شین گێڕی بۆ خاتوونی هه‌ر دوو جیهان
خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی قورس شاری مه‌دینه‌ی داگرتبوو.
کۆڵانه‌کانی شاری ڕه‌سوڵی خوا، بێدنگ و بێ سرته بوون و له‌م نێوانه‌دا ، ماڵی عه‌لی (ع) شین و ماته‌مینی بوو. فاتیمه(س)، کچی ڕه‌سوڵی خوا(د.خ) له جێگه‌دا که‌وتبوو و دوایین ساته‌کانی ژیانی ده‌برده سه‌ر. عه‌لی (ع) له‌سه‌ر سه‌رینی ئه‌ودا به دڵێکی پڕخه‌م و هاوارێکی له گه‌روو خنکاودا ، بیره‌وه‌ریی میهره‌بانی و له‌خۆبوردووییه‌کانی فاتیمه‌ی وه‌به‌ر چاو ده‌هات. خوا ده‌زانێ چی له دڵی عه‌لی(ع) دا بوو. له‌و ڕۆژه‌وه که پێغه‌مبه‌ر کۆچی دوایی کردبوو ، فاتیمه(س)، دڵشکاو و خه‌مبار ببوو. ئه‌م داخ و ده‌رده‌ی فیراق و دووری باوکی و زوڵمی ناجوامێران ، جه‌سته‌ی فاتیمه‌ی لاواز کرد و ئه‌م خاتوونه خۆشه‌ویسته‌ی خسته جێگه‌وه.
منداڵانی فاتیمه(س) به دڵێکی خه‌مبار و چاوی پڕله فرمێسک چاویان بڕیبووه دایکیان. فاتیمه چاوه‌کانی کرده‌وه. هه‌موو جارێ که دایکیان چاوی ده‌کرده‌وه دڵی منداڵه‌کانی ئۆقره‌ی ده‌گرت. ئه‌مجار فاتیمه داوای ئاوی له ئه‌سما یاری به ئه‌مه‌گی کرد تا ده‌سنوێژ بگرێت. فاتمه ده‌سنوێژی گرت و بۆ دیدار له‌گه‌ڵ کردگاری مه‌زن ئاماده بوو. نیگای میهره‌بانی فاتیمه(س) په‌یوه‌ست بوو به نیگای نیگه‌ران و چاوبه گریانی منداڵه‌کانی و فاتیمه(س) ڕاسپێری منداڵه‌کانی به عه‌لی (ع) کرد.
دڵی عه‌لی (ع) له‌م هه‌موو ده‌رد و خه‌مه ئازاری ده‌کێشا، ئه‌و هه‌موو جارێ که چاوی له فاتیمه(س) ده‌کرد هه‌موو خه‌مه‌کانی جیهانی له بیر ده‌برده‌وه. به‌ڵام ئێستا نه‌یده‌زانی که له‌مه به‌دوا به بێ هه‌تاوی فاتیمه(س)، چۆن ماڵی دڵی گه‌رم و ڕووناک بکاته‌وه. ئه‌و هاوده‌می ساته پڕ نامۆ‌کانی له ده‌س ده‌چوو. فاتیمه(س) ئارام به‌ره‌و قیبله خه‌وت. کاتێک که قسه‌کانی له‌گه‌ڵ عه‌لی (ع) کۆتایی پێ هات، شایه‌تومانی هێنا به یه‌ک بوونی خوا و پێغه‌مبه‌رایه‌تی محه‌ممه‌د(ص) و چاوه‌کانی بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌سه‌ر ئه‌م جیهانه فانییه به ست.
عه‌لی هاوارێکی له‌ناخی جه‌رگی سووتاویه‌وه هه‌ڵکێشا. چاوی به وه‌سیه‌تنامه‌ی نووسراوه‌ی فاتیمه(س) که‌وت. هه‌ڵی گرت و له ژێر لێو ئه‌وه‌ی که فاتیمه وه‌سیه‌تی کردبوو خوێنده‌وه.
بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌مه وه‌سییه‌تی فاتمه کچی ڕه‌سوڵی خوایه و له‌حاڵێکدا که وه‌سییه‌ت ده‌کات که شایه‌تی ده‌دات به تاکانه بوونی خوا و پێغه‌مبه‌رایه‌تی محه‌ممه‌د. به‌هه‌شت حه‌قه و دۆزه‌قیش حه‌قه. ڕۆژی قیامه‌تێکی دێت و هیچ گومانێکی تێدا نییه. ئه‌ی عه‌لی، من فاتیمه کچی محه‌ممه‌دم. خوا منی بۆ هاوسه‌رێتی تۆ هه‌ڵبژارد تا له دونیا و قیامه‌تدا بۆ تۆ بم و تۆ له که‌سانی دیکه بۆ من باشتری. ئه‌ی عه‌لی من به شه‌ودا بشۆره و به شه‌ویشدا ئه‌سپه‌رده‌ی خاکم بکه و هیچکه‌سیش ئاگادار مه‌که‌ره‌وه. تۆ به خودا ده‌سپێرم و تا ڕۆژی په‌سڵان سڵاو ده‌نێرم بۆ منداڵه‌کانم.
عه‌لی (ع) به شه‌ودا فاتیمه‌ی غوسڵ دا و ته‌رمی پاک و پیرۆزی سپه‌رده‌ی خاک کرد و هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ڕاسپێری کردبوو مه‌زاره‌که‌ی جگه له بۆ چه‌ن که‌سێک نه‌بێ ، له خه‌ڵک شارده‌وه. ئێستا ئه‌وه چه‌ندین سه‌ده‌یه که بۆن و به‌رامه‌ی فاتیمه مه‌دینه‌ی داگرتووه به‌ڵام مه‌زاره‌که‌ی ناپه‌یدا و شاراوه‌یه.
ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی کچی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له هه‌موو موسڵمانان و هۆگرانی بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ر سه‌رخۆشی ده‌که‌ین و ڕێز داده‌نێین بۆ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه به وته‌یه‌کی له ڕه‌سوڵی خوا(د.خ). پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام فه‌رمووی: ئیمان و باوه‌ڕ به خوا ئه‌وه‌نده له دڵ و گیانی زه‌هرادا سه ر ریژ بوو که بۆ عیباده‌ت له ده‌رگای خوای مه‌زن خۆی له هه‌موو شتێکی ئه‌م جیهانه داده‌بڕی. فاتیمه جگرگۆشه‌ی منه و دڵ و گیانی منه. هه‌رکه‌س ئازاری بدات منی ئازار داوه و هه‌ر که‌سیش من ئازار بدات خوای له خۆی ناڕزای کردووه.
ئه‌مه وته‌ی پێغه‌مبه‌رێکه که به پێی ئایه‌ته‌کانی وه‌حی باشترین که‌سان له لای خوای مه‌زن به خاوه‌ن ته‌قواترین و له خواترس ترینیان ده‌زانێ. بێ گومان تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و ئه‌خلاقییه‌کانی فاتیمه(س) ئه‌وی گه‌یانده پله و پێگه‌یه‌ک که بوو به خۆشه‌ویستترین که‌س به لای پێغه‌مبه‌ره‌وه.
حه‌زره‌تی فاتیمه(س) هه‌ر له ساڵانی سه‌ره‌تایی ژیانیدا تا کۆتایی عومری شه‌ریفی پێغه‌مبه‌ر، هه‌میشه له لای باوکی فێری مه‌عنه‌وه‌ییه‌ت و ئه‌خلاقی ئینسانی ده‌بوو. مێژوونووسان و بیرمه‌ندانی ئیسلام له‌و باوه‌ڕه‌دان که حه‌زره‌تی فاتیمه(س) خه‌زێنه‌ی مه‌زنی زانست و ماریفه‌ت و ئاشنا به مه‌عارف و ته‌فسیری قورئان بوو. نزیکی ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه به قورئان و مه‌عاریفی ئیلاهی ئه‌نده زۆر بوو که فه‌رمووی: سێ شت له جیهانی ئێوه بۆ من خۆشه‌ویسته: خوێندنه‌وه‌ی قورئان، ڕوانین بۆ سیمای پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ) و به‌خشین و ده‌سبڵاوی له ڕێگه‌ی خوای مه‌زندا.
