• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 367
  • یەكشەممه 16/12/1394
  • رۆژژمێر :

وەسیەت نامەیەک که هەرگیز نەنوسرا

ئیسلام کۆچی دوایی پێغەمبەر

رۆژی پێنج شەممە (چوار رۆژ ئەوه که پێغەمبەر ئیسلام کۆچی دوایی بکات) نەخۆش بوو، لەسەر جێگا کەوتبوو، فەرمووی:« قەڵەم و قاغەزێکم بۆ بێنن تا شتێکتان بۆ بنوسم که به هۆیەوە رێگا وون نەکەن». یەکی لەئەوانه که لەوێ ئامادە ببوو وتی: ئێشی نەخۆشی به سەریدا زاڵ بووه ووڕێنه ئەکات قورئانمان هەیەوه بەسمانه.
لە ناو ئەو خەڵکەی لەوێدا بوون دەنگە دەنگ بەرزبووەوه قەڵەباڵغ بوو، دەستەیەک قسەکەی ئەو،وە دەستەیەک قسەکەی پێغەمبەریان تەیید کرد.
له ئەو کاتەدا بووه ئاژاوه و هاوار بەرزبووەوە به پیێغەمبەریان وت: داواکارەکەت جێ بەجێ بکەین؟ پێغەمبەر (ص) فەرمووی : داوای ئەو قسەیەی که بیستم لێم گەڕین ژان و رەنجێک که ئازارم ئەدات باشتره لە ئەو قسەیە ی که به منتان وت، بڕۆنە دەروەوە دوربکەونەوە لێم.
ئەو دوسێ دێرەی سەرەوە کورته باسێک یوو له رووداوانه که مێژوونوسان و بێژەران لەگەڵ رووداوکانی رۆژی دوایی تەمەنی پێغەمبەری ئیسلام (ص) باسیان کردوه.
هەر چەنده ئەم رووداوه لە هەندێ سەرچاوەدا ئاڵوگۆڕی تێدا کراوه، وه له هەندێ شوێن ناوی ئەو کەسەی که قسە نا بەجێ له بەرامبەر پێغەمبەر کردوه نەیان هێناوە، بەڵام ناوەرۆکی قسەکانی گیڕانەتەوه ،وە جاروابه دیفاعیشیان لێ کردوه، وەیان بەڵگەی لێبوردتیان بۆ هێناوه.بەڵام به لەژێرگرتنی ئەو هەموو هەموو ئەنجامانە بەڵگه و سەنەدەکان نیسان ئەدەن،ئەو کارە که پێغەمبەر (ص) ویستویەتی ئەنجامی بدات ناساندنی عەلی (ع) بۆ جێنشینی خۆی بووه،تا لەدوای خۆی موسەڵمانەکان بەدوای پێشەواوه سەرگەردان وک سەر لێشیواو نەبن، ئەگەر چی هەندێ له ئاماده بووان پێشگیری یان له نوسینی وەسیەتنامەکەیان کرد چونکه هەستیان لە مەترسی ناوەرۆکی وەسیەتنامەکە بوو.

عەبدوڵڵا کوڕی عەباس به لەژێرچاوگرتنی ئەو رۆژه و ئاماژەی به رووداوی ئەو رۆژە وتویەتی:بەداخەوە رۆژی پێنج شەممە چ رۆژێکی گران بوو،پێغەمبەری خوا فەرمووی:


قەڵەم و قاغەزێکم بۆ بێنن تا نوسرا وەیەکتان بۆ ینوسم تا دوای ئەوی رێگاوون نەکەن، بەڵام گۆی یان نەدا پێغەمبەر....
له بەر ئەوه ئەو رووداوه مێژووییه به ناو بانگه له مێژوو ئیسلامدا له لایەنی رابردووان و هاوچەرخان به زۆری باس کراوه وەتا ئەندازەیەک لەم بارەیەوه دواون و بەڵگەیان بۆ هێناوە ، پێوست ناکات لەوه زیاتر ئاماژەی پێبکەین، وە بۆ وڵامدانەوەی رەخنەگەران وشی کەرەوان و هەندێ کەس کەبیانو بۆ ئەو مەبەسته دێنن با بگەرێنەوە بۆ سەرچاوەکان.

سەرچاوەکان:
1- صحیحی بوخاری چاپی بیروت،چاپی یەکەم 1407ب 1، صحیح مسلم شرح الامام النووی ب 2،ل 242
2- صحیح بوخاری ب1 ،ل 120 –ته ماشای الطبقات الکبری ب2ل 244