وته‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی دوابه‌دوای ئیعدام کرانی شێخ نه‌مر
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی، جه‌نایه‌تی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له شه‌هید کردنی زانای ئایینی و زوڵملێکراو، شێخ "نه‌مر باقر ئه‌نه‌مر"ی به توندی ئیدانه کرد.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵڵا خامه‌نه‌یی ، ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه) له کۆڕی وانه‌ی خارجی فقه‌دا، به پێداگری له سه‌ر پێویستی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی کردنی هه‌موو جیهان به‌رامبه‌ر به‌م جه‌نایه‌ته و جه‌نایه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئالی سعوود له یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین، فه‌رمووی: بێ گومان خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ئه‌م شه‌هیده مه‌زڵوومه، خێرا کاریگه‌ریی خۆی داده‌نێ و ده‌ستی تۆڵه‌ی ئیلاهی به‌رۆکی سیاسه‌توانانی سعوودی ده‌گرێته‌وه.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵلا خامه‌نه‌یی فه‌رمووی: ئه‌م مامۆستا مه‌زڵوومه نه خه‌ڵکی به‌ره‌و چه‌ک هه‌ڵگرتن هان ده‌دا و نه به شێوه‌ی نهێنی پیلانگێری کردبوو، به‌ڵکوو ته‌نیا کرده‌وه ئه‌و شه‌هیده ڕه‌خنه‌ی ئاشکرا و ئه‌مر به چاکه و نه‌هی له خراپه‌ی سه‌رچاوه گرتوو له ته‌عه‌سوب و غه‌یره‌تی دینی خۆی بوو.
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی، شه‌هید بوونی شێخ نه‌مر و ڕژانی به ناحه‌قی خوێنی ئه‌و زانا ئایینییه‌ی به هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی بۆ ده‌وڵه‌تی سعوودی هێنایه ئه‌ژمار و فه‌رمووی: خودای تاکانه له خوێنی بێ تاوان خۆش نابێ و خوێنی به ناحه‌ق ڕژاو ، خێرا به‌رۆکی سیاسه‌توانان و کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئالی سعوود ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێزیان به ڕه‌خنه‌ی توند له بێده‌نگه کردنی بانگه‌شه‌کارانی ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤ و داکۆکی‌یان له ڕژێمی سعوودی که ته‌نیا له به‌ر ڕه‌خنه گرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین خوێنی بێ تاوان ده‌ڕژێنێ، پێی داگرت؛ جیهانی ئیسلام و هه‌موو جیهان به گشتی ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌م مه‌سه‌له هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵڵا خامه‌نه‌یی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی به‌حره‌ین له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سعوودی و خاپوور کرانی مزگه‌وته‌کان و ماڵی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها پتر له 10 مانگ بۆردومانی یه‌مه‌نی به نموونه‌ی دیکه‌ی جه‌نایه‌ته‌کانی ڕژێمی سعوودی هێنایه ئه‌ژمار و ڕاشکاوانه فه‌رمووی: ئه‌و که‌سانه‌ی که راستبێژانه و به نیازپاکییه‌وه به‌دواداچوون ده‌که‌ن بۆ چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی و چاره‌نووسی مافی مرۆڤ و دامه‌زرانی دادوه‌ری، ده‌بێ ئه‌م به‌دواداچوون بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌یش و نابێ به‌رامبه‌ر به‌م ڕه‌وشه که‌مته‌رخه‌م بن.
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی هه‌روه‌ها فه‌رمووی؛ بێ گومان شه‌هید شێخ "نه‌مر" وه‌به‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی کردگار ده‌که‌وێ و هیچ گومانیش له‌وه‌دا نییه که ده‌ستی تۆڵه‌ی ئیلاهی به‌رۆکی ئه‌و زاڵمانه‌ی ده‌گرێت که ئه‌و زانا خه‌باتگێڕه‌یان کوشت و ئه‌وه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که ئه‌هوه‌نیی بەداوەوەیە.
سایتی سه حری کوردی