سه‌لمانی فارسی ده‌گێڕێته‌وه: ڕۆژێک ڕه‌سوڵی خوا(د.خ) منی بۆ ئه‌نجام دانی ئیشێک نارد بۆ ماڵی فاتمه(س). کاتێک گه‌یشتمه ئه‌وێ له‌سه‌ر ئیزنیان ڕۆیشتمه ماڵه‌وه، فاتمه(س)م دیت که خه‌ریکی ئیش و فرمان و هاڕینی جۆ بوو. به‌ڵام له‌ژێر لێویدا ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزی ده‌گوت.
حه‌زره‌تی فاتمه(س) ، په‌یجۆری، وردبینی و هۆگرییه‌کی زۆری به فێربوونی مه‌عاریفی قورئان هه‌بوو. ڕۆژێک حه‌زره‌تی عه‌لی(ع) هاته‌وه بۆ ماڵ و بیستی که فاتیمه(س) ، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئان ده‌خوێنێته‌وه که تازه بۆ حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د(د.خ) نازڵ کرابوون. عه‌لی به سه‌رسوڕمانه‌وه لێی پرسی: چۆن له‌م ئایه‌ته تازانه ئاگادار بوویته‌وه؟
فاتیمه (س) وه‌ڵامی دایه‌وه: حه‌سه‌نی کوڕمان ئه‌مڕۆ ئایه‌ته نازڵ کراوه‌کان له‌سه‌ر باوکمی، بۆ من خوێنده‌وه.
حه‌زره‌تی فاتیمه(س) له‌م خوتبه‌یه‌دا که پاش کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر خوێندوویه به ڕوانگه‌یه‌کی گشتداگر ڕووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به به‌ڵگه هێنانه‌وه له قورئان شی کرده‌وه و مه‌ترسی به‌لاڕێداچوونی خه‌ڵکی وه‌بیریان هێنایه‌وه. ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه له پێشه‌کی قسه‌کانیدا باسی قورئان و پێگه و ده‌وری ئه‌م کتێبه پیرۆزه له ژیانی مرۆڤ ده‌کات و ده‌فه‌رمێ: خوای مه‌زن له نێو ئێوه‌دا په‌یمانێکی داناوه و ئه‌ویش کتێبی گۆیا و ناتیقی ئاسمانییه . قورئان کتێبی راستینه و دره‌وشاوه و چرایه‌کی ڕووناکه. کتێبێک که ڕوانگه‌کانی ڕوون و به‌ڵگه‌مه‌ند و نهێنییه‌کانی ئاشکرا و سیمای دره‌وشاوه‌یه.
حه‌زره‌تی فاتمه(س) له‌م پرسه شاره‌زا بوو که له ئۆمه‌تی ئیسلامی‌دا، خه‌ڵک به‌تایبه‌ت بیرمه‌ندان ده‌قی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌حکام و یاسا و ڕێسا ئایینییه‌کان ده‌انن، هه‌وڵی حه‌زره‌تی فاتمه(س) له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که پێش به که‌ڵک وه‌رگرتنی ناله‌باری هه‌ندێ که‌س به ناوی دین و ئایین بگیردرێت. ئه‌و به سه‌رنج دان به ده‌وری ته‌وه‌ره‌یی قورئان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا و بۆ پێش‌گرتن به ناکۆکی و لێکدابڕانی ئۆمه‌تی ئیسلامی ، ڕوو له‌وان فه‌رمووی: بۆ به‌لاڕێدا ده‌چن؟ له‌حاڵێکدا که کتێبی خوا له نێوی ئێوه‌دایه. بابه‌ته‌کانی ڕوون و فه‌رمانه‌کانی دره‌وشاوه‌یه. نیشانه‌کانی هیدایه‌ت له‌و کتێبه‌دا ئاشکرا و وشداره‌کانی ڕوونه. ئایا بڕواتان به قورئان هه‌یه به‌ڵام ڕوو له که‌سیكی دیکه ده‌که‌ن؟
