• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 633
  • شەممه 26/10/1394
  • رۆژژمێر :

قەیرانەکانی ئێستای جیھانی ئیسلام لە ڕوانگەی ڕێبەرمان ئیمام خامنەئی

ئایەتوڵڵا خامنەیی

تاران چەن ڕۆژ پێش ئێستا شایەتی بەڕێوەبردنی بیست و نۆھەمین کونفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتوویی ئیسلامی بوو، ئەم کونفڕانسە کە وەکوو بیست و ھەشت ساڵی ڕابردوو، لە ماوەی نێوان ڕۆژانی لە دایکبوونی پڕ پیتی و خێری ناردراوی خودا حەزرەتی موحەممەد (سەلام و دروودی خودای لێ بێت) بەڕێوە چوو؛ لە دانیشتنی ئیمساڵی خۆی دا، سەبارەت بە ((قەیرانەکانی ئێستای جیھانی ئیسلام)) قسە و لێدوانیان کرد؛ بابەتێک کە مەقامی شکۆداری ڕێبەری لە وتەکانی یەکساڵی ڕابردووی خۆی دا بەم شێوانە ئامانجیان پێ کردووە: ((کێشە گەورەکانی ئوممەتی ئیسلامی)) و یان ((کێشەی سەرەکی موسڵمانان))،
چەند جار باس و شرۆڤەی ئەم کێشە و بابەتانەیان کردووە و ھۆکارەکانی درووست بوون (ھۆکارە قەیران درووست کەرەکان) و ھۆکارەکانی لە ناو بردنیشیان (ھۆکارە خۆ ڕزگارکەرەکان) پێمان ناساندووە.

  ئەم وتارە کورتەیێک لە تێبینیەکانی ئەوانە لە بەفرانباری ساڵی93 تاکوو بەفرانباری ساڵی 94
 

تەوەری یەکەم : ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای جیھانی ئیسلام

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ((ئەمڕۆ جیھانی ئیسلام بە ڕاستی گیرۆدەیە. ئێوە تماشای بارودۆخی وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچەی خۆمان بکەن، ھەر لە پاکستان و ئەفغانستان تاوەکوو سووریە و لوبنان و فەلەستین، لە یەمەن تا لیبی؛ وڵاتانی موسڵمانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا ئەمڕۆ کێشە و گرفتی زۆریان ھەیە: کێشەی نا سەقام بوون، کێشەی براکوژی، کێشەی دەس بەسەر گرتنی گرووھە لە خوا بێ خەبەرەکان و لە پشت ھەمووی ئەمانەوە کێشەی نەخشەی دەماربەرزە زل ھێزەکان و لە سەرووی ھەموویانەوە ئامریکا کە لە ژێر ناوی پاراستنی قازانجەکانی خۆیان دێنە مەیدانەوە و دەست ئەدەنە ئەنجام دانی ھەر کارێک کە پێیان خۆش بێت – ھەر ئەو شەھوەت و ڕک و کینە – کە یانی مرۆڤە بێ تاوانەکان دەکوژن و لە گرووپە ناپاکەکان پشتگیری دەکەن.))

 

ئایەتوڵڵا خامنەیی

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ((وڵاتانی ئیسلامی، ئەمڕۆ لەگەڵ پیلان گێڕی دا ڕوو بە ڕوون؛ لەم شتە حاڵی دەبین یان نا؟ ئەمڕۆ نە دژ بە شێعە، نە دژ بە ئێران، نە دژ بە ئایینێکی تایبەت [بەڵکوو] دژ بە ئیسلام پیلان دەگێڕن. چون قورئان دارایی ئیسلامە؛ ئەو ناوەند و سەرچاوەی کە ھاوار دەکات « لَن یَجعَلَ اللهُ لِلکفِرینَ عَلَی المُومنینَ سَبیلاً»(۱۰) کە شێعە نییە؛ بەڵکوو قورئانە، ئیسلامە، ھەر بۆیە بەرانبەری دەوێستن. لەگەڵ ھەر ناوەند، لەگەڵ ھەر قورگێک کە خەڵک و نەتەوەکان خەبەر کاتەوە کێشەیان ھەیە؛ لەگەڵ ھەر دەستێک کە بەرانبەر بە دەمار زلەکان بەرز ببێتەوە کێشەیان ھەیە و ئەو دەستە دەستی ئیسلامە، ئەو قوڕگە قوڕگی ئیسلامە؛ [کەوابوو] لەگەڵ ئیسلام دا ناکۆکن و بەرانبەری دەوەستن.

