پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب بۆ کۆبوونەوەی سەرانسەریی نوێژ
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامێک دا بۆ کۆبوونەوەی سەرانسەریی نوێژ فەرموویان : هەمووان بزانن کە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگەکان بۆ کەمکردنی کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتی، بڕەوپێدانی نوێژە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی، لە پەیامێک دا بۆ بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانسەریی نوێژ وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی هەست بە بەرپرسایەتی کردنی گشتی سەبارەت بە "بڕەوپێ دانی نوێژ" هەموان، بەتایبەت بەرپرسانی دەزگەکان و خاوەنانی توانایی ماددی و مەعنەوی و بەڕێوەبەرایەتیان بە تێگەیشتن لە گەورەیی ئەم پرسە و هەڵگرتنی هەنگاوی زانستی لەم ڕێگەیە، بانگهێشت.
لە دەقی پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕاگەیەندراوە ، توانایی و بارستای کار و هەروەها پێویستی و هۆگری کۆمەڵگەی ئیسلامی بۆ گەیشتن بە خاڵی شیاو، زۆرتر لە ڕاستییەکانی ئێستا لەمبارەوەیە.
بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانسەریی نوێژ ئەمڕۆ سێ شەممە لە زانکۆی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی (رە)ی قەزوێن لە ڕۆژاوای تاران بەڕێوە دەچێت.
دەقی پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانسەریی نوێژ لەلایەن ئایەتوڵڵا عەبدولکەریم عابدینی نوێنەری وەلی فەقێ و ئیمام جومعەی قەزوێن خوێندرایەوە.
سایتی سەحەر بەشی کوردی