمەڵگای ئیسلامی.
توێژەرانی سیاسی دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە کە ئەو ڕووداوە ھەژێنەرانەی کە بە بۆنەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕووی داوە لەم شەست ساڵی ڕابردووەدا بێ وێنە بووە، کارێکی سەیر و سەمەرە کە ھەموو لێکدانەوە و دوابینییەکانی بیرمەندانی سیاسی پووچ کردەوە.
شۆڕشی ئیسلامی ھەموو گرەوکێشی دووڕیزیەکانی دنیای شێواند و لەگەڵ ئەوەی کە دوو زل ھێزی دنیا پێکەوە کێشەیان بوو و نەیان دەتوانی ئاشت ببنەوە بەڵام مەجبووربوون کە بەرانبەر بەم شۆڕشە ھاو دەنگ و ھاوڕا بن و گۆڕانکارییێکی زۆر لە ئاستی دنیا پێک بێنن.
ڕۆژئاوا دوای چەن ئەزموونی تاڵ بەرانبەر بە یەکگرتووی ئیسلام لە شەڕ نێوان خاچ پەرەست و موسڵمانان و شەڕ لەگەڵ ئیمپراتۆڕییە موسڵمانەکان و بیرەوەریی ھاوشێوەی ئەمانە کە تاڵ و پڕ لە ناکامی بۆ ڕۆژئاواییەکان بوو بەڵام ئەمجارە ھەستیان بە خەتەر و تەگەرەیێکی گرانتر و گەورەتر دەکرد.
دیاردەیێکی تازە و چاوەڕوان نەکراو خۆڕاگری لە لوبنان بە دەرس وەرگرتن لە شۆڕشی ئێران و ھەڵسانەوەی ئیسلامی لە میسر باقی وڵاتانی ئیسلامی پتر لەوەی کە چاوەڕوانی دەکرا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ترسناک و بۆ زل ھێز و ملھۆڕەکانی دنیا جەھەندەمێکی بێوێنە بوو.

شۆڕشی ئیسلامی ئێران

شۆڕشی ئیسلامی لە ھاوسەنگی لەگەڵ باقی شۆڕشەکانی دنیا ھەندێک تایبەتمەندی و سەرپشکی سەرەکی ھەیە کە لە بواری فەرھەنگی و زانستی و تێئۆری شۆڕش ئەم شۆڕشەی جیاواز کردووە و چووەتە ئاستی ڕووداوە بەرز و گەورەکانی دنیا ، تایبەتمەندی گەلێکی وەکوو دەروونمایەی ئیدۆلۆژیک، دەسەڵاتی ڕێبەری و قووڵایی گۆڕانکارییەکان لە شۆڕش دا بوو بە ھۆکارێک کە ساحێب بیر و ڕا سیاسیەکان شێوەیێکی نوێ بۆ ھەڵسەنگاندنی باس و بابەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی بگرنە بەر.
لە لاییکی دیکەوە بیرمەندان و دامەزرێنەرانی جم و جووڵ و شۆڕشە ئیسلامییەکان کە ھەموو کات سەرەتای شۆڕشەکانیان لە نێو ڕووداوە ئیسلامیەکان دا دەدیت و ھەوڵیان دەدا کە لەم ڕووداوانە بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجە شۆڕش گێڕانەکانیان کەڵک وەربگرن و ڕێگەکەی خۆیان درێژەدەری ڕێگەی ئەو شۆڕش و ڕووداوە ئیسلامییە بووە.
سەرھەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی کە لە دوای ھاتنی ئایینی ئیسلام گرینگترین و ڕیشەدارترین و پڕشکۆترین ڕووداوی مێژووی ئیسلام دێتە ئەژمار ھەموو ڕووداوە درەوشانەکانی پێشووی لە خۆی دا جێ کردەوە و بوو بە جێگرەوەی ڕووداوەکانی پێشوو.
بێ شک خوێندنەوەی ڕواڵەتی لە سەر بابەت و دەروونمایەی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەی لە ئاستی دنیادا و ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ نەتەوە موسڵمانەکانی دنیا و بە تایبەت نەتەوەی موسڵمانی ئێرانی بووە ئێمە بەو ئاکامە دەگەیێنێت کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران نە تەنیا گەورەترین دەسکەوتی سەدەی ئێستا لە دنیادا بووە بەڵکوو لە گرینگترین ڕووداوەکانی مێژووی ئیسلام بووە و نیشانەیێکی خوداییە کە پیشاندەری دەسەڵاتی خودایە بەرانبەر بە دەسەڵاتی مادی و لە ڕواڵەت دا بێ گۆڕانی ئێستای دنیا.