شێوەی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ئیسلام و دوژمنی کردنیشی جۆرا و جۆرە؛ بە زۆر تەرز و شێوە. دادەنیشن و بیردەکەنەوە، ڕێگا دەدۆزنەوە بۆ ڕەخنە کردن و زەربە لێدان.))

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ((ئەمڕۆ سیاسەتە شەڕەنگێزانەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا – کە ھۆی شەڕ، خوێن ڕشتن و وێرانی و ئاوارەیی و فەقیری و دواکەوتووی و کێشەی قەومی و مەزھەبیە – لە یەکلاوە، جەنایەتەکانی ڕژیمی سەھیوونیستی–کە ھەڵسووکەوتی داگیرکەرانەی لە وڵاتی فەلەستین¬دا گەیاندووەتە ئاخرین دەرەجەی پیسی و ناپاکی – و دەسدرێژی یەک لە دوای یەک بۆ ھەرێمی پاک و بەرزی (مزگەوتی ئەلئەقسا) و پاماڵ کردنی گیان و ماڵی فەلەستینییە زوڵم لێکراوەکان لە لایێکی دیکەوە، کێشەی سەرەکی ھەموو ئێوە موسڵمانانە کە دەبێت تێی بفکرن و ئەرکی ئیسلامی خۆتان لە بەرانبەری دا بناسن.))

ئایەتوڵڵا خامنەیی : (( کارەساتە دڵتەزێنەکانی ناوچە – لە عێراق و شام و یەمەن و بەحرەین – و ھەر وەھا لە قەراغەکانی ڕۆژئاوا و شاری غەزە و لە ھەندێکی دیکە لە وڵاتانی ئاسیا و ئافریقا، لە کێشە گەورەکانی ئوممەتی ئیسلامیە کە سەرپەنجەی پیلان گێڕی دەمارزلەکانی جیھانی تێ دا دیارە و دەبێت فکرێک بۆ دەرمانی بکرێت؛ نەتەوەکان دەبێت ئەم شتە لە دەوڵەتەکانی خۆیان داوا بکەن و دەوڵەتەکانیش دەبێت بەم ڕاسپاریەتییە قورسەی خۆیان وەفادار بن.))
                                    

پەیامێک بە بۆنەی کۆبوونەوەی گەورەی حەج (27 خەرمانان 94)

تەوەری دووھەم : ھۆکارە قەیران درووست کەرەکان

 

ئایەتوڵڵا خامنەیی : (( ئەمڕۆ لە دنیای ئێمەدا ھەموو دەیبینن ئەو دەسەڵات و دەوڵەتە کە لە ناپاکترین تێرۆریستەکان – یانی داعەش و نموونەکانی دیکەی – لایەنگری کردووە و درووستی کردوون، ھەر چەند ئێستا لە ڕواڵەت¬دا دەڵێت کە بەرانبەر بەوان وەستاوە بەڵام لە ژێرەوە دەست لە لایەنگرییان ھەڵناگرن، ئامریکا و ھاوکاسەکانی. کەسانێک کە لە ناوچەکەدا دەستیان لە ناو دەست ئامریکا دایە و پشتگیری دەکەن ، یارمەتی دەدەن ، ھاوکاری دەکەن، ئەمانەن کە لایەنگری تێرۆریسم و تێرۆریستە دڕندە و ناپاکەکانن. ئامریکا لە دەوڵەتێک کە بە فەرمی دیان دەنێت بە تێرۆریست بوون – یانی دەوڵەتی ھەڵبەستراو و درۆیی سەھیوونیستی – پشتگیری دەکات؛ زۆر بە ئاشکرا پشتگیری دەکات.))
   

