شه‌هید بوونی حه‌زره‌تی فاتیمه(س)
حه‌زره‌تی فاتیمه(س) پاش کۆچی دوایی ڕه‌سووڵی خوا(د.خ) نزیک به 90 ڕۆژ له‌م جیهانه‌دا ژیا. فیراق و دووری پێغه‌مبه‌ر بۆ موسڵمانان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و حه‌زره‌ته ، به‌ڕاستیی گران بوو. ئه‌م ڕووداوه تاڵه ، کێشه و سه‌خڵه‌تی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ر به دواوه بوو. ده‌گێڕنه‌وه که حه‌زره‌تی فاتیمه(س) دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر زۆر گریا. به‌ڵام گریانه‌که‌ی له‌به‌ر دووری و فیراقی باوکی نه‌بوو. ئه‌و خاتوونه بیری له داهاتوو ده‌کرده‌وه. له‌و ڕووداوانه‌ی که له‌به‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئامۆژگارییه‌کانی وه‌حی ده‌هاتنه ئاراوه و بنه‌مای بیر و بڕوای ئه‌وانی ده‌گۆڕی. به‌شێک له خه‌مه‌کانی حه‌زره‌تی فاتیمه(س) له‌به‌ر به‌لاڕێداچوونی ئه‌و مرۆڤانه‌ی بوو که له ڕێنوینی خودایی بێبه‌ش ده‌بوون. هه‌ر بۆیه پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، فاتیمه(س) هه‌وڵی دا پرسه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕوون بکاته‌وه و پێش به به‌لاڕێداچوونی جه‌ماوه‌ر بگرێت. هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا دوو وتار و خوتبه‌ی پڕبایه‌خی پێشکه‌ش کرد ، یه‌کێک له مزگه‌وتی مه‌دینه و ئه‌وی دیکه‌ش له نێو ژنانی موهاجیر و ئه‌نساردا.
خوتبه‌ی که‌م وێنه‌ی فاتیمه(س) له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چه‌ندین به‌شی جیاواز ده‌گرێته‌وه که هه‌رکامه‌یان ئامانجێکی ڕوون پێ و شوێن ده‌گرێ.
حه‌زره‌تی فاتیمه(س) له وته‌کانیدا مرۆڤ له ڕه‌سه‌ن ترین ئامۆژگارییه ئاسمانییه‌کان به‌هره‌مه‌ند ده‌کات و پرسگه‌لێکی وه‌ک ته‌وحید و نه‌بووه‌ت باس ده‌که‌ت و ڕووداوه‌کانی دوای کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر شی ده‌کاته‌وه. شیکردنه‌وه‌ی بیر و بڕوای ئایینی و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ، گه‌نجینه‌یه‌که که له‌م خوتبه‌یه‌دا هاتووه: " به‌ڕاستی که خواوه‌ند ئیمانی کرد به هۆی بێگه‌ردبوون و پاکی ئێوه له شیرک، نوێژی کرد به هۆی پاکبوونه‌وه‌تان له خۆبه‌زل زانی و زه‌کاتی کرد به هۆی پاک و خاوێن بوونه‌وه‌ی نه‌فس و زۆر بوونی ڕسق و ڕۆژی و ڕۆژووشی کرد به هۆی به‌هێزبوون و خۆڕاگر بوونی نیازپاکیتان.
حه‌زره‌ی فاتمه(س) له‌م خوتبه‌یه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌ته خاڵێکی گرینگ و ئه‌ویش مه‌ترسیی دووبه‌ره‌کی که‌وتنه نێو موسڵمانانه. ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه هۆگریی به بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ری به ڕێگه‌چاره‌ی خۆ دوورکردنه‌وه له دووبه‌ره‌کی زانیوه و له‌م باره‌وه ده‌فه‌رمووێ: خواوه‌ند، ئیمامه‌ت و ڕێبه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ری فه‌رز کرد بۆ پێش‌گرتن به هه‌رچه‌شنه سه‌ره‌ڕۆیی و دووبه‌ره‌کی وهه‌روه‌ها گه‌یشتن به یه‌کێتی و یه‌کده‌نگی، تا له سای ئه‌ودا موسڵمانان به‌خته‌وه‌ری دونیا و قیامه‌ت بن.
به‌شێک له خوتبه‌کانی حه‌زره‌تی فاتیمه(س) .