• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 454
  • یەكشەممه 16/12/1394
  • رۆژژمێر :

عەلی (ع) له قوتابخانەی پێغەمبەر (د.خ)

عەلی (ع)


چەندیالێک لە دوای دوبارەسازی کەعبه، و چەند سالێک لەپێش پێغەمبەر بوونی موحەمەد (د.خ) قەیران و برسی یەتێکی مەزن تووشی مەککە بوو، ئەبو تالیب مامی پێغەمیەر خیزانێکی گەورەی ھەبوو، تەوژمی ژیانی هاته سەر دەست تەنگ بوو،موحەمەد(د.خ) به راوێژ کردنی لەگەڵ عەبباس مامەکەی تری که دەوڵەتمەندترینی هۆزی هاشم بوو پێشنهادی کرد هەر یەکیان مناڵێک له ئەبو تالیب وەربگرن تا باری ژیانی راست بێتەوە ، عەبباس قەبوڵی کرد و جەعفەری هێنا لای خۆی،موحەمەد (د.خ) عەلی هێنا لای خۆی عەلی لەماڵی موحەمەد(د.خ) مایەوە تا پێغەمبەرایەتی بۆهات عەلی (ع) بڕوای پێ هێناو و پەیرەوی لێی کرد.

عەلی (ع) لەو کاتەدا شەش ساڵی تەمەن بوو، لە تەمەنێکی بوو ئەبێ پەروەردە بکڕی و کەسایەتی دروست بکرێ.


موحەمەد (د.خ) رێز و حورمەت و خۆشەویستێکی زۆری بۆ عەلی (ع) هەبوو، بۆ پەروەردە کردنی ئەو لە هیچ شتێک درێغی نەئەکرد.فەزڵ کوڕی عەبباس (کەیەکێ کوڕه مامه کانی عەلی بوو) ئێژی: له باوکم (عەبباس کوڕی عەبدو لموتەلیب ) پرسی: پێغەمبەری خوا کام یەک لە کوڕەکانی خۆی زیاتر خۆش ئەوێت؟ و تی: عەلی کوڕی ئەبو تالیب.
پێغەمبەری خوا (د.خ) عەلی لە هەموو مناڵەکانی زیاتر خۆش ئەویست وه لەوان زیاتر گەڵیدا ئەدوا،هەروەها عەبباس ئەڵێ : لە سەردەمێک که عەلی مناڵ بوو هەرگیز نەمبینی لەخۆی دووری بخاتەوە، مەگەر لەئەو سەفەرانە ی که بوو خەدیجه ئەنجامی ئەدا. هیچ باوکێک بۆ کوڕەکەی سەبارەت بە پێغەمبەر (د.خ) بۆ عەلی نەمان بینیوه ئەوەندە دڵسۆز و میهرەبان بێ وە هەروەها هیچ کوڕێک بۆ باوکی سەبارەت به عەلی بۆ پێغەمبەر (د.خ) گوێرایەڵ بێ.
موحەمەد لە دوای پێغەمبەرایەتی ئەوەندەلە سەر فێربوون و ناسیاری علیی لەگەڵ دەستورەکانی ئیسلام داکۆکی ئەکرد، تا ئەو ئەندازەیه ئەگەر شەو وەحیەی بۆ بهاتایه پێش بیانی فێرری عەلیی ئەکرد، وە ئەگەر بەیانی بۆ بهاتایه پێش ئێواره فێری علی ئەکرد.