چاو پێکەوتن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی مەجلسی خوبرەگانی ڕێبەری (21 ڕەشەمە 93)

 

ئایەتوڵڵا خامنەیی : (( ئەمڕۆ ئامریکاییەکان ھاشە و ھووشەی ئەوە دەکەن کە دەیانەوێت بەرانبەر بە تێرۆریسم بوەستن، لە حاڵێکدا کە دڕندەترین گرووپە تێرۆریستەکان دەسپەروەردەی خۆیانن؛ داعەش کێ درووستی کردووە؟ خۆیان دیان بەوەدا دەنێن کە ڕۆڵی سەرەکییان بووە لە درووست کردنی داعەش. کێ گرووپە ڕێز و دروشتەکانی دیکەی – وەکوو داعەشی – خستووەتە گیانی عێراق و سووریە و باقی جێگاکانی دیکە؟ ئەم فیشەک و ئامراز و دۆلارانە کە دەچێتە گیرفانی ئەم دڕندە و مرۆڤ کوژانە لە کوێوە دێت؟ ئەم پووڵ و پارانە لە کوێوە دێت؟ ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی سیاسەتەکانی ئامریکا، لە گرووپە تێرۆریستیە دڕندەکانی ناوچەکە پشتیوانی دەکەن کێن؟ ئایاکوو دوو دڵی و گومانێک لەوەدا ھەیە کە دەستی دەمارزلەکان لە درووست کردنی تێرۆریسم و لە بڵاوکردنەوەی تێرۆریستەکان و ھاوکاری و پشتیوانیان لە ناوچەکەی ئێمەدا زۆرترین نەخشیان بووە؟ لە جێ جێی ئەم ناوچەدا کە مرۆڤ تماشا دەکات، شوێن پەنجەی ڕەشی دوژمنان لە درووست بوونی نائارامی و کارو ئاکاری تێرۆریستی دەبینرێت.))

چاو پێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام و سەفیرانی وڵاتە ئیسلامییەکان (26 گوڵان 94)
ئایەتوڵڵا خامنەیی : (( دنیای ئیسلام ئەمڕۆ یەک نوسخەی ھەیە و ئەویش یەکگرتنە. لە ناو وڵاتەکانیشدا ھەر ئەم نوسخە بوونی ھەیە؛ نەتەوەکان دەبێت یەکگرتوو بن.))

ئایەتوڵڵا خامنەیی : ((ئیسلام ئامریکایی لە دەورەی ئێمە و لە دەورەی ئیمام و لە ھەموو دەورەکان دا – تا ئەو جێگەی ئێمە دەزانین و ڕەنگە لە داھاتوویش دا ھەر وا ببێت – دوو شاخەی زۆرتر نەبووە : یەکێک ئیسلامی سێکولار، یەکێک ئیسلامی وشک و دواکەوتوو ..... ئەمڕۆ کە ئێوە تماشا دەکەن، دەبینن کە ھەر دوو نموونەی ئیسلام، لە جیھانی ئیسلام دا بوونی ھەیە، ھەر دووکیش لە لایەن وڵاتە زل ھێزەکانەوە و لە لایەن ئامریکاوە پشتیوانی دەکرێن. ئەمڕۆش، لایەنە لادەرەکان وەکوو داعەش و ئەلقاعیدە و نموونەکانی ھاوشێوەی لە پشتیوانی تایبەتی ئامریکا و ئیسرائیل بەشدار دەبن، و ھەر وەھا ھەندێک لایەن کە بە ناوی ئیسلام و بێگانە لە کار و ڕەوتی ئیسلامی و فێقھ و شەریعەتی ئیسلامی، پشتیوانی ئامریکایان لە پشتە.))
کۆڕی بیست و شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) (14 جۆزەردان 94)

تەوەری سێھەم: ھۆکارەکانی ڕزگار بوون

 یەکگرتوویی

ئایەتوڵڵا خامنەیی : (( دنیای ئیسلام ئەمڕۆ یەک نوسخەی ھەیە و ئەویش یەکگرتنە. لە ناو وڵاتەکانیشدا ھەر ئەم نوسخە بوونی ھەیە؛ نەتەوەکان دەبێت یەکگرتوو بن.))
چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام و سەفیرانی وڵاتە ئیسلامییەکان (27 پووشپەڕ 94)

ئایەتوڵڵا خامنەیی : ((ئەو شتەی کە ئەمڕۆ لە پلەی یەکەم و جێی گرینگی پێدانە بۆ جیھانی ئیسلام، یەکگرتووییە. ئێمەی موسڵمان زۆر لەیەک دوور بووینەتەوە؛ سیاسەتەکان لەم بەشەدا، بەداخەوە تێکۆشانێکی سەرکەوتووانەیان بە ئەنجام گەیاندووە کە موسڵمانەکان، دڵەکانی گرووپە موسڵمانەکان لە یەک جودا بکەنەوە. ئەمڕۆ پێویستمان بە یەک گرتووییە.))
چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام و مێوانانی بیست و ھەشتەمین کونفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتن (19 بەفرانبار 93)

ئایەتوڵڵا خامنەیی : ((ئەمڕۆ دەبێت ھەموو موسڵمانان لە ھەر کوێی دنیادا ھەن، بیر لە ئوممەتی ئیسلامی بکەنەوە، بیر لە یەکگرتووی ئیسلامی بکەنەوە، ئەگەر ئێمە بیرمان لە ئوممەتی ئیسلامی کردەوە، قازانجی وڵاتەکانیشمان دابین دەبێت. مەسڵەحەتی دوژمن ئەوەیە کە ئێمە لە یەک دووربکاتەوە، ھێرش بکاتە سەر وڵاتێک و لە وڵاتێکی دیکە یارمەتی بگرێت، مەسڵەحەتی دوژمن لەوەدایە، ئێمە نابێت ئیزنیان پێ بدەین.))
 چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام و مێوانانی بیست و ھەشتەمین کونفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتن (19 بەفرانبار 93)

بەرخۆدان

ئایەتوڵڵا خامنەیی : ((ئێمە تەجروبەمان کردووە؛ ئێمە نەتەوەی ئێران تەجروبەمان کردووە. لە بەرانبەر دوژمنانی ئیسلام و قورئان سەرمان شۆڕ نەکرد، خۆڕاگر بووین؛ خودا توانای پێمان بەخشی. ھەر چەنێک زۆرتر بەرخۆدانمان کرد، ھێزی ئێمە زۆرتر بوو؛ توانای ئێمە زۆرتر بوو؛ ھیوای ئێمە بە داھاتوو زۆرتر بوو. ئەمە ھەر ئەو نوسخەی چارەسەرییەی جیھانی ئیسلامی.))
چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشداربوانی سی و دووھەمین خولی رکابەرییەکانی قورئانی کەریم (2 جۆزەردان 94)


 ناسینی دوژمن و ھەڵبژاردنی ھەڵوێستی بەرگرانە و ھەڵمەت بەرانە

ئایەتوڵڵا خامنەیی : ((دەبێت بەرانبەر بە نەخشەی دەمار بەرزەکان دا بوەستین. پێش لە ھەموو شتێک دەبێت ئەم نەخشانە بناسرێن، لە سەرەتاوە دەبێت فێڵی دوژمن پووچەڵ بکەینەوە، بزانین کە دەیەوێت چی بکات؛ دواتر دابنیشین و بەرنامەی بۆ داڕێژین و بەرانبەر بە ئامانجەکانی دوژمن بوەستین. تەنیا حاڵەت بەرگری و بێ دەنگی نییە. خەبات ھاوبەشە لە بەرگری و ھەڵمەت؛ جاری وا ھەیە پێویستە کە مرۆڤ ھەڵوێستی بەرگرانە ھەڵبژێرێت، و جاری واش ھەیە پێویستە ھەڵوێستی ھەڵمەت بەرانە و ھێرش خوازانەی ببێت؛ لە ھەر دوو حاڵەتدا ئامانج ئەوەیە کە خەبات بگێڕین دژ بە بەرنامە و پیلانەکانی دەمار بەرزەکان کە دوژمنی بنەڕەتی و سەرەکین لەم ناوچەدا؛ و ھەر وەھا لە تەواوی ناوچە ئیسلامییەکان، بە تایبەت لەم ناوچە کە ڕۆژئاوای ئاسییایە.))

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی کۆڕی جیھانی ئەھلی بەیت (ڕەزای خودایان لێ بێت) (26 گەلاوێژ 94)