• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3066
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

سەلمانی فارسی

 


سەلمان که ناوی رۆژبه بوو, له بنەڕەتا زەڕدەشتی و خەڵکی جەی ئەسپەهان بووەو,وەکوو ئەڵێن هەر له مناڵی یەوه بووەته فەله و له ماڵ هەڵاتووه و ماوەێیک له شام و مووصڵ و نسیبین خەریکی گەشت و گوزار بووه وپاشان چووەته لای قەشەیێکی پیرو ماوەێیک خزمەتی پێ کردووه قشەکه نەخۆش کەتووه و به سەلمانی وتووه:

من ئەوائەمرم و تۆ ئەبێ خۆت بگەیێنیته حیجاز,چونکه لەوێدا پێغەمبەری سەر هەڵئەدا تۆش ئەبێ بڕوای پێ بێنی .

لەپاشا کاروانێک که له حیجازەوه هاتبوون, ئەو ئەچێته لایان وهەندێ پارەی پێ ئەبێ ئەیدا به کاروانی یەکان تا بیبەن بۆ حیجاز, بەڵام ئەوان له دوای وەرگرتنی پارەکه سەلمانیان فرۆشته کابرایێکی  جوولەکه که له بەنی قورەیزه بوو, ئەویش بردیه مەدینه تا پێغەمبەر کۆچی کرده ئەو شاره وسەلمان چووەلای پێغەمبەر و خۆی پێ ناساندو بڕوای پێ هێنا.

 ئەوسا موسڵمانەکان هەندێ زێڕیان بۆی کۆ کردەوه ودایانه جوولەکەکەوه سەلمانیان ئازاد کرد و پاشان سەلمان له زۆربەی شەڕەکان بەشداری کرد. له شەڕی خەندەک دا به پێشنیاری ئەو موسڵمانەکان له دەوری شارەکەدا خەندەکیان کەندو سەرکەوتن.
لەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەر بووه فەرمانڕەوای مادایان سەرئەنجام له ساڵی 36ی کۆچی له شاری مادایان دا کۆچی دوایی کردو گڵکوکەی ئیستا به ناوی سەلمانی پاک ناسراوه. سلەمان پیاوێکی پارێزگار و له خوا ترس بوو, وه له دەوری خۆیا مووچەی مانگانەکە ی ئەدایه هەژاران و خۆی دائەنێ ,وەکوو له یەکێ له فەرمایشتەکانی دا ئەفەرمێ:سلمان منا اهل البیت واته: سەڵمان له ئیمەیه له بنەماڵەمان.