• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 687
  • یەكشەممه 13/10/1394
  • رۆژژمێر :

لێبوردنی گشتی پێغەمبەر


هەر چەنده قورەییش لەگەڵ موشرکینەکانی مەککه هەر له سەرەتای پەیدا بوونی ێیسلام تائەو  رۆژه له دوژمنایەتی وناکۆکیو تەوژم و تاوان له بەرامبەر  موسڵمانەکان درێغییان نەکردبوو,لەو رۆژداپێغەمبەری ئیسلام توانایی هەر جۆره تۆڵه سەندنەوەێکی هەبوو,یەلام بەپێچەوانەوه,بێجگه له چەندنەفەرێک نەبێ کەتاوانی زۆر مەزنیان ئەنجام دابوو, لێبوردنی گشتی دا وه فەرموی:من هەمان قسەی یوسفی برام ئەکەم که ئەیوت(ئەمرو هیچ سزاو لۆمەێکتان لەسەر نییه,خوا لە ئێوه ئەبورێت وه هەرئەوه مهرەبانترینی میهرەبانان)برۆن ئازادن.

قورەیش که زۆر سەرشۆر ببوون له بەرامبەر ئەو خۆبەدستدانەوەیه,وەچاوەڕی تۆڵه سەندنەوەیەکی زۆر قورس بوون له لایەنی ئەو حەز رەتەوه,کاتی که ئەو لێبورذنه گشتی یەیان بیست زۆر شەرمەزار وپەشیمان بوونەوه.پێغەمبەری خوا(ص) له قەراغی کەعبه راوەستا بوو,وتەیەکی بۆ خەڵک خۆیندوەو فەرمووی:"خوای میرو مەزن ,مککەی لەسەرەتای دروست بوونییەوه پیرۆز و حورمەتدار کردووه,وه ئەم شاره تا رۆژی هەستانەوه هەر حەرەم و سەر زەوی پیرۆزه,هیچ کەس هەتا موسڵمانیش لەم سەرزەوی یە هەقی خوێن رشتنی نییه. هەتا بۆ کەس نییه دارێک لێی ببڕێ.

 

رێز شکانی ئەم شاره پێش من بۆ کەس حەڵاڵ نەبووه,وەدوای من بۆ کەسیش حەڵاڵ نییه,وه بۆ من تەنبا ئەم کاته حەڵاڵ بوو(لەبەر توڕه بوونم له خەڵکەکەی)وه لەدوای ئەم فەتحەش وەکو خۆی لێی هاتەوه ئەو کەسانەی گوێیان له قسەکانی من بوو,بابۆ کەسانێک که گوێیان لێی نەبووه بیگێڕنەوه...) پێغەمبەری ئیسلام دوای فەتحی مەککه لەگەڵ ژنانی ئەم شاره پەیمانی بەست وه ناوەرۆکی بەم جۆرەی خوارەوەیه: "هیچ شتێک بۆ خوا بەهاوبەش دانەنێن,دزی نەکەن,زینا نەکهن,مناڵانی خۆتان نه کوژن,بوختانی مناڵانی حەرام زاده بەمێردەکانتان مەکەن و له کاری چاکی پێغەمبەر سەرپێچی نەکن".

هەندێ لەو کەسانەی که له فەتحی مەککەدا تەسلیمی ئیسلام بوون و له دواییدا ناویان دەرکرد ئەبوسوفیان و مەعاویەی کوڕی بوون. لەبەر هەل ومەرجی گران,که له پێش فەتحی مەککەدا هەبوو وەتا ئەندازەیەک کەم بوونی موسڵمانەکان,خوای تەعالا پلەو مەقامی موسڵمانانی پێش فەتح لەگەڵ موسڵمانانی دوای فەتح باشتر زانیوه بۆیه ئەفەرمێ: (چتانه (بۆچی)له رێگای خوا بەخشش ناکەن ,له کاتێکدا میراتی ئاسمانەکان و زەوی هی خوایه,کەسانێک له ئێوه تا پێش فەتحی (مەککه) بەخششیان کردووه وه (به ماڵ وسامانیان)غەزایان کردووه پلەومەقامیان بەرزتره لەو کەسانەی که له دواییدا(دوای فەتحی مەککه)بەخششیان کردو غەزایان کرد,وه خوا پەیمانی چاکه بەهەردو دەستەکەی داوه وه خوا لەوی که ئەنجامی ئەدەن ئاگایه).