له ته‌مه‌نی کورتی حه‌زره‌تی فاتیمه(س) ، ڕووداوگه‌لێکی جۆربه‌جۆر قه‌ومان که ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌ودا هه‌بوو. ئه‌وه‌ی له کردار و وتاری حه‌زره‌تی فاتیمه‌دا به‌جێ ماوه چ له بواری بنه‌ماڵه و چ له گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، سه‌رچه‌شنێکی جوانی له خواویستی له ژیانیدا خستۆته به‌رچاو. خواویستی فاتیمه(س) ئه‌وه‌نده زۆر بوو که له ڕێوایه‌ته‌کاندا هاتووه که ئه‌وه‌نده له میحرابدا ده‌وه‌ستا که لاقی هه‌وی ده‌کرد. به‌ڵام هه‌ر به‌و حاڵه‌شه‌وه تام و چیژی عیباده‌ت ئه‌وه‌نده به لای ئه‌و خاتوونه‌وه شیرین بوو که به هیچ شتێکی دیکه له‌م جیهانه‌دا نه‌ی ده‌گۆڕییه‌وه.
خۆشویستنی خوا له هه‌موو بواره‌کانی ژیانیدا ه‌نگی دابووه تا ڕاده‌یه‌ک که بۆ ده‌س خستنی ڕه‌زامه‌نی خوای مه‌زن سێ ڕۆژی ته‌واو خۆراکی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌خشی به هه‌ژاران و ته‌نیا به ئاو ڕۆژووی ده‌کرده‌وه.
فاتیمه(س) له نێو بنه‌ماڵه‌شدا ، ده‌وری هاوسه‌رێکی له‌خۆبوردوو ، قانع، تێکۆشه‌ر و دایکێکی دڵسۆز، شاره‌زا و لێزان ده‌گێڕێ. فاتیمه(س) و عه‌لی(ع) ژیانێکی ساده و ئاساییان هه‌بوو به‌ڵام دڵیان تژی له سۆز و خۆشه‌ویستی بوو. ماڵه چکۆله‌که‌یان سۆزێکی مه‌عنه‌وه‌ی تایبه‌ت دایگرتبوو و ده‌رکه‌ی ئه‌م ماڵه له ڕووی خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار هه‌میشه کراوه بوو. فاتیمه(س) له‌گه‌ڵ عه‌لی(ع) به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی عه‌لی(ع) ژیا که ته‌نانه‌ت له دوایین ساته‌کانی ژیانیدا ڕه‌زامه‌ندی تۆکمه و ته‌واوی خۆی له ژیانی هاوبه‌شی ده‌ربڕی و گرینگ‌ترین ڕاسپێرییه‌کانی خۆی له سه‌ره‌مه‌رگدا ته‌نیا به هاوسه‌ره‌که‌ی عه‌لی(ع) وت.
پێغه‌مبه‌ر ڕوو له فاتیمه فه‌رمووی: کچم، هه‌ر که‌س سڵاو و دروود بۆ تۆ بنێرێ خوا لێی خۆش ده‌بێ و له به‌هه‌شتدا من له هه‌ر کوێ بم ، بۆ لای منی ده‌نێرن."
السلام علیک تا فاطمه‌الزهرا" سڵاو دروودی خوا له تۆ ئه‌ی یادگاری پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ی خاتوونی پاک و هه‌ڵبژارده
کۆتایی ئه‌م بابه‌ته به وتارێکی دره‌وشاوه له حه‌زره‌تی فاتیمه(س) ده‌ڕازێنینه‌وه.
حه‌زره‌تی فاتیمه(س) فه‌رمووی: خوای مه‌زن ئیمانی بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ئێوه له شیرک، نوێژی بوو پاک کردنه‌وه‌ی ئێوه له خۆبه‌زل زانین، و حه‌جی بۆ به‌هێزکردنی ئایینه‌که‌تان داناوه.
سایتی رادیو کوردی تاران