• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2277
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

یەکانه پەرەستەکان

 


یەکانه پەرەستەکان, یان حەنیفی یەکان کەسانێک بوون بەپێچەوانەی زۆربەی خەڵک که موشریک بوون, ئەوان له بت پەرەستی بێزار بوون, وه به خوای تاک و تەنیا ذوه جار وابوو به سزا وپاداشتی رۆژی هەستانەوه باوەریان بوو.
هەندێ لەم کۆمەڵه پەیرەوی ئایینی گاور بوون.مێژوو نوسان کاتی ئاماژه بەحەنیفیانیان ئەکەن کەسانێک وەکو:وەرەقەی کوڕی نەوفەل,عوبەیدڵڵای کوڕی جەحش,عوسمان کوڕی حووەیرس,زەیدی کوڕی عەمری نوفەیل,نابغەی جەعدی(قیس بن عبدالله),ئومەیەی کوڕی  ئەبی سەلت,قوسس کوڕی ساعیده,ئیادی,ئەبو قیس سرمەی کوڕی ئەبی ئەنس,زوهەر کوڕی ئەبی سولما, ئەبو عامر ئەوسی(عبد عمر بن صیفی),عەدداس کۆیلەی(عتبه بن ربیعه),رئاب شەنی و بوحەیرای راهب له گەڵ ئەوانەدا ناو بردوون,هەڵبەته هەندێ لەوانه له حوکەما و شوعەرای بەناو بانگ بوون,بەڵێ نهێنی یەکانەپەرست ئەبێ له فیترەتی پاک و بیری کراوەیان بزانرێ هەروەها نەبوونی ئایینێکی ەبێعیب له کۆمەڵگادا هانیان ئەدا که به فیترەتی پاکی خۆیان باوەڕیان به خالق و به رێوەبەری جیهان هەبێ,وه نەیانتوانی ئایینی روخاوی بت پەرەستی که دوره له ئەقل وئاوەز بوو قەبوڵ بکەن.به تێپەر بوونی سەدان ساڵ به سەر ئایینی گاور و جوو بناغەی راستەقینەیی بژوونی خۆیان لەدەست دابوو, وه نەیان ئەتوانی دو دڵی دەروونی کەسانی رۆشنبیر سارێژ بکەنەوه ,بۆیه دو رێگا له پێش ئەو کەسانەیه که به دوای خوای تاک و تەنیا ئەگەڕان هەبوو تا بتوانن ئایینی هەق بدۆزهوه یەکەمیان ئەبێ رەنج و زەحمەتی  هاتوو چوو بۆ خۆیان هەڵبژێرن ولەگەڵ زانایانی گاور وجوو وه کەسانی ووریاو ئاگادار گفتوگو بکەن,وه له بارەی نیشانه کانی پێغەمبەرایەتی ئیسلام  که له کتێبه ئاسمانی یەکان  دا ئاماژەی پێ کراوه بگەڕین, یان ئەبێ که بکۆڵنەوه ,

 زۆر جاریش ئەم رێگایه بێ ئەنجام ئەمایەوه,(ناچار)بناغەی تاک و تەنیایی خوایان قەبوڵ ئەکرد,بەڵام داب و نەریتی خدا پەرەستی یەکان چۆن بووهو چییان ئەکرد,زۆر به جوانیمان بۆ ررون نەبۆته.

ئەوەی شایان باسه حەنیفیان به پێچەوانەی هەندێ کەس که بیر ئەکەنەوه گوایا خەڵکیان بەره و یەکانەپەرەستی را ئەکێشان, هیچ جۆر رۆڵێکیان له گۆڕانی کۆمەڵی عەرەب بەرەو خوا پەرەستی نەبووه بەڵکو هەر وەکو مێژوو نوسان ئێژن ئەوانه له کۆمەڵدا کناریان گرتبوو وه به شێوەیەکی ئینفرادی لەو رۆژگارەدا ئەژیان.
وه هەمیشه له بیرو هرزدا بوون, وه هیچ کات به شێوەی دەستەێک یان کۆمەڵێک نەبینراون,وه ئایینەکەیان رەزەن و حوکمێکی تایبەتی وەیان یاسایەکی دیاری کروای نەبووه.و ئەوانه تەنیا هە ئەوەیان پێ ئەکرا که له مەڵبەندەکانی کۆبوونەوەی خەڵک دوور بن و له بت پەرەستی هەڵ بێین.ئەو جۆره کەسانه ئەوەندەیان ئەزانی که بییرو باوەری هۆزەکەیان فاسیده,وه بۆ خویان ئاژاوه دروست نەئەکرد وه بییرو باوەری خۆیان ئەشاردەوه وکاریان به کەسەوه نەئەبوو,هەتا پەیوەندیان لەگەڵ هۆزەکانیان زۆر ئاسایی ئەبوو, وه کەسیش ئیشیان پێ نەئەبوو,وه بەر بەرکانیان  نه ئەکردن.