دوعای پێغەمبەر ی خودا (ص) له هر بەیانی دا
کاتی ئیمام عەلی کوڕی حوسەین (ع) یان برد بۆ لای یەزید ، یەزید ئیمام ی لەبرانبەر خۆیدا ڕاگرت و لەو حەزرەتە دەکێشایەوه. بۆ ئەوەی ئیمامی قسەیەک بکات و بە بیانووی ئەو قسە سەری ئیمام ببڕن. ئسمام زەینەلعابدین (ع) وڵامی هەموو قسەکانی یەزیدی دەدایەوە لە حاڵێکدا کە تەسبیح بچووک لە نیوان قامکەکانیدا دەسووڕاندەوه .
یەزید پرسی :بۆ چی لە کاتی وڵامدانەوە به من بە بێ سەرنج دان خەریک سووڕاندنی تەسبیحەکەتی؟ ئیمام (ع) فەرمووی : باوکم لە باوەگەورام ەوایەتی کردووە کە ئەو کاتەی وا پێغەمبەری خودا(ص) دەستی لەنوێژ ی بەیانی و تەعقیبات بەتاڵ دەبوو لەگەڵ هیچ کەسیکدا قسەی نەدەکرد تا ئەو کاتە که تەسبیحەکەی لە بەردەم خۆی هەڵدەگرت و دەیفەرموو :« ئەی خودا ڕۆژم کردەوە له حاڵێکدا کە بە ئەندازه ی دەنکەکانی تەسبیحەکەم ستایشت دەکەم و خەریکی سپاس و زیکری تاکبوونی تۆم.
جا ئیمام زەینەلعابدین (ع) فەرمووی : باوەگەورام پێغەمبەری خودا (ص) له دوای وتنی ئەم زیکرانه دەنکەکانی تەسبیح دەسووڕاند و خەریکی کارەکانی خۆی دەبوو و له گەڵ خەڵکدا قسەی دەکرد بێ ئەوەی که زیکر بڵێ و دەیفەرموو:
بەم کارە بەژمارەی سووڕانەوەی دەنکەکانی تەسبیح بۆ ئەو زیکری خودا حیساب دەکرێ و ئەوەی ئامرازی پەنا بەرایەتی بەخودایه .
تا ئەو کاتە کە دەۆشتە ناو جێگه و ئەو کاتەیش تەسبیحی هەڵدەگرت و زیکرەکی پێشووی دوو پات دەفەرموو و تەسبیحەکەی دەنایە ژێر سەری خۆی و دەیفەرموو : بەم کاره زیکری خودا تا بەیانی له نامەی کارەکاندا دەنووسرێ.
جا ئیمام زەینەلعابدین (ع) بە یەزیدی فەرموو : ئەمەی که تەسبیح دەسووڕێنم بۆ ئەوەیە که وەکوو کارەکەی باوەگەورەم بکەم.یەزید لەدوای بیستنی وڵامی ئیمام (ع) چەن جار وتی : لەگەڵ هەر کەس له ئێوه قسەم کرد وڵامێکی دایەوە که به قازانجی خۆتان تەوواو بوو. یەزید لەکوشتنی ئیمام (ع) پەشیمان بووەوە و فەرمانی دا تا زنجیرەکانی ئیمام (ع) بکەنەوە.