• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1772
  • سێ شەممه 5/12/1393
  • رۆژژمێر :
سەبارەت بەشەمشەمەکوێره
سپاس بۆ ئەو خوایه که پێ هەلگوتن له  گەیشتن به راستەقینەی ناسی و ئەو له پەڕۆشی و ئاوەزەکان له بەرابەری گەورەیی خۆی دا شتێک نین و رێ به جیهانی سەرەونابەن. هەر ئەوه پەروەردگاری تاقانه و ئاشکراتر له ئەوەی به سەر چاوەکان رۆشنەو بیرەکان بۆ ئەو سنوورێک ناتوانن دانن تا هاوتایێکیان بێ. وه بیرەکان ناتوانن بۆ ئەو ئەندازه بگرن تا ئەو وێنەیێکی هەبێ.
ئەو بەندکانی داهێنا به بێ هەبوونی  نموونه, وه یا وت و وێژ لەەگەڵ وت و ویژکەران, وه یا هاوکاری کردنی یارمەتی دەران.که وابوو,خوڵقاندن  به فەرمانی ئەو تەواو بوو, وه به فەرمانبەری ئەو گەردنیان ناو سەریان هەڵنەتەکان وخۆیان سپارده ئەو.له جوانترین پیشەو سەر سووڕمانترین ئافەریدەکانی که ئەبینین, تەگبیری پێچراوه که له خوڵقاندنی شەمشەمه کوێرەکان به کار رۆیشتووه.و ئەمەیه که رۆشنایی شاد کەرێک  هەر شتێک ئەو قەڵس ئەکاو تاریکی قەڵس کەرێک هەر شتێک ئەو شاد ئەکا.و چۆنه که چاوەکانی کزی ئەو ناتوانێ له هەتاوی رۆشنی بەخش بەهرەیێک ببا,تیشکێک که بەوه رێ پیشان بدا له رێگەکانی و به ترووسکانەوەی رۆشنایی یەکەی پەیوەند ئەدرێته جێی که که پێی ئەزانێ و ترووسکانەوەی رۆشنی هەتاو ئەوه له رۆیشتن به تیشکەکان رائەگرێ وله پەناگای داخۆی ئەشارێتەوه. که وابوو,له رۆژا پێلووەکانی ئەخاته سەر رەشی چاوی و شەو ئەکاته چرای رێی خۆی تا بۆ به دەست هێنانی رۆزی خۆی تێکۆشێ و رەشی تاریکی شەو چاوەکانی نابەستێ و به هۆی تاریکی له جم  و جووڵ راناوەستێ.هەر که هەتاو پەرده له روومەت هەڵگرێ و رۆژ خۆی دەست پێ بکا, وه تیشکی خۆی خسته هێلانەی تەنگی مارمێلووکەکان, شەمشەمەکوێره پێلووەکانی ئەداته یەکا و لەوێ بەوەی له تاریکی شەو هێناویەته دەست سازگاره.که وابوو پاک وتوانایه ئەو خوایەی که ژیانی ئەوان له شەوو پشوودان و خەویان له رۆژدا ناوه وله گۆشتی لەشی ئەو باڵێ وەکوو نەرمەی گوێ به بێ پەڕ داوەته ئەو تا له کاتی پێویستی دا بەوه بفڕێ و بچێته سەەوه,بەڵام ئەبینی لەوەدا جێی رەگەکان به ئاشکرا که نیشانەکانی ئاشکرایه و بۆ ئەو دوو باڵ هەیه که نه چەندان نازکه بشکێ نه ئەونده ئەستووره که قورس بێ و به ئاسانی ئەفڕێ .که چی بێچوورەکەی پێی چەسپاوەو بەو پەناوی هێناوه و ئەنیشێتەوه و به نیشتنی ئەو,ئەڕواته سەرەوەو به سەرەوەچوونی ئەو, لەو جیا نابێتەوه, تا کاتێ که ئەندامەکانی بەهێز بن وباڵەکانی بتوانن ئەو هەڵگرن ورێی ژیان و بەرژەوەندی خۆیان بناسن.که وابوو,پاکه ئەو خوایەی که هەر شتێکی له رووی زانست به ویستی وێنه وبازی خوڵقاندووه,به بێ ئەوەی نموونەیێک وەکوو ئەوه پەیدا بکرێ.