پەیامی مەقامی مەزنی ڕێبەری بە گشتی بۆ لاوانی ئورووپا وباکووری ئه‌مریکا
له‌م دواییانه‌دا چه‌ند ڕووداوێک له فه‌ڕانسه و هه‌ندێک له وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوادا ڕووی دا که منی به‌و ئاکامه گه‌یاند ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیتان پێوه بکه‌م.
ڕووی قسه‌م له ئێوه‌ی لاوانه؛ نه له به‌ر ئه‌وه‌ی که دایک وباوکه‌کانتانم له بیر کردووه وچاوم لێیان پۆشیوه، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ی که داهاتووی نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌که‌تان له ده‌ستی ئێوه‌دا ده‌بینم وده‌زانم که دڵی ئێوه هۆشیارتر وپێداگرتره له سه‌ر ڕاستیه‌کان وگه‌ڕان به شوێنی ڕێگای درووست دا.
هه‌ر وه‌ها له‌م نووسراوه‌دا کارم به سیاسه‌توان وکاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌کانتان نیه، چون له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌وان به وشیارییێکی ته‌واو ڕێگای سیاسه‌تیان له ڕاستی ودرووستی جودا کردووه‌ته‌وه.
قسه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه سه‌باره‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و به تایبه‌ت، ئه‌و ڕواڵه‌ت ووێنه‌ی که له ئیسلام بۆ ئێوه باس ده‌کرێت. له نزیک به بیست ساڵی ڕابردوو تا ئێسته -یانی له دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ت به‌م لاوه- هه‌وڵی زۆردراوه تائه‌م دینه مه‌زنه وه‌کوو دوژمنێکی سامناک جێ بخه‌ن، هه‌وڵ بۆ به‌دی هێنانی هه‌ستی ترس وکینه‌وه‌ری وقازانج بردن له‌م کاره به داخه‌وه مێژوویێکی دووروو درێژی له سیاسه‌تی ڕۆژئاوادا هه‌یه، لێره‌دا نامه‌وێ باس له‌و ترسه جۆراوجۆرانه بکه‌م که تا ئێستا بۆ ئێوه باس کراوه چون به پێداچوونه‌وه‌یێکی کۆتا له سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌و باسانه‌ی که له مێژوودا ئه‌یبینن به‌تایبه‌ت له مێژووی ده‌ورانی نوێ دا هه‌ڵسوکه‌وتی درۆ وڕیاکاری ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ ونه‌ته‌وه‌کانی تر سه‌رزه‌نشت کراوه، مێژووی ئوروپا وئامریکا هێشتا شه‌رمه‌زاری ده‌ورانی کۆیله‌دارییه وسه‌رشۆڕی چه‌وسانه‌وه و زوڵمێکه که له ڕه‌نگین پێست وغه‌یری مه‌سێحیه‌کانی کردووه.
لێکۆڵه‌رو مێژوونووسانی ئێوه له‌و هه‌موو خوێنه‌ی که له ژێر ناوی مه‌زهه‌ب وبه‌ده‌ستی کاتۆلیک وپڕۆتێستان یان به ناوی نه‌ته‌وه‌خوازی له شه‌ڕه‌کانی جیهانی یه‌که‌م ودووهه‌م دا ڕووی داوه له دڵه‌وه ناڕاحه‌تن وبه سه‌ر شۆڕییه‌وه باسی لێ ده‌که‌ن.
ئه‌م کاره جێی ڕێزه وئامانجی من له گێڕانه‌وه‌ی به‌شێک له‌م پێریسته دووروو درێژه لۆمه کردنی مێژوو نییه به‌ڵکوو داواکاریم له ئێوه ئه‌وه‌یه که پرس به ڕووناکبیرانی وڵاته‌کانتان بکه‌ن که بۆچی ویژدانی گشتی له ڕۆژئاوا هه‌مووده‌م ده‌یان وسه‌دان ساڵی پێچووه تاکوو وشیار ببێت وله خه‌و هه‌ڵبسێت؟
بۆچی پێداچوونه‌وه به ویژدانی کۆمه‌ڵگا ئه‌بێت به چاولێکردن له ڕابردوو بێت نه‌ک ئێستا؟ بۆچی له سه‌ر بابه‌تێکی گرینگ وه‌کوو ناساندنی فه‌رهه‌نگ وبیری ئیسلامی به کۆمه‌ڵگای گشتی به‌رگیری ده‌کرێت؟ ئێوه باش ده‌زانن که شۆخی کردن ودرووست کردنی کینه وترس له (که‌سانی تر) خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌م پیلانگێڕیانه بووه بۆ سوود وقازانجی ده‌سته‌و تاقمێکی تایبه‌ت ئێستا ده‌مه‌وێت که له خۆتان پرسیاربکه‌ن که بۆچی سیاسه‌تی کۆنی ترس وکینه ئه‌م جار زۆرتر له جاران ئیسلام وموسڵمانانی کردووه به ئامانج؟
بۆچی ده‌سه‌ڵات پێی خۆشه له دنیای ئه‌مڕۆ بیروو هزری ئیسلامی بکه‌وێته گۆشه وکنار مه‌گه‌ر چ ئه‌رزش ومه‌عنایێک له ئیسلام ده‌بێته موزاحیمی به‌رنامه‌ی وڵاتانی زل هێز و چ مه‌نفه‌عه‌ت وقازانجێک له ژێر سایه‌ی ناساندنی به هه‌ڵه‌ی ئیسلام ته‌ئمین ده‌بێت؟
که‌وابوو داواکاری یه‌که‌می من له ئێوه ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌شکاری وناشیرین کردنه‌وه‌ی دینی ئیسلامه پرس وجۆ بکه‌ن و داواکاری دووهه‌مم ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ن وڕاسته‌وخۆ ئیسلام بناسن وپێش له ناسینی ئیسلام له‌باره‌یه‌وه قه‌زاوه‌ت ودادوه‌ری مه‌که‌ن.
درووست ئه‌وه‌یه که لانی که‌م بزانن ئه‌و شته‌ی وا ئێوه‌ی لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه چیه من پڕکێشی ناکه‌م که ئه‌و باوه‌ڕه‌ی من قه‌بووڵم کردووه ئێوه‌یش قبووڵی بکه‌ن، به‌ڵکوو ئه‌ڵێم که مه‌هێڵن ئه‌م دین وباوه‌ڕه جوانه به هه‌ڵه وبوغزوکینه‌وه پێتان بناسردرێت، ئیزن مه‌ده‌ن که به درۆوده‌له‌سه‌وه تیرۆریسته‌کانی خۆیان به ناو نوێنه‌ری ئیسلام به ئێوه بناسێنن،بۆ ناسینی ئیسلام له سه‌ر چاوه‌سه‌ره‌کی وڕه‌سه‌نه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن.
ئیسلام به قورئان وژیانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه(سڵاو ودروودی خودای له سه‌ر بێت) بناسن من پێم خۆشه لێره‌وه لێتان بپرسم ئایاکوو تا ئێستا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیتان به قورئانه‌وه کردووه؟ ئایاکوو وتراوه‌کانی پێغه‌مبه‌رتان سه‌باره‌ت به ره‌وشه مرۆڤایه‌تی وئه‌خلاقیه‌کان وه به‌ر چاو که‌وتووه؟ئایاکوو بێجگه له میدیاکان په‌یامی ئیسلامتان له سه‌ر چاوه‌یێکی تره‌وه پێ گه‌یشتووه.
ئایاکوو هیچ کاتێک له خۆتانتان پرسیوه ئه‌م ئیسلامه چۆن چه‌ن سه‌ده گه‌وره‌ترین ته‌مه‌دونی زانستی وبیرکاری بووه له دنیادا وباشترین پسپۆڕ وبیرمه‌ندانی ته‌ربیه‌ت داوه؟ من داوا ئه‌که‌م له ئێوه ئیجازه مه‌ده‌ن که به درووست کردنی وێنه‌یێکی نادرووست وسووک به‌ینی ئێوه .
و ڕاستی سه‌د وبەندێک درووست بکه‌ن و ئیزنی دادوه‌ری بێ لایه‌نانه‌تان لێ بستێننه‌وه ئه‌مڕۆ که میدیاکان سنووره جوغرافیاییه‌کانیان به‌زاندووه ئیزن مه‌ده‌ن که ئێوه له سنووره ده‌سکرده‌کان زیندانی بکه‌ن هه‌ر چه‌ن که هیچ که‌س به‌ته‌نیایی ناتوانێ ئه‌م درزانه پڕ بکاته‌وه به‌ڵام هه‌ر کام له ئێوه ده‌توانێت له ڕووی ئینسافه‌وه بۆ ناساندنی بیر وباوه‌ڕی ئیسلامی به خۆی وئاشناکانی پردێک به سه‌ر ئه‌م که‌لێنانه‌دا بکێشێت.
ئه‌م چاڵه که زۆر له مێژه له نێوان ئێوه و ئیسلام دا که‌ندراوه هه‌ر چه‌ن که قووڵ وناله‌باره به‌ڵام ئه‌توانێ چه‌ن پرسیارێکی نوێ له مێشکی کونجکاو وگه‌ڕێنی ئێوه درووست بکات وهه‌وڵ بۆ په‌یاکردنی وڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌رفه‌تێکی باش ده‌خاته به‌ر ده‌ستی ئێوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڕاستییه‌کی تازه، که وایه ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ناسینی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له کیس مه‌ده‌ن تاکوو ڕه‌نگه به هۆی لێپرسراوی وئه‌رک وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌مڕۆی ئێوه به‌رانبه‌ر به ڕاستی ودرووستی داهاتووه‌کانتان ئه‌م به‌شه له مێژووی هه‌ڵسووکه‌وتی ڕۆژئاوا وئیسلام به خه‌م وپه‌ژاره‌یێکی که‌متر وویژدانێکی ئاسووده‌تره‌وه بنووسن.
سه‌یید عه‌لی خامنه